لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ڪورد لە نێوانی ئەشق و ئازادی دا.

Thursday, 04.22.2021, 10:34 AM



لە سێ سەدەی دوایی مرۆڤایەتی مێژووی تێڪۆشان لە پێناوی ئازادی  و یەڪسانی و فەرهەنگی ڪۆمەڵایەتیەوە زادەی  مرۆڤایەتی    بە خۆیەوە   سەرقاڵ   ڪردوە، تێڪۆشەرانی ناو جەنگەڪانی ئازادی دژی زوڵ و ستەم دیدەییی  خاوەن ئێمتیازەڪان ئازایانە دەوەستانەوە، ڪاتێك ڪە مرۆڤ بۆ ڕەهایی دەجەنگی باوەڕێ بەڕزکار بوونی تەواوی بە  مرۆڤایەتی دەبێت ، وێڕای شڪستی زۆر و زەوەند  ئازادی لە شوێنی خۆی دا پیرۆز دەبێت لەم پێناوەش دا گەلێك ڪەس گیانی خۆیان فیدادەڪەن ، ڪەسانێك دەگەنە ڕادەی ژیان بەخشین  مەرگ ڪڕین ڪە بتوانن لە  سەروەری باڵای ئازادی داهیچ نەویست وخۆیان ببەخشن بە تەنهایی  و تاڪتیڪی دەستیان ،باڵاترین  لووتڪەی ئازادی هۆشیارانە لە  پێناوی  بەدەست هێنانی  ئازادی و ژیان بۆ ڪەسی دیڪە  تا لوتڪەی سەرڪەوتن ، وەڪو فەرهاد  هەڵڪۆلین و داتاشینی ڪێو بۆ ئەوەی لەسینگی ڪێوی بێستونی ئەوینیدا  خۆشبەختی لە  داهاتو و دا پەیدا بڪات.


واتە فەرهاد بەو پەڕی ئیرادەو  ویستی ئەشقانەوە خۆی تەرخان و فیدا دەڪات بۆ ئامانجێك ڪە  دورە لە ژیانی ئاسایی و بەهرە لە ژیان  دەسڪەوتەڪانی ، یان دەکاتە  نرخێك بۆ پیادەڪردنی ئەو هێزو توانایەیی  ڪە هەیەتی لە  پێناوی باشترڪردن و خۆشترڪردنی ژیانی ئەوانی  تر، فەرهاد وهاوڕێبازانی وازیان  لە ژیانی ئاسایی ناو خەڵك  هێنا و چوونە  شاخەڪان و لە وێش داستانەڪانی جەنگی ئازادی هونەری نەخشاندنی ئەشقیان بۆ ڕزگاری لەسەر  ئەم ڪیوانە وێنایان ڪرد.

سەرئەنجام فەرهاد لە بێستونی  نەخشین بۆ ئەشقی شیرین ئاوی پەیدا ڪرد و میللەتەڪەی  بە ئاو شاد ڪردوە هەموو ئەمانەش بە بەهای بەختڪردنی ژیان و گیانی خۆی بۆ چاڪتر ڕۆشەنڪردنەوەی  ئەو چەمڪە ی ڪە پێی دەڵین گیان بەخت ڪردن لەپێناوی ئەشق و ئازادی دا .


ئەم جۆرە ڪەسانە هەستیار و ڕۆشەنترو ڪاراترن ڪە دەیانەوێت ڕاستینەی گەشەی ڪەسایەتی و تاڪتیکی خۆیان باڵاتر بڪەن خاوەنی تایبەت مەندی ڕەسەنن  ڕەخنەی  و خەیاڵ ئامێزن سەربەخۆن زۆر بە زەحمەت پەلڪێش ئەڪرێن بە  دەگمەنیش خۆیان دەگونجێنن لە گەڵ هەڵو مەرجی دەسەڵات ، لە سەردەمی ئازادیو سەربەخۆی دا زەمینەی گشتی و جەماوەری زۆر لە بار پەیدا دەبێت بۆ دەرڪەوتن یان دروستبوونی ئەم جۆرە ڪەسایەتیە لە پانتایەڪی فراوان و  جەماوەری دا  ، بەڵام لە ڕەوشی سەرڪوت و چەوسانەوە دا تەنهاهەستیار و ڕۆشندەڪان دەتوانن بگەنە ئەو ڕادەیەیی ڪە ئامادەی پێشڕەوین تەنانەت لە هەڵومەرجی خەبات و تێڪۆشان لە دژی زوڵم و چەوسانەوە ، زەمینەی تاڕادەیەك دەست پێش  خەری ئامادە دەبێت.


مێژووی مرۆڤایەتی زۆرێك لەم جەنگاوەرانەی ئازادی نەخشاندووە ڪە ئەو ڪەسانە وابیردەڪەنەوە ئەگەر گەل و خۆشەویستانم لە بەهای ئازادی بێ بەش بن ئەگەر دەوروو بەرەڪەم  لە هەژاری و نەداری دابژیت ، منیش ئازادی و خۆشیم بۆ خۆم ناوێت چاڪتر وایە لەگەڵ ئەوان ئازاد  بۆ خۆم هەڵبژێرم .مەترسی  مەرگ لای ئەوان ڪەم بایەخە، ئەو جەنگاوەرانەی  ڪە دەگەنە ئاستی تاڪی و تەنهایی  و خۆبەختڪردن دەبنە خاوەنی خودێڪی دەسەڵات دا لە سنورەڪانی لۆژیك و خودی باڵا ی مرۆڤ نزیك دەبنەوە.


ڪەسانی خاوەنی خودی عەقلانی و ڕۆحی زیندوویی پاشەکشێیەكی ستراتیژی دەڪەن و دەچنە نێو قەڵای دەرون و ناخی خۆیان ڪە هیچ هێزێڪی دەرەڪی یان ڕقی ڪەسانی دیڪە ناتوانێت بەربەستیان بێت، بۆیە دەڪرێت بڵێین پردی نێوان ئەشق و ئازادی خۆبەخت ڪردنە ئەشقی ڕاستەقینە بۆ ژنێك یان پیاوێك یان بۆ نشتیمانێك بێت ئەشقێڪی ڕاستەقینەیە و بەهادارا لەسەر بنەمای نرخی ئازادی بێت. خۆشەویستیش هیچ ڪاتێك ناڪرێت ببێت بە عاشق یا ن مەعشوق  یان بە نشتیمان نەڵێت تۆ منی وـ منیش تۆم .خۆشەویستی تێر بوونی نیە  و هەرڪەسێ بزانێ ڪە تێرە دیارە نەی ناسیوە ، چونڪە هەتالە سەرچاوەی عەشق بڪۆڵینەوە زیاتر تینو دەبین نقوم بوون لە خۆرازی ئەشق لە نشتیمان دا .


لە بەر ئەوەشە  ئێمە لە عەشقی مەعشوق و نشتیمانداپڕەنسیپی هۆگەڕایی و گەڕان بە شوێن هۆڪاردا لە دەست دەدەین نەستی عەشقانەمان  وەڪو هێزێڪی ڕەها کاردەڪا ت  لەدژی مەنتیق و گەیشن بە ئاڪامی بەردەوام.

لێرەش دا ئایا لە لایەن دەسەڵات و باڵا دەستەڪانی ناو شۆڕش و بزوتنەوەڪان بەهرەداری لێ ناڪرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەڪاری ناهێنن ؟؟ واتە ئایا پێشمەرگایەتی وگیان بەخت ڪردن دەبێتە  نەریت و شێوەیەڪی گشتی بۆ خەبات  لە لایەن سیاسیەڪان و ڕابەرەڪانیانەوەو ، بە ڵێشاو ڕۆڵەڪانی  خەڵك ناڪرێنە ڪورە گیان بەختڪردنەوە  لە دوریشەوە خۆیان تەماشا دەڪەن یان ڕابەرایەتی ئەو ڕەوشە  دەڪەن ڪە پێشمەرگەو و تێڪۆشەرانیان گیانیان تیادا دەبەخشن ، وەڵامی ئەمانەش هەمووی لای بزاڤ و شۆرش و بزوتنەوەو ڪۆمەڵگای ڪوردی روون و  بەرچاوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟