لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەمڕۆ خۆپێشاندان لە زۆربەی شارەکانی هەرێم ئەنجام درا

Wednesday, 08.12.2020, 07:41 PM


ئەمڕۆ لە له‌ شاری سلێمانی و هەولێر و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و كەلارو دەربەندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك و زاخۆ خۆپیشاندانی خەڵک دەستیپێکرد دژی هەلومەرجی نالەباری باری گوزەرانیان دژ بە حکومەتی هەریـمی کوردستان. هێزە ئەمنیەکان بەتایبەتی لە زاخۆ و دهۆك ڕێگربون لە گردبونەوە و خۆپێشاندانەکان.

داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتییه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتو لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، یه‌كێكی تره‌ له‌ داواكارییه‌كان.

لە هەولێر و دهۆك و زاخۆ ڕیگری توند کرابو بەرامبەر گردبونەوەکان و چەندین چالاکوانی مەدەنی لەو دەڤەرە دەسگیرکراون .

عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆك ڕایگەیاند کە ڕیگر دەبن لە سەرجەم گردبونەوەیەکی خەڵک.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس







وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟