لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەسرور بارزانی بەرپرسێکی ئاسایش لەسەر دۆسیەی سزاداروانی بادینان لەکارەکەی دوردەخاتەوە

Sunday, 03.07.2021, 09:55 AM


محەمەد میرزا ئەرگوشی بەرپرسی لێکۆڵینەوەی سیاسی لە ئاسایشی گشتی هەولێر دورخرایەوە. ناوبراو یەکێک بوە لە بڕواپێکراوەکانی مەسرور بارزانی و  نزیکەی ١٢ ساڵە لە پاراستندا کار دەکات.

محەمەد میرزا پاش لێکۆڵینەوەی لە شێروان شێروانی و هاوڕێیانی تری سزادراو لە کارەکەی دورخراوەتەوە و ئێستا لە مەسیف سەڵاحەدین بێکارە و لە چاوەروانی دوبارە ئاوڕلێدانەوەدایە لە لایەن مەسرورەوە.

هۆکاری سەرەکی دورخستنەوەی محەمەد میرزا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کاتێك دۆسیەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر سزادراوانی بادینان دەخاتە بەردەم دادگا، ناڕێکوپێکی و تێکەڵکاری و ناڕونی لێکۆڵینەوەکان و دانپیانانەکان زۆر بە زەقی دەکەونە بەرچاو و تێبینی دادوەرەکان و فەرمانبەرانی دادگا . هەربۆیە  لە لایەن داوەرانەوە نارەزاییەکی زۆر سەبارەت بە ئاراستەی ئاسایش و خودی محەمەد میرزا ئەرگوشی دەکرێت.  

پاش داوای پیاداچونەوە لە لایەن دادگای تەمیز داوەرەکان پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانیەوە دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن کە ناردانی ئەو دۆسیانە بۆ دادگای تەمیز ئابڕوچونە و زیاتر دەکەوینە بەر هێرشی خەڵك و میدیاکان و بەم دەربڕینە دەڵێن:" ئەو دۆسیانە بکەونە بەردەم میدیاکان و خەڵك حەیا و شەرەفمان دەچێت!".

مەسرور بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی بە محەمەد میرزا ئەرگوشیەوە دەکات و زۆر بە توندی سەرزەنشتی دەکات و چەندین دەربڕینی ناشرینی وەکو "سەگ و نەزان و...هتد " بەرامبەری بەکاردەهێنێت و پێی دەڵێت: با لەماڵەوە دانیشێت و کارەکەی لە دوای کۆتایی دوانە تەلەفۆنیەکەوە بەجێبهێڵێت.

بۆ پڕکردنەوەی شوێنی محەمەد میرزا ئەرگوشی مەسرور بارزانی (صابح ڕەشید خەمێ مزوری)

لە جێگای ناوبراو دادەنێت. یەکێك لەو ئەرکە سەرەکیانە بەسەر سەباح ڕەشید دا  دراوە ئەوەیە بە زوترین کات گۆڕانکاری و زیادەکاری دۆسیەکان و دانپیانانەکاندا بکات، بە شێوازێك کە ئاسانکاری بێت بۆ مانەوەی ٦ ساڵ زیندانی بەسەر سزاداروان.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تەڤدا پرێس: تەیفور محەمەد ، سیخوری دەزگای پاراستن بە ناوی میدیاکارەوە تەڤدا پرێس: عەبدولڕەحمان موهەندیس گۆڕان بەجێدەهێڵێت، بەڵام ئایا واز لە دەسکەوت و موچەکانی دەهینێت؟ تەڤدا پرێس: کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە دراونەتەپاڵ زیندانیانی بادینان تەڤدا پرێس: کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان نامەیەک ئاراستەی پاپای ڤاتیکان دەکات تەڤدا پرێس: چەند هەواڵێک سەبارەت بە کۆسرەت رەسوڵ و گەندەڵکاری کوڕەکانی تەڤدا پرێس: بۆ عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، ئایا ئێوە ئاشکراکەری راستەیەکانن یان لە هەوڵی بونە شەریکی دزەکانن؟ تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن تەڤدا پرێس: دیداری ڕێکخراوی 17ی شوبات لەگەڵ وەزارەتی دەروەی سوید سەبارەت بە کەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێیانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی: ڕایەڵەکانى سیاسەتى نوێى ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست لە (سەردەمى بایدن)دا کوردستانپۆست: دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟