تەڤدا پرێس: ڕاگەیاندنی بنەماڵەی مەجید ئیبراهیم سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان لە زیندانی دژە تیرۆری پارتی
بنەماڵەی مەجید ئیبراهیم ناسراو بە (مەجید ھەرووتی) ئەو پێشمەرگەیەی یەكێتی، كە لە زیندانی ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستدا رایانگەیاند: لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی لێكۆڵینەوەیان ئاشكرا نەكردووە و پێشیان وایە پارتی كوڕەكەیانی كوشتووە. هەروەها دەشڵێن: ئەگەر دەرئەنجامەکان بۆ ئێمە و ڕای گشتی نەخرێتە ڕوو ئەوا دەستەوەستان نابین و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین.











