لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کۆسرەت ڕەسوڵ ٧٢ کاتژمێری تر کۆتایی بە ژیانی پڕ لە تاوانکاری دێت

Thursday, 02.04.2021, 12:25 PM


تەڤدا پرێس دوو رۆژ لەوە و بەر وەکو یەکەمین دەزگای ڕاگەیاندن هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی کۆسرەت رەسول و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیکی سویسڕا بلاوکردەوە..
بەپێی دواین زانیاری دەست تەڤدا کەوتووە ئەمڕۆ دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی سویسڕا بهێوایی خۆیان لەبەرامبەر کۆسرەت ڕاگەیاندووە 72 کاتژمێریان بۆ داناوە و بۆیە بریارە ئەمڕۆ بیگەرێننەوە کوردستان  و ئامادەکاری بۆ مردنی دەکەن.
بێگومان بردنەوەی بە دەستوبردی بۆ کوردستان بە مەبەستی سیناریۆە  ناسراوەکەیە کە گوایە لە ناو گەل و نیشتیمانیدا کۆچیکردووە.
کۆسرەت ڕەسول خاوەندی نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەتە بە ناوی خەستەخانەی (پار)  کە بە دەسپێشکەری خۆی و هاوکاری کوڕەکانی دروستکراوە و بۆ مەبەستی بازرگانی بەڵام خۆیان لەبەر خراپی کوالیتەیتی خەستەخانەکە پەنا دەبەنە بەر خەستەخانەکانی دەرەوەی وڵات. ناوی (پار) لە سێ پیتی یەکەمی ناوی کوڕەکانیەوە وەرگیراوە کە ناویان  (پێشڕەو، ئاراس، رێباز) ە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو کەسانەی کە لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵدا هاتوونەیە سویسرا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ،  لە پەیوەندییەکدا بە تەڤداپرێسی رایگەیاند: پزیشکەکان ئاگاداری کردینەوە کەوا هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکەی نەماوە و چاوەڕوانی ئەوە بن، کە ماڵئاواییتان لێبکات.سەرچاوەکە بە سەرسوڕمانەوە ووتی: ئەوەی جێگای سەرنجڕاکێشان بوو بۆ هەموو لایەکمان ئەوە بوو، کە شاڵاوی کوڕی کوسرەت پاش کەمێک مانەوە لە دەوری باوکی، ئیتر لەگەڵ یەک دوانێکدا خۆی دزییەوە و لە خەستەخانەکەکەی بەجێهێشت، پاشان بۆمان دەرکەوت کەوا چۆتە گازینۆیەکی  نزیک لە سنوری نەمسا و تا کاتژمێری چوار و پێنجی بەیانی خەریکی قومارکردن بووە. ئەوەی کە بە لای ئێمەوە جێگای داخ بوو، ئەوە بوو، کەوا شاڵاو وەکو  پیشەی هەموو جارێکی پارەیەکی زۆریی دیکەشی دۆڕاندبوو.
کۆسرەت ڕەسوڵ یەکێکە لە فیگورە دزێوەکانی ناو یەکێتی کە لە دەیان تاوان و گەندەڵی و خراپەکاری ئاڵاوە و دەستی تێدا هەبووە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟