هەواڵ
ئۆپراسیۆنەکەى چیاى گارە بە هەماهەنگى هەولێر و بەغداد ئەنجامدراوە
Friday, 02.12.2021, 06:39 PM
ئەمڕۆ ١٢/٢/٢٠٢١ ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژى سەرۆکایەتى تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا تورکییەکان ڕایگەیاند "تورکیا بەهەماهەنگى لەگەڵ هەولێر و بەغدا هێرشى بۆ سەر (پەکەکە) لەباکورى عێراق ئەنجامداوە".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، تورکیا پێشوازى لەڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا دەکات لە٩ ى تشرینى یەکەمى ساڵى ٢٠٢٠ بۆ دەرکردنى (پەکەکە) لەناوچەى شنگال.
کاڵن پێداگری ئەوەی دوبارە کردۆتەوە کە هەر چالاکییەکى دژى تورکیا لەسەرتاپاى خاکى عێراقدا بکرێت بنەبڕ دەکرێت.
ئیبراهیم کاڵن ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، شنگال هەنگاوى یەکەم و تەنها سەرەتا بوو و هەرێم و عێراق پێشوازیشیان لەوە کردووە و هەوڵى کۆتایهێنان بە (پەکەکە) دەدەن.
ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دەکرێت شێواز و چوارچێوەى قوڵى ئەو ئۆپراسیۆنانە بەهەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق دیارى بکرێن و هەموو هەنگاوێکیش بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر و سوپا و هەواڵگری تورکیاش هەستاون بەهەڵسەنگاندنى هەموو پێداویستیەک لەو چوارچێوەیەدا.
جەختى لەوەش کردەوە "تورکیا هەموو ڕێوشوێنێکى خۆپارێزى لەدژى پەکەکە دەگرێتە بەر و هێشتا ئۆپراسیۆنى شنگالیش ماوە".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
گۆران هەلەبجەیی: پارتی بەعسیە تاوانبارەکان داڵدە دەدات بە نموونەی "سعدون صبری"
گۆران هەلەبجەیی: ئایا بواری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ماوە؟
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
بابەتی تر
سەروەریی هەرێم لەبەردەم چەكوشی دادوەری لەندەندا
بەهادین یوسف: بەهادین یوسف: دوو هەزار پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان
قارەمان مەمەند: بایدن دوبارە پابەندبوونی ئەمریکای بە بەهاو هاوپەیمانییە جیهانییەکان دوپاتکردەوە
تەڤدا پرێس: مردنی مەلا عوزێر زیانێكی گەورە بوو لە گەلەكەمان كەوت
تەڤدا پرێس: تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لەسەر لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت بڵاو دەکاتەوە
تقرير لصحيفة مورننغ ستار البريطانية حول تعذيب واعترافات قسرية في كردستان العراق
ناوی پارێزراو لای تەڤدا: ناڕەزایی کۆمەڵێک قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە
ئەندامی شاندی پەرلەمانی ئەوروپا نامەیەكی نارەزایی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات
بارەگاى بارزانى، دەیان کادیرى سۆشیاڵ میدیاى بارەگاکە دەستگیردەکات
مرصد الأورومتوسطي لحقوق الإنسان- عمليات تعذيب واحتجاز غير قانوني لمتظاهرين في إقليم كردستان العراق