لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئۆقیانووسێـــــک لە بەچکە دیکتاتۆر ..!!

Tuesday, 06.27.2023, 09:46 AM


((هیچ هێزێک نابینم لە زۆری گەورەکاندا ، گەر بڕیار بێت گەورەیەک هەبێت چیتر بەسە با یەک گەورە و یەک پادشا هەبێت)) ، عولیس لە ئەلیازەی هۆمیرۆس بەم شێوەیە دوا لەناو کۆمەڵانی خەڵک ...
کاتێک کورد خەریکی بە دووکەوتنی سیاسەتی حکیمانەی بارزانی و طاڵەبانی بوو بۆ دزی و جەردەی و گەندەڵی و خواردنی قوتی خەڵک ،  عێڕاقێکی داتەپیوی بێ ئاسایشی بێ هێز خەریکی خۆ بەهێزکردنەوە بوو ، تورک لە درووستکردنی سەنگەری نوێدا بوو ، فارس لە پڕکردنەوەی پەڕەکانی مێژوو بو بۆ بە فارسی کردنی کلتور و مێژووی کورد ، ماکیاڤیلی دەڵێت (یەکەم ڕێگا بۆ زانین و هەڵسەنگاندنی زانایی و دانایی دەسەڵاتتدار ئەوەیە سەیری کارەکتەرە هەڵبژێردراوەکانی چواردەوری بکەیت لە حوکمڕانیەکەیدا ) کاتێک ئاشتی هەورامی و هێمن هەورامی و قوباد طاڵەبانی و ئاواتی شێخ جناب و ئومێد خۆشناو و علی فەیلی دەبێت بە دەمڕاستی میللەتێک و عەلی تەتەر و ئومێد خۆشناوەکان دەبنە پارێزەری دوو گەورە دێی ناو شانشینی دزەکان  باشترین بەڵگەیە کە کورد کەلێن و غیابی فەرمانڕەوایەکی دڵسۆز و خاوەن هزر و بیری فراوانی هەیە و لەهەمان کات گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە کە بەناو مەرجەعی کورد غیابی دانایی و هۆشیاری هەیە ،  کاتێک پەرلەمان دەبێتە شوێنی مەهزەلەی حزبی و سۆزانیەکی ئاشنا بە عەورەتی سەرانی مافیا دەبێتە سەرۆک و کۆمەڵێک چەورە و شلەخەجێیەک مورتەزەقەی حزبی دەبێتە ئەندام پەرلەمان لە بری پرسی گرنگ شەڕە بەند و شەڕە نوکتە بکەن و خەریکی گۆڕینی کات بە بەروار بن و دەهۆڵی سەرکەوتنی موزایەدەی حزبی لێبدەن ...
کاتێک وەزیرەکان فایلدارن و شوێنە هەستیارەکانی فەرمانڕەوای بە نەخوێندەوارەکان و جەللادەکانی پاراستن پڕدەکرێنەوە و کاتێک بەڕێوبەرایەتیەکان و دام و دەزگاکان بە حزبی دەکرێت و بە فاک و فیکی کوردایەتی خەریکی دۆشینی میللەتێک بێت و کاتێک ئەرک و واجب ئەکرێت بە منەت بەسەر تۆی هاوڵاتی ، ئەوا ئەو ساتەیە کە ئەمازۆنێک لە کێشە و ئاژاوە ڕووی لە تۆ کردوە .

مارکس دەڵێت ((هەژار شۆڕش درووست ناکات بەڵکو ڕادەی تێگەیشتنی هەژار شۆڕش درووست دەکات هەر بەو هۆکارەیە ئەرکی ستەمکار ئەوەیە کە هەژارت بکات لە هەمان کات ئەرکی کاهینانی ستەمکاریش ئەوەیە هزرت غائیب بکات )) تۆی هاوڵاتی و تاکی کوردی ناتوانیت شۆڕش درووست بکەیت تۆ ڕادەی بیرکردنەوە و تێگەیشتنت سنووردارکراوە و لەو لاشەوە کاهینانی پەرستگای بارزانی دێن و شەرعیەت بۆ کارەکانی ستەمکار دەهێنتەوە و بە دین و ئەفسانەی حۆری و بەچەبازی و نیشتیمانپەروەری ساختە  مێشکی تۆی پێ دەشۆرێتەوە و هزرت غائیب دەکات لە فەرمانەکانی ڕووبەڕوبونەوەی ستەم و ستەمکاری ،  کاتێک پاسەوانێکی گیرفان بەتاڵ سنگ بە کۆیلە بوونیەوە دەرپەڕێنێت ئەوا ئەم دۆخە سەوز دەبێت و بەرەکەی درووستبونی هەزاران بەچکە دیکتاتۆر و زەریایەک لە دز پەیدا دەبێت
هەر لەم گێژاوەدایە کاتێک کە دیکتاتۆر و ستەمکار دێتە گۆ و دەڵێت  
درۆم لەگەڵ کردن

کاتێک لە خەیاڵتاندا بووم بە ڕزگارکەرتان
کاتێک بووم بە چارۆکی کەشتی ژیانتان
کاتێک بووم بە ڕووناککەرەوەی ڕێگاتان
درۆم لەگەڵ کردن و بڕواتان پێ کردم
چ هۆز و گەلێکم جگە لە ئێوە دەوێت
کاتێک دۆزەرێک لە نێوتاندا پەیدا دەبێت
ئەوکاتەیە کە من دۆزەری دانا و ژیر
گەر حسێن بۆ تۆڵە هەستایەوە
ئەوا بە سروشتی خۆم دەبم یە یەزید
هەزاران دەنگ و ڕەنگم هەیە
کە هەمووی یەک ئاواز دەخوێنێت
درووست بووین تا ببین بە گەورەتان
ئێوەش درووست بوون تا ببن بە کۆیلەمان


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟