لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەندامی شاندی پەرلەمانی ئەوروپا نامەیەكی نارەزایی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

Tuesday, 02.09.2021, 04:27 PM


پاش پەیوەندی ئەندامێکی کۆنگرەی دەنگە نارازیەکان بە (ئەریک مارکواردیت) ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامی دیسکی ئێراقی پەرلەمانی ئەوروپا  و ئاگاداری کردنەوەی لە هەلومەرجی زیندانیانی بادینان و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە زیندانیەکان و بە تایبەتی شێروان شیروان بەم شێوەیە خستۆتە ڕو: "هەردو ڕێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێ سنور و کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان ڕاپۆرتیان لەسەر دەستگیرکردنی شیروان شێروانی بڵاوکردوەتەوە. تاوەکو ئێستا شێروان شێروانی لە زینداندایە و لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراوە کە دانپێنان پربکاتەوە. پارێزەرەکەی باسی بارودۆخی دەروونی خراپی شێروان شێروانی کرد دوای ئەو هەمو ماوەیەی لە زیندانی تاکەکەسیدا هێڵراوەتەوە کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو ئەشکەنجە دراوە. "
هەروەها بە توندی سەرکۆنەی پێشێلکاریەکان دەکات و دەڵێ:'' من بە توندی ئیدانەی ئەشکەنجەدان و زیندانیکردنی رۆژنامەنوسان دەکەم. داواش دەکەم دەستبەجێ شێروان شێروانی ئازاد بکرێت بە پێچەوانەوە پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو تۆمەتانە ئاشکرا بکات کە ئاراستەی کراون. ئەگەر ئەو تۆمەتانە بەردەوام بن پێویستە چانسی ئەوەی پێبدرێ کە لە دادگایەکی عادیلانەدا بەرگری لە خۆی بکات. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەم کە رێز لە مافی ئازادی ڕادەڕبرین و ئازادی میدیا بگرێ. داواش دەکەم کە حکومەتی هەرێم بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ گیروانەکانی تریش بکات.''

دەقی نامەکەی ئەریک مارکواردیت بۆ مەسرور بارزانی؛


بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەم نامەیەت بۆ دەنێرم وەکو ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و هەروەها وەکو ئەندامی شاندی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆماری عێراق.
من هەواڵی زۆر ناڕەحەتکرم پێگەیشتوە دەربارەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی کە لە رۆژی ٢٠٢٠/١٠/٧ەوە لە لایەن پرۆسەوە دەستگیرکراوە. ئەو لە ماڵەکەی خۆیەوە بە زەبری چەک ڕیفێنراوە و لە زیندانێکی تاکەکەسیدا هێڵراوەتەوە. هەردو ڕێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێ سنور و کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان ڕاپۆرتیان لەسەر دەستگیرکردنی شیروان شێروانی بڵاوکردوەتەوە. تاوەکو ئێستا شێروان شێروانی لە زینداندایە و لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراوە کە دانپێنان پربکاتەوە. پارێزەرەکەی باسی بارودۆخی دەروونی خراپی شێروان شێروانی کرد دوای ئەو هەمو ماوەیەی لە زیندانی تاکەکەسیدا هێڵراوەتەوە کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو ئەشکەنجە دراوە.
بەگوێرەی لێدوانێکی  دیندار زێباری ڕێکخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، شێروان شیروانی دانی بەوە ناوە کە پارەی دەرەکی وەرگرتوە بۆ تێکدان و رەخنەگرتن لەوانەی کە پێگەی کۆمەڵایەتیان هەیە لە هەرێمەکەدا. خێزانەکەی شێروان شێروانی و هاوڕێیەکی رۆژنامەنوسی بەناوی نیاز عبداللە ئەم تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە و راییانگەیاند کە بۆی هەیە لەژێر ئەشکەنجەدا ئەو دانپێنانەی پێ پڕکرابێتەوە.
من زۆر نیگەرانم لە دۆخی تەندروستی و دەرونی شێروان شێروانی هەروەها نیگەرانم لە دۆخی ئازادی رۆژنامەنوسی و ڕادەربەرین لە هەرێمی کوردستاندا. شێروان شێروانی دەنگێکی بەرزە دژی گەندەڵی و بەرگەری لە مافەکانی مرۆڤ.  زیندانیکردنی شێروان شێروانی بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتەکەت بۆ بێدەنگکردنی دەنگە بێلایەن و ڕەخنەگرەکان چونکە ئەو تەنها رۆژنامەنوس نیە کە دەستگیکراوە لەسەر کاری رۆژنامەنوسی.
من بە توندی ئیدانەی ئەشکەنجەدان و زیندانیکردنی رۆژنامەنوسان دەکەم. داواش دەکەم دەستبەجێ شێروان شێروانی ئازاد بکرێت بە پێچەوانەوە پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو تۆمەتانە ئاشکرا بکات کە ئاراستەی کراون. ئەگەر ئەو تۆمەتانە بەردەوام بن پێویستە چانسی ئەوەی پێبدرێ کە لە دادگایەکی عادیلانەدا بەرگری لە خۆی بکات. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەم کە رێز لە مافی ئازادی ڕادەڕبرین و ئازادی میدیا بگرێ. داواش دەکەم کە حکومەتی هەرێم بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ گیروانەکانی تریش بکات.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟