لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئەوجا کێ گۆتیتی ئەتوو عەلاقەت ھەبیت؟!

Wednesday, 06.30.2021, 02:24 PM


جارێک دیدارێکم لەگەڵ عومەر ئاغای سورچی، سەرۆکی حزبی موحافزین کرد، ھەر پرسیارێکم دەکرد، ئەو بە جوابێکی عەنتیکە لاقەی دەکرد! بۆ نمونە پرسیاری کاریگەری کوردم لە سیستەمی حوکمڕانی لە بەغدا کرد، گوتی " ئێمە تەداخول سیاسەت ناکەین"
ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە لە پرسیاری رۆژنامەوانێک لەبارەی زیندانییانی بادینان! فوئاد مەعسومی کۆنە سەرۆککۆمار بە جۆرێک لە ڕاچڵکەینەوە وەک ئەوەی کارەبا لێیدا بێت، دەڵێت من "عەلاقەم نییە" و بە ھەشتاوی دەڕوات و خۆی بەکەسێکی دیکە دەکێشێت!
ئەوجا کێ گۆتیتی ئەتوو عەلاقەت ھەبیت؟!، ناواللە برێ کەنگینێ ئەنگۆ عەلاقەتان ھەبووە؟! لایەکی کوردستان ئاو بیبات ئەنگۆ لە گوێی دایناسۆر خەوتوون و فشەتان پێ دێت! ئەگەر عەلاقەتان ھەبوایە، لە ٣١ ئاب کە دەبابە بەسەر خەرکی ھەولێرێ دەکەوت و (شێت)دەکوژرا، ئەنگۆ، کە دیل بوون، موعەزەز موکرەم لەبۆ کۆیە بەڕێ نەدەکران !
ئێوە جگە لە عەلاقەی تەعینکردنی کچ و قەوم وقیلە بە موستەشار لە سەرۆکایەتی کۆمار، عیلاقەتان بە چی دیکەوە ھەبووە؟ ! کچە ڕاوێژکارەکەت، بە ئیمتاز ڕاوێژکاری بارزانیشە. من نایڵێم، بەڵکو دەرکەوتنی سەر تیڤییەکان دەڵێن، کچە ڕاوێژکارەکەت ئەوەندەی لەخەمی بارزانی قسەی کردوە، ئەوەندە لەخەمی تۆی باوک قسەی نەکردوە، بەراستی شایەنی دەبل موچەیە، چونکە خاوەنی دەبڵ عیلاقەیە!
عەلاقەتان نەبێت چاوەکەم، پێشمانخۆشە کە ئاوا ڕاشکاوانە و ڕاستگۆیانە دەیڵێن! ئێوە کە خاوەنی قەزیەی ئازادی و دیموکراسی نین، بۆچی عەلاقەتان ھەبێت! ئێوە کە لەژیانێکی شاھانە دەژین، عەلاقەتان چیە خەڵک خۆڵ دەخوات یان کێک؟! ئێوە دەشێت لەسەر لوتکەی خۆشبەختی و سەڵتەنەتیشەوە قسە بکەن، بەڵام ھەرگیز سەری شانازیتان ناگاتە پاژنەی پێی شانازییەکانی زیندانییانی بادینان. جێگەی خۆشحاڵیە بەڕی ئەو عەلاقەیە لە بن پێی ئێوە ھاتۆتە دەرەوە، خۆشبەختانە ئێستا عەرەبانچییەک و مامۆستایەکی بێ موچە و گەنجێکی گیرفان بەتاڵ شەرعیەتی عیلاقەکەی وەرگرتوە و داکۆکیشی لێدەکات! بڕۆن تۆ و ھاوڕێیە کۆنە شۆڕشگێڕ و تازە بزنسمانەکانت ، عەلاقەتان بە دابینکردنی ئیمتێازات بێت بۆ کچ و کوڕەکانتان، عەلاقەی ئازادیش لە ئەستۆی خەڵکی خاوەن مۆڕالە!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟