لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

سەرۆکی سەر فەرشی سورو حکومەتی ژێر قەرزی سور

Thursday, 10.08.2020, 07:07 PM


حکومەتی هەرێم دەیەوێ ، بەغدا موچەی بۆ دابین کاو ، ئەمەریکا بیپارێزێ و خۆشی سەروەت و سامانی بەرێت . لە هەموو سیستەم و حکومەت و وڵات و هەرێمێکدا ، ئەگەر چی دیمۆراتی بێ یان بەجۆرێک ئیستبدادی بێ ، پەرلەمان لایەنی کەم ئەو هێزو هەرەکەتەی هەیە ، کە لە وەزیر و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەت و بەپرسانی باڵای حکومەت بپرسێتەوە ، ئەمەش ٢ هۆی هەیە ، یەکەم ، پەرلەمان راستەخۆ لە لایەن میلەتەوە هەڵدەبژێردرێت ، واتە متمانەی لە میلەت وەرگرتوە ، بەم پێ یە بەرزترین ئاستی یاسادانانە ، حکومەت لە پەرلەمان متمانە وەردەگرێت و لەسەر دەستی ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات . کەواتە بۆ پەرلەمان هاتوە هەر کات و ساتێ لە هەر وەزیرو کاربەدەستێ ، بانگهێشتی ناو هۆڵی پەرلەمان بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات ، ئەمما گرفتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ، کە ناجیتە ژێر تەعریفی هیچ جۆرە سیستەم و هاوکێشەیەکی حکومرانیەوە ، هەرێمی کوردستان دەسەڵات سپێردراوە بە دوو بنەماڵە بە دەرەجەی یەک بنەماڵەی بارزانی ، کە منداڵی ئەم بنەمڵەیە بە پێی مەوقیعی بنەماڵەیی کە دێتە دنیاوە بە مەنسەبی سەرۆک یان سەرۆک وەزیران یان سەرۆکی ئەمنی وڵات ، ...... هتد تەواوی جومگە ئەساسیەکانی وڵات لەدایک دەبێ ، بەم مانایە بۆ منداڵی خەڵک نەهاتوە خەونی بوون بە سەرۆکی وڵات یان سەرۆک وەزیران یان دەزگایەکی هەستیاری دەوڵەتی هەبێ ، ئەم خەونە تەنها بۆ بنەماڵەیەک قۆرخ کراوە ، حیزبەکانی تر کە یەکێتی نیستمانی خۆیان بە بنەماڵە کردوە ، گۆرران ئەوانیش نیمچە بنەماڵەن ، واتە هەڵگری هەمان جۆری بیرکردنەوەو ئایدیای پارتین ، لە پەرلەمانێکی لەم جۆرە کە ئەندامانی بە جۆرێک لە جۆرەکان بە تەسکیەی حیزبی و بە جۆرەها رێگەی هەڵخەڵەتاندنی تاکی دەنگدەر دروست کرابێ ، بێ گومان لە بری ئەوەی ببێت بە بەرگریکاری میلەت ، دەبێتە بەرگریکاری بەرژەوەندیەکانی حکومەت ، حکومەتیش بە پێێ گەورەیی و پچوکی حیزبەکان دەبێتە ئەم حکومەتەی هەرێمی کوردستان ، کە پچوکترین شەفافیەت لە هیچ شتێکدا نی یە و وڵات دراوەتە دەست کۆمەڵی قاچاخچی سیاسی و حیزبی ، سەروەت و داهاتی لە تاریکیدا ون دەکرێ و فرە قەیران و کێشە فراوان و بەرتیل خۆری و دزی کردن و گیرفانی میلەت تاڵان کردن ، لە رێگەی هاوردە کردنی خراپترین کاڵاو خوارنی بێگانەو ، بەهەدەر دانی بەرهەمی خۆماڵی ، ئەندامی پەرلەمان بە جۆرەها ئیمتیازی گەرەو موچەی قەبەو خانە نشینی ، مڕ کراوە ئیدی بۆ میلەت چۆن دەست لەو عێش و نۆشە هەڵدەگرێ ، ئەم پەرلەمانی هەرێمە ئەگەر بۆ وێنەش بێ وەک پەرلەمانی بەغدای پێ ناکرێت ، کە لە بەغدا چەندین سەرۆک وەزیران و وەزیر و ەرپرسی باڵای مەحکوم کردوە و لای داون ، وەک بینیمان چۆن وشیار زێباری لێرسینەوەی لەگەڵ گراو لە پەرلەمانەوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە . بە پیرۆز کردنی بنەماڵە لە هەرێمی کوردستان بەرەوە وێستگەیەکی زۆر خەتەرناک هەنگاو دەنێ ، بە جۆرێک پەرلەمان دەبێ فەرشی سور ڕاخا بە تکاو رجا و لەژێر لێوەلەرەی ترسەوە ، بریار بدات ، گەلۆ جەنابی شێخی عەشیرەت و بە قودرەتی قادر سەرۆک وەزیران بفەرموون بۆ سەلام و کەلامێ ، لە حزورتاندا ئامادە باشی خۆمانتان بۆ دوپات دەکەینەوە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟