لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هەولێر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان

Tuesday, 07.04.2023, 06:38 AM



بەگوێرەی راپۆرتی سەندیگای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 لە نێوان(2023/6/30....2023/1/1). 44 پێشێلکاری لە دژی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران رویداوە ،کە کۆی گشتی 84 دەزگا و لایەنی میدیایی و رۆژنامەنووس  لە دوچاری بوونە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە  هەولێری پایتەختی کوردستان  پشکی شێری بەرکەوتوە کە بە  14 پێشێلکاری تۆمارکراوە و لە دهۆک 10،سلێمانی 8 ،کەرکووک 2 ، هەڵبجە 1 ، سۆران 7 ، گەرمیان 2 تۆمارکراوە.

دەزگای  " International Federation of Journalists" شان بەشانی سەندیگای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هەموو ئەو پێشێلکاریانەیان کرد کە روبەرووی میدیایی ئازاد دەبێتەوە وە داوای لە لایەنی پەیوەندی دارکرد هەوڵی جدی بدەن بۆ پاراستی  رۆژنامەنووسان و میدیاکاران .

هەرێمی کوردستان هەمیشە دووچاری رەخنەی بەردەوامی دەزگا نێودەڵەتیەکان دەبێتەوە لەمەر پێشێلکاری لە دژی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی مافی رۆژنامەنووسان و میدیاکارن بەتایبەتی ،گەرچی هەردوو حیزبی چەتەئاسای پارتی و یەکێتی لە میدیا حیزبیەکانیان لافی ئازادی رادەربرین و مەدنیەت لێدەدەن بەڵام لەگەڵ و واقیعدا دوو شتی زۆر لەیەک جیاوازن و میدیاکانیان  درۆ تەنی پێهەڵچنیوە .

https:// HYPERLINK "https://www.ifj.org/fileadmin/user_upload/KJS_-_First_half_2023.pdf"www. HYPERLINK "https://www.ifj.org


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟