لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

پرۆژەکەی ئەنجومەنی دادوەری و چەند سەرنجێک

Sunday, 05.09.2021, 10:08 AM



سەرەتا پێویستە ئاماژەبەوەبدەین کە  ئەو بریارە نادروستەی کە لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە درا بۆ درێژدکرنەوەی ماوەی خزمەتی دادوەرێکی دادگای پێداچوونەوە ، و سەرەڕای دژایەتی و ناڕازییبوونی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکی و تەنانەت وەزارەتی دارایش ، بەڵام سەرئەنجام بریارەکەیان جێبەبەجێ کرد و ئەمەش ئەو دەرئەنجامە نایاسایی و نادادییەی لێکەوتەوە کە لە سزای رۆژنامەنوسانی بادینان دا بینرا .
سزای رۆژنامەنووسانی بادینان بابەتی خانەنشیینیە نایاسایەکەی ئەنجومەنی دادوەری زیندووکردەوە چونکە بە راوبۆچوونی ئەو دادوەرە زۆرینەی دادگا دروست بوو بۆ پەسەندکردنی سزای ئاماژەپێکراو ، بنیاد لەسەر ئەمە دەتوانین بڵیین کە بریاری داگا بە سزادانی ئەو رۆژنامەنوسانە پووچەڵە و ھیچ ھێزێکی یاسایی نیە ، جگەلەو ھەڵە و کەموومورتیە یاساییانەی لە کەیسەکەدا ھەیە ، بەڵام ئێمە لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە کە بریاری دادگا یەکێک لەپایەکانی لەدەست داوە کە شەرعیەتی یاسایی یەکێک لەدادوەرەکانە ، واتە بۆئەوەی بڕیارێک بە بریاری دادوەری دابنرێت دەبێت لەلایەن دادوەرێکەوە دەرچووبێت کە لەماوەی خزمەتی یاساییدا بێت و ئەمەش پشت بەست بە بنەمای ( مایبنی علی الباگل فھو الباگل ) واتە ھەرشتێک یان بڕیارێک کە بنەماکەی پووچەڵ بوو، ئەوەی لەسەری بنیادبنرێت بە پووچەڵ دائەنرێت، خۆئەگەر بووترێت دادوەری ناوبراو ھێشتا بریاری خانەنشینبوونی دەرنەچووە بۆیە بڕیارەکەی دروستە ، لە وەڵامی ئەمەدا دەڵێین بریاری خانەنشینکردن بریاریکی کاشفە ، و ئاسارەکەی لەورۆژەوە دروست دەبێت کە مەرجەیاساییەکانی خانەنشین بوون ھاتووەتەدی و ئەمەش واتە ھەر ممارەسەکردنێکی وەزیفی و دادوەری لەدوای ئەوماوەیە کرابێت پێچەوانەی یاسایە و ھێزی یاسایی نابێت ، ھەربۆیە ئەنجومەنی دادوەری لەرووانگەی زانستیان بەوەی باس کرا  و بۆچارەسەری ئەم جۆرە کێشانە ، پرۆژەیاسای درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەرییان ئامادەکردووە .
ئەنجومەنی دادوەری لە رێگەی  پرۆژەی درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەریەوە دەیەوێ ئیدی بە یاسا لە خودی ئەنجومەنەوە خزمەتی دادوەران درێژبکاتەوە و شەرعیەتی یاسایی بۆ وەربگرێت، ھەروەک لە مادەی ( ١) برگەی ( ٥ ) ی پرۆژەی ناوبراو دا ھاتووە کە دەسەڵاتی داوە بە ئەنجومەنی دادوەری بۆ درێژکردنەوەی خزمەتی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە و جێگرەکانی و ئەندامانی داگا و و دادوەران تا تەواوکردنی تەمەنی ٦٨ سالی و لەھەمان کاتدا دەسەڵاتی داوە بە ئەنجومەن بە خانەنشینکردنی دادوەران پێش تەواوکردنی ماوەی درێژکراوە ، ئەم خاڵە تێبینی ئەوە ھەڵدەگرێت کە لە داھاتوودا خودی دادوەران رووبەرووی نادادی ببنەوە لە درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەرییان دا چونکە مادەی ئاماژەبۆکراو دەسەڵاتیکی رەھای داوە بە ئەنجومەن کە بۆ ھەندێک درێژبکاتەوە و بۆ ھەندێکی تر کۆتای بە خزمەتی بھێنرێت.


و خاڵێکی تر لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە لە ھۆکارەکانی دەرچواندنی دا ( الاسباب الموجبە ) ئاماژەی بەوە داوە کە زۆرینەی ئەو دادوەرانەی تەمەنی ٦٥ ساڵییان تەواو کردووە خانەننشین کراون ، ئەمەش واتە ھەندێکی تر سەرەرای ئەوەی تەمەنی خانشینی تەواو کردووە بەڵام بەردەوامن لە وەزیفە بەنایاسایی ئەمەش نادادییەکی ئاشکرای ئەنجومەنە لە نێوان دادوەران دا .


ھەرلەم پرۆژەیەدا ئەنجومەن داوای پێدانی دەسەلات دەکات بۆ درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەران وەک ئاماژەمان پێدا ، ئەمەش واتە دانپێدانانی خودی ئەنجومەنە بەوەی کە تا ئێستا ھیچ یاسا و بنەمایەکی یاسایی نیە کە پشتی پێببەستێ بۆ درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەران و سەرجەم بڕیارەکانی پێشوویان لە درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەری پێچەوانەی یاسابووە و ھێزی یاسایی نیە .


وەجێگەی ئاماژەپێدانە کە پەسەند کردنی ئەم پرۆژەیە شەرعیەت نادات بە نایاسایی بوونی بریاری سزادانی رۆژنامەنووسان و ھەروەھا سودی یاسایی نابێت بۆ ئەو دادوەرانەی کە پێشتر ماوەی خزمەتیان کۆتای پێھاتووە و یاخود بە نایاسایی بەردەوام بوون لە خزمەت ، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە لە بنەمادا یاسا ناگەرێتەوە بۆ ڕابردوو ( لیس للقانون اپر الرجعی ) بەڵکو لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی بەسەر حاڵەتاکانی داھاتوودا جێبەجێ دەکرێ .


بنەمای نەگەڕانەوەی یاسا بۆ ڕابردوو بنەمایەکی ڕەھا نیە ، بەڵکو کۆمەڵێک ھەڵاوێردکردن ( استپناء ) ی تێدایە ، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە لە یاساکەدا بە دەقێکی ئاشکرا ( نێ الێریح) باسی گەرانەوەی یاساکە بکات بۆ رابردوو، بنیاد لەسەر ئەمە رەنگە ئەنجومەنی دادوەری دەقێکی لەم شێوەیە لە پرۆژەکەدا جێگیربکەن بۆئەوەی لەرێگەیەوە شەرعیەت بدەن بەو بڕیارانەی کە باسمان کرد ، لەحاڵەتێکی لە م شێوەدا ئەرکی پەرلەمان و پەرلەمانتارانە کە رێگربن لەم جۆرە ھەوڵانە و پێویستە ھەمواری پرۆژەی ناوبراو بکەن بەشێوەیەک بگونجێ لەگەڵ فەلسەفەی دادپەروەری دا .


لە کۆتاییدا دەڵین پێویستە ئەنجومەنی دادوەری و دادگاکان بەخۆیاندا بچنەوە و بگەرێنەوە سەر رێچکە دروستەکەی دادپەروەری و لەمانای ئەو ووتەیە تێبگەن کە ئەڵێ (( اللجوء الی المحاکم یعنی اللجوء الی العدالە )) واتە پەنابردن بۆ دادگاکان مانای پەنابردنە بۆ دادپەروەری ، ئەی ئەگەر خودی دادگاکان دادپەوەر نەبن ئیدی خەڵک پەنا بۆ کوێ ببات ؟ .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟