لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

چیم بینی لە جەنگەلی دانکیخ

Sunday, 12.27.2020, 11:32 AM


ئەوەی من دەمەوێ باسی بکەم نە هاندانی گەنجانە نە رەشکردنی ریگای هەندەرانیشە لە بەرچاویان بەڵکو گواستنەوەی وێنەێکی جەنگەلی دانکیخە وەکو خۆی و بەراورد کارێکشە بۆ سالانی رابردووی کوردستان ، لێرە دووێنە دەخەمە بەرچاو.
وێنەی یەکەم.
جەنگەلی دانکیخ دەکەوێتە ناو خاکی فەڕەنسا لەسەر سنوری فەڕەنسا بەریتانیا بەقولی پەنابەران ووتەنی هەنگاوێک پێش گەیشتن بە خۆشبەختی!
دانکیخ جەنگەلێکە قور و لیتە تا بینا قاقایە ئەگەر بەراوردی بکەین بە کوردستان رێک لە سالی دوو هەزارەکانی گەرەکە هەژارنشینەکانی هەولێر وەکو ( پۆتیناوە و خاتوناوە بەستەپیازە) ی هەولێر دەچێت بگرە خراپتریش .
شوێنی مانەوەیەیان چەترێکە کە دوو رۆژ یا سێ رۆژ جارێک پۆلیسی فەرنسی بەسەریان دادەدات و خێمەکانیان لؽ دەبات بەشێکیشسیان دەگوازێتەوە بۆ کەمپ کە کەمپەکانی فەرەنسا میلۆن جار خۆشترە لەم جەنگەلە لە رووی پێداوستیەکانی خۆشگوزەرانی بۆ مرۆڤ ، بەلام ئەمان هەر لەوێ دەمێننەوە ئەوەێیان پێ خۆشترە کۆمەلێک هۆکار هەن بۆ مانەوەی پەنابەران لەم جەنگە و نەچوونیان بۆ کەمپەکانی فەڕەنسا کەمن لێرە باسیان ناکەم .
وێنەی دووەم
سەرەڕای ئەوە باسەی لەسەرەوە باسمان کرد لەرووی خزمەتگوزاریەوە زۆر خراپن بەلام دلخۆشی پەنابەران لەم جەنگەلەدا هەرگیز پێوانە ناکرێت لە چ ئاستێکە دلخۆشیان.
ئۆتۆمبێلە ڤانەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی فەڕەنسا و بەریتانی و بەلجیکی بەردەوام لەوێن خزمەتگوزاریە سەرەتایەکانی وەکو خواردن و جل و بەرگیان پێشکەش دەکەن.
ئەوەی من دەمەوێت دیاربخەم ئەمەیە ، گەنجانی کورد تا دەگەن بەم جەنگەڵە نزیکەی 4500 کیلۆ مەتر دەبرن هەموو ناخۆشیەکانی رێگا هەر لە تورکیا بۆ یۆنان لەوێشەوە یا بەرؽگای وشکانی چەندین ولات دەبرن تا دەگەنە جەنگەلی دانکیخ یا بە رێگای ئاوی نیوان یۆنان و ئیتالیا لەوێشەوە بۆ فەڕەنسا پاشن گەیشتن بە جەنگەل کە لە هەموو پێداویستیکی سەردەمیانی ژیان دوورن بە ئامانجی گەیشتن بە بەریتانیا .
بۆچی دەبێت لە جەنگەڵە هێندە دلخۆش ؟بن کەچی لە ولاتی دایک کە بەشؽکی زۆر لە پێداوستیەکانی ژیانیان هەیە!
ئا ئەمە ئەم پرسیاریە یەکسەر لە خۆتی دەکەیت هەرکە دەچیتە جەنگەل.
رەنجدەر گڕاوی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟