هەواڵ » جیهانی

ڕێکخراوی Pen Club جیهانی لە کۆبونەوەیەکی تایبەتیدا دۆسیەی زیندانە سیاسیەکان دەکاتە گفتوگۆکانی.
(348 بینراوە) | Monday, 11.16.2020, 11:52 AM |
لەساڵڕوژی زیندانیە نوسەرەکان ١٤ی نوڤیمبەر، ڕێکخراوی پێن کلەبی جیهان ،بەئونلاین ، کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی زۆربەی کۆمیتەکانیانی کردوە ، لەنێویان دا سەرۆک و جێگری ئەو ڕێکخراوە بەشداربوونە لەگەڵ ٣٠ کەسایەتی تری ئەندامی ئەورێکخراوە لەجیهان . لەکۆبونەوەکە دا ، باس لەرەوشی نوسەر و روژنامەنوسانی زیندانی کراو لە جیهاندا کراوە . لەنێو گفتوگوکان باس لەو رەوشە مەترسیەی بەسەر روژنامەنوسانی کورد لەژێر دەسەلاتی پارتی کراوە کەچون ڕۆژنامەنوس شیروان شیروانی و هاوریکانی شوین بزر و دەنگوی ئەشەکنجەدانیان هەیە . هاوکات هەرلەکۆبونەوەیەکە پێشنیاز کراوەکەنامەیەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم بکرێ ، کەبەپێی زانیاریەکان ، ئەو پێشنیازە لەروژانی داهاتوو دەچیتە بواری جیبەجیکردنەوە.
دەبێت بڵین پینکلۆبی ( یانەی قەلەم ) لەسالی ١٩٢١ لەبەریتانیا دروستکراوە بۆداکۆکی لەونوسەرانەی کەخاوەن پەرتوکن ، بەلام جەند سالیکە بوارەکەیان فراوان کردوە روژنامەنوس ومیژونوسانیش دەگریتەوە . وەئەو ڕیکخراوە پەیوەندیەکی توندوتولیان لەگەل نەتەوەیەکگرتوەکاندا هەیە ، کەدەتوانن کەیسەکان لەو ڕێگایەوە گەورەبکەن و فشار بخەنە سەر وەزارەتی دەرەوەی ئەو وولاتەی کەنوسەر و روژنامەنوسان ئازار دەدا
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: شکستێکی دبلۆماسی تر بۆ مەسرور بارزانی.
تەڤدا پرێس: بەرپرسی بەشی عێراقی ئەمنیستی ئەنتەرناسیۆنال داوای ئازادی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەکات
17SHUBAT: کەیسی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەبێتە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان و حکومەتی سوێد
17SHUBAT: پەڕلەمانی ئەوروپا نیگەرانە کەڕێز لەمافی مروڤ و دیموکراتی لەکوردستانی باشور ناگیرێ
تەڤدا پرێس: رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور داوای دەستبەجێ ئازادکردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەکات
تەڤدا پرێس: پێنجەمین وولات لە ئەوروپا خۆپیشاندان دەکا دژ بەرەشبگیری دەنگە ئازادەکان
تەڤدا پرێس: ڕهوهندی كوردی له لهندن دهسەلاتی كوردیان ریسوا كرد