لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، لە هەرێمى کوردستان ئەوانەى رەخنە لە حکومەت دەگرن دەستگیر دەکرێن و تۆمەتى ساختەیان دەدرێتە پاڵ

Thursday, 04.25.2024, 09:34 AM


رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى رایگەیاند، لە هەرێمى کوردستان ئەوانەى رەخنە لە حکومەت دەگرن دەستگیر دەکرێن و تۆمەتى ساختەیان دەدرێتە پاڵ.

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى راپۆرتى ساڵانەى خۆی بڵاوکردەوە تێیدا باسى لە پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ لە ساڵى رابردوو دەکات و تێیدا هاتووە لە هەرێمى کوردستان، ڕەخنەگرانی حکومەت کە بڕیاردرابوو ئازادبکرێن لە زیندان ماونەتەوە ئەوەش دوای ئەوەى دەسەڵاتداران تۆمەتی نوێی ساختەیان لەدژیان جوڵاند.رێکخراوەکە باسى لە کەیسى رۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و گوهدار زێباری کردووە و دەڵێت ئەو دوو رۆژنامەنوسە دوای دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ـەوە زیندانی کرابوون.

ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە نمونەى ئەوەی هێناوە کە گوهدار زێباری لە ١٦ـی ئابى ساڵی رابردوو کە بڕیاربوو لەو رۆژە ئازاد بکرێت ئاگادارکرایەوە کە تۆمەتبار کراوە بە تاوانێکی تر و هەر مایەوە لە دەستبەسەرکردن لە زیندانێکی ئاساییش، تا دادگاییکردنی لە 1ی تشرینی یەکەمى ئەو ساڵە، کاتێک کە سزای شەش مانگی دیکەی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
ئەوەشى وتووە، شێروان شێروانیش بڕیاربوو لە نۆی ئەیلول ئازادبکرێت، بەڵام لە ٢٠ـی تەمموز، دادگا سزای چوار ساڵی دیکەی زیندانیکردن بە تۆمەتی ساختەکردنی واژۆی گوهدار زێباری لەسەر داواکارییەک بۆ زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر، هەرچەندە گوهدار زێباری پشتڕاستی رەزامەندی لەسەر رێگەدانەکە دەربڕی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا -پرێس: دەربازی كۆسرەت رەسول لای بارزان قەساب واستە دەکات دوو گیراو بەكەفالەت ئازاددەکات تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە تەڤدا پرێس: وردەکاری تاڵانفرۆشکردنی نەوتی خاوی کوردستان بە ژمارەیەک کۆمپانیاو بازرگانی نزیک لە پارتی و یەکێتی تەڤدا -پرێس: ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر ئــیـــســرائیل ئەوە بۆ ئێمەی پارتی زۆر باشە تەڤدا پرێس: لاهور جەنگی بە نەهێنی لە لەندەن رێکەوتن لەگەل مسروور بارزانی دەکات لەسەر هەلبژاردن تەڤدا پرێس: مەلا مستەفا لەهەر ژنێك چەند كچی هەبووە؟ تەڤدا پرێس: دیموکرات گەمارۆ دەدرێت، ھێزێکی زۆر لە سلێمانیەوە براوە بۆ قەڵای دیموکرات زانکۆ ناصر احمد بگ: هێزی زێرەڤانی لەزیندانی چاکسازی کشایەوە. تەڤدا پرێس: وتارەکەی زێباری لە بادینان نیشانی دا کە حیزب بە گرتن و ئەشکەنجەدان و تۆقاندنی نەیارانی ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت زانکۆ ناصر احمد بگ: ئەمڕۆ حەمەی حاجی محمود لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتیەوە ڕاو دەنرێت

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟