هەواڵ

مارك سێروتکا سکرتێری گشتی گەورەترین سەندیکای بەریتانیا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان

Thursday, 11.19.2020, 10:52 AM



دەستبەجێ شیروان شێروانی لەگەڵ هەموو خۆپیشاندەرە دەستەبەسەرکراوەکانی تریشا ئازادبکرێ!

دوێنێ چوارشەمە ١٨/١١/٢٠٢٠لەنامەیەکدا کە مارك سێروتکا سکرتێری گشتی سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی وبازرگانی بەریتانیا و زیتا هۆلبۆرن جێگری سەرۆك وسەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی سەندیکای ناوبراو ئاڕاستەی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانیان کردوە" داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن: دەستبەجێ رۆژنامەنووس شیروان شیروانی لەگەڵ هەموو خۆپیشاندەرە دەستەبەسەرکراوەکانی تریشا ئازادبکرێ.بە رەسمی سەلماندنی مافی خەڵک بۆ خۆ ڕێکخستن، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەگەڵ ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان.،وە هەروەها قەرەبووکردنی دەستەبەسەرکراوان و خێزانەکانیان. ..."

دەقی نامەکە لە خوارەوە بخۆێننەوە:


بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە ڕێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا


بەڕێزان

بابەت: ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان و هەموو دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان

بەناوی هەموو ئەندامانی نیقابەی خزمەتگوزاری گشتی و بازرگانی لە بەریتانیا، داوا لە دەسەڵاتدارانی کوردستان ئەکەین دەستبەجێ شیروان شیروانی، سەرنووسەری گۆڤاری باشور، ئازاد بکرێ. بەڕیز شیروانی پشتیوانی خۆپیشاندان دژی هەژاری هەروەها پشتگیری داخوازییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ وەرگرتنی مووچەکانیانی بە ئاشکرا کردووە. شیروانی لە ماڵەکەی خۆیدا لە هەولێر دەستگیرکراوە. هەرچەندە ئەبوایە لە ٤ ئۆکتۆبەرا ئازاد بکرێ بەڵام هێشتا دەستبەسەرە.

بەپێی هەواڵەکان ئەیبیستین بارو دۆخی ژیان لە هەرێمی کوردستان خراپتر ئەبی، خەڵک چیتر تەحەمولی بارو دۆخی ژیانی خۆی ناکات و لە ئەنجامدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی سەریهەڵداوە لە زۆربەی شارەکان.

نیقابەکەمان پشتگیری خۆی بۆ هەوڵدانی خەڵکی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان وەکو موچەی شیاو و ژیانێکی شیاو وە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان.

ئێمە داواتان لێئەکەین بۆ فشارخستنە سەر هەردوو حیزبی حاکمی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ زەمانەتی بەرپرسیارەتی بەرانبەر سەلامەتی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، هەروەها داواتان لێئەکەین:

1. دەستبەجێ رۆژنامەنووس شیروان شیروانی لەگەڵ هەموو خۆپیشاندەرە دەستەبەسەرکراوەکانی تریشا ئازادبکرێ.
2. بە رەسمی سەلماندنی مافی خەڵک بۆ خۆ ڕێکخستن، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەگەڵ ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان.
3. قەرەبووکردنی دەستەبەسەرکراوان و خێزانەکانیان.


لەگەڵ ڕێزمان

مارک سێروتکا
سکرتێری گشتی

زیتا هۆلبۆرن
جێگری سەرۆک
سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟