وتار

زرار ھەرکی و عەواد بەندەر
Tuesday, 02.16.2021, 05:25 PM
(له فهیسبووكی یوسف عوسمان وهرگیراوه)
عەواد بەندەر ھاوڕێ و ھاوخەباتی صەدام حوسێنی بوو لەھەموو قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی نھێنی و ئەودەمەی نائیب بوو تا دوایی بووە سەرۆکی بێ ڕکابەری عێراق.
ھەر یەک لە براو خزم و ھاوڕێ نزیکەکانی دۆسیەی گرنگی دەوڵەت و حیزبیان وەرگرت.
عەواد بەندەریش دۆسیەی مەحکەمە سەورەی عێراقی وەرگرت. لەدوای مەحکەمەی مەھداوی ئامۆزای عەبدولکەریم قاسمی سەرۆک کۆمار کەبەئاشکرا لەپەخشی ڕاستەو خۆی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ پەخش دەکرا.
مەحکەمە سەورەی بەعس زۆربەی جار بەنھێنی و بە ئامادەبوونی پارێزەری بەعسی کە زۆرجاران خۆیان دەبوونە ھۆکاری سزادانی موەکیلەکانیان لە بەندیەکان.
تا کار گەیشتە سزادانی بەکۆمەڵی بەندیە سزادراوەکانی بەسێدارە و لە ھەشتایەکان تا ئەو ڕادەی یەک منەصەی ئیعدام کردن کەم بێ و پێڕانەگەن بەندیەکانی پێ لەسێدارە بدەن کردییانە دوو قەنارە.
دەڵێن جارێکیان ڕێزێک بەندی ڕێز کرابوون ژمارەیان زۆر بوو. عەواد بەندەر گۆتبووی ھەتا کراس سپیەکە سێدارە و لەویوەش تەبریە. جەلادەکان بۆیان یەکلا نەدەکرایەوە کراس سپیەکە لە سێدارە دەن یان تەبریەی کەن.
بەھەموو شێوەیەک کوردستان لە فۆرمی دەوڵەت داری دەبوا سزای زۆر توندی ھەر کەسێکی خایەن و نیشتیمان فرۆش و گەندەڵ و دز و ناپاک بدا. نەک سزادانی بەکۆمەڵی ھۆشیار ترین توێژی کۆمەڵگا.
دەبوا بۆ ھەر کەیسێکی دادگایی کردنی مەدەنی دادوەر و داواکاری گشتی و دادگا تەواو سەر بەخۆ بوونایە دوور بوونایە لە کەسانی حیزبی فەرمانڕەوا. تا موسداقیەت بە دەسەڵاتی دادوەری لەق نەبوایە.
ھەولێر، ٢٠٢١/٢/١٦
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
زانکۆ ناصر احمد بگ: ژیانی ڕۆژانەی " مەسرور بارزانی "
تاوانێکی شاردراوە ( کیمیابارانی شاناخسێ )
بارزان بهرواری: پهیامهك بۆ نهوهی نوێ و كۆمهڵ و ئێكگرتوو
تەڤدا پرێس: بـەرپرسێکی بــاڵای پـارتی بە تــۆمەتی گەندەڵی لە ئــیمارات دەستگیـرکرا
بابەتی تر
هیوا جەوهەر عومەر: پارتی بۆ جیهانی سەلماند هیزێکی چەوسێنەری نا دیموکراسیە لە کوردستان
لەخەو هەستە... تورک تا قیامەت لەدژی کورد دەجەنگێت.
محەمەد عەلی: بیرخستەوەیەک و دو پرسیار
د. سەردار عەزیز: وەڵامی چەند پرسیارێک دەربارەی ڕۆشنبیر
بەیار عومەر عەبدوڵا: بازرگانەکانی جەنگ
قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی کام یەکێتی ناکا؟
هەکاری هەورامی: پارتی وەک تۆتالیتاری دیموکراسی
سەباح عەلی قارەمان: نامەیەک بۆ کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر
كەمال چۆمانی: نەوت لای پارتیی "ستراتیژە"
نیاز سەعید عەلی: دیاردەیەک؛ بەتامی تیرۆر ! دەستدرێژییو هەڵکوتانە سەر خەڵک لەلایەن کەسانی نزیک لەمەسول