لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (٢٦/١/٢٠٢١ - ١/٢/٢٠٢١)

Monday, 02.01.2021, 05:19 PM


تۆڕی پاراستنی تەندروستی فەزیحەیەکی تری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئاشکرا دەکات

لە درێژەی بەدواداچونی تۆڕەکەمان بۆ نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکانی کوردستان، لەڕێی ئەم ڕاگەیاندراوەوە فەزیحەیەکی تری نەخۆشخانەی شار ئاشکرا دەکەین.
بە گوێرەی زانیاریەکانی تۆڕەکەمان، ژمارەیەکی زۆر کەمی کارمەندانی تەندروستی بۆ خزمەتی نەخۆش لە قاوەشی هەناوی نەخۆشخانەکە هەیە.
سەرچاوەیەکی زۆر ئاگادار لە کاروباری نەخۆشخانەکە ئاشکرای کرد کە بۆ ٦٠ نەخۆشی هەناو تەنها ٢ کارمەندنی تەندروستی دابینکراوە.
ئەم ژمارەیە مایەی شۆکە لە چەند ڕوەکەوە. لە لایەکەوە بە هیچ جۆرێک تەنها ٢ تەندروستکار ناتوانن خزمەتی ٦٠ نەخۆش بکەن. سەرباری ئازایەتی و زیرەکی تەندروستکارانمان بەڵام ئەمە بەدەرە لە توانای مرۆیی.
لە لایەکی ترەوە، دابیننەکردنی هێزی کاری پێویست تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر ئەو نەخۆشانەی کە لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون.
ئەم هەمو تاوانە لە کاتێکدایە کە هەزاران تەندروستکار هەیە لە کوردستاندا کە دانەمەزراون. هاوکات نزیکەی ٦٠٠٠ میلاکی بەتاڵیش هەیە لە وەزارەتی تەندروستی.
ئەم ڕەفتارانەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ئیدارەی نەخۆشخانەکە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتی تەندروستی بە پیلان کار بۆ ئیفلیجکردنی کەرتی تەندروستی دەکات. بەم کارەشیان گەورەترین خزمەت بە کەرتی تایبەت دەکەن.
ئێمە لێرەوە جارێکی تر داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بە زوترین کات تەندروستکاران بە موچەی شیاوەوە دامەزرێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە جوانترین شێوە خزمەتی کەسوکاری نەخۆشمان بکەن.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/٢/١


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی نامەیەک ئاراستەی دەستە نەزاهە دەکات لەسەر خوێندنی نایاسایی بەرپرسە تەندروستی و حکومیەکان

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی نامەیەک ئاراستەی دەستەی نەزاهە دەکات کە دەقەکەی لە خوارەوە بڵاودەکەینەوە
بەڕێزان لە دەستەی نەزاهەی هەرێمی کوردستان
داوا لە بەڕێزتان دەکەین ڕەزامەندی بفەرمون لەسەر لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی بەدەستهێنانی بڕوانامە لە ژمارەیەک لە بەرپرسی حکومی.
ئەم داوایەی ئێمە لەژێر رۆشنایی ڕونکردنەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵایە کە ئاشکرای کردوە کە نابێ بەبێ مۆڵەتی یاسایی خوێندن باڵا لە لایەن بەپرسانی حکومیەوە بکرێ.
لێرەدا دەقی ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەخەینە بەرچاوی بەڕێزاتان.
https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=185090
ئێمە پێشتریش لە چەندین راگەیاندراودا ئاماژەمان بەوە کرد کە چەندین خاوەن پلە باڵای حکومەتی هەرێم و پەرلەمان بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان خوێندنی باڵایان تەواوکردوە. لێرەدا ناوی ئەو بەڕێزانەی سەر بە تەندروستین دەخەینە بەردەمتان کە ئەو کارەیان کردوە هیوادارین لێکۆڵینەوەی جیددیان لەگەڵ بکرێ.
١. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
٢. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان
٣. کازم فاروق سەرۆکی فراکسیونی نەوەی نوێ
٤. فەیزوڵلا محمد بەڕێوەبەری کارگێڕی تەندروستی هەولێر.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/٢/١


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای ڕونکردنەوە لە وەزیری پلاندانان دەکات

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای رونکردنەوە لە دارا ڕەشیدی وەزیری پلاندانان دەکات.
بە گوێرەی هەندێ زانیاری کە لە سەرچاوەی باوەرپێکراوەوە دەست تۆرەکەمان کەوتوە، گومان هەیە لە خراپبەکارهێنانی دەسەڵات لە لایەن وەزیری پلاندانانەوە.
سەرچاوەکانی تۆڕەکەمان ئاماژە بەوە دەکەن کە گومان هەیە دارا ڕەشید بە پارەی سندوقی شێرپەنجە لە دکتۆرا وەرگیرا بێ.
ئێمە لەم بارەوە داوای ڕونکردنەوەی خێرا لە ناوبراو دەکەین. هیوادارین بە زوترین کات دوو خاڵ رونکاتەوە:
١. ئایا ڕاستە ناوبراو لە کاتی دەوامی فەرمی و بەبێ هەبونی مۆڵەتی خوێندن خەریکی خوێندنی دکتۆرایە؟
٢. ئایا ڕاستە ناوبراو پارەی سندوقی شێرپەنجەی بەکارهێناوە بۆ خوێندنی دکتۆراکەی؟
ئێمە لێرەوە داوای ڕونکردنەوەی خێرا لە دارا ڕەشید دەکەین و لە حاڵەتی ئەوەی کە وەڵامی پرسیارەکانمان وەرنەگرین هەمو ڕێگا یاساییەکان دەگرینە بەر بۆ سزادانی هەر کارێکی نایاسایی.
تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/٢/١


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی سەرکۆنەی بە حیزبیکردنی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵانی هەولێر دەکات

بە گوێری ئەو زانیاریانەی دەست تۆرەکەمان کەوتوە، حیزبایەتی وەکو شێرپەنجە لەناو نەخۆشخانەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی بڵاوبوەتەوە.
هەر بۆ نمونە لەم رۆژانەدا تەندروستکارێکی بەشی تیشک لە نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵانی هەولێر خۆی دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە. ئەم کارەی ئەو تەندروستکارە بە جۆرێک بوە کە نە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و نە سەرۆکی بەشەکەی ئاگادار بون یا ڕەزامەند بون.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسە بەهۆی واسیتەی حیزبیەوە و بەدەر لە رێنماییەکان ئەو کارەی کردوە.
گواستنەوەی تەندروستکاران لە شوێنێکەوە بۆ شوێنکی دیکە یەکێکە لەو بوارانەی ئیدارەی تەندروستی کە زۆرترین گەندەڵی تێدا دەکرێت. بەشێک لە تەندروستکاران ناچار دەکرێن بۆ ئەو مەبەستە واسیتەی حیزبی و سیاسی بکەن. بەم رەفتارەیان، بەرپرسە حیزبیەکانی ناو نەخۆشخانەکانی سنوری زەرد، بە تەواوەتی دەزگا تەندروستیەکانیان بە حیزبی کردوە.
ئەم هەڵسوکەوتانە لە کاتێکدایە کە ئەو پزیشک و کارمەندانەی کە واسیتەیان نیە دنیایەک رێگریان بۆ دروستدەکرێ ئەگەر داوای گواستنەوە بکەن. هاوکات داواشیان لێدەکرێ کە ڕەزامەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و سەرۆکی بەش وەرگرن. بەڵام ئەم هەمو مەرجە بۆ خاوەن واسیتەکان و کەسە حیزبیەکان هیچیان نامێنن!!
ئێمە لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای کۆتایهێنان بە جیاکاری نێوان تەندروستکاران دەکەین لەسەر ئەساسی حیزبی. هاوکات داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گواستنەوەی ئەو کەسەش دەکەین کە لە نەخۆشخانەی راپەڕین بەدەر لە ڕێنماییەکان خۆی گواستوەتەوە.
٢٠٢١/١/٣١


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای رونکردنەوە لە سەرۆکی فراکسیونی نەوەی نوێ دەکات

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی کە دەست تۆڕەکەمان گەیشتوە، سەرۆکی فراکسیونی نەوەی نوێ لە کاتی دەوامی فەرمی پەرلەماندا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە.
کازم فاروق لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بڕوانامەی دکتۆرای لە شێرپەنجەدا بەدەستهێناوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو بە فول تایم ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیونێکی پەرلەمانیە.
ئێمە لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بەلامانەوە سەیرە کە ناوبراو لە کاتی ئەرکە پەرلەمانیەکەیدا خەریکی دکتۆراش بوە. هاوکات، بەلامانەوە جێگای پرسیارە کە چۆن ناوبراو دکتۆرای لە بەشێکی ئالۆزی وەکو شێرپەنجە هێناوەتەوە لە کاتی دەوامی فەرمی پەرلەمانیدا؟
ئەم پێشهاتەی تایبەت بە کازم فاروق ڕەفتاری کەسەکانی دسەڵاتمان دەخاتەوە یاد بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری تەندروستیەوە کە لە کاتی دەوامی فەرمییان بڕوانامەیان بەدەسهێناوە.
بۆیە لێرەوە داوا لە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەکەین کە بە زووترین کات رونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە بدات. هیوادارین بەڕێزیان بیانوی یاسایی گونجاو پێشکەش بکا لەم بارەوە.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/١/٢٩


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای دامەزراندنی ٦٠٠٠ تەندروستکار دەکات

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕەکەمان کەوتوە، لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە ژمارەیەکی زۆری میلاک بەبەتاڵی هێڵراوەتەوە. هەر بە گوێرەی م ووتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و بەدواداچوونی چەند ئەندام پەرلەمانێک و چەند لایەنێک تر زیاتر لە ٥٠٠٠ میلاک (بە گوێرەی هەندێ سەرچاوەی تر ٦٠٠٠) بە بەتاڵی لە وەزارەتی تەندروستی هڵێراوەتەوە.
دانەمەزراندنی تەندروستکاران بۆ ئەو شوێنانە بەلای ئێمەوە بەشێکە لەو سیاسەتە ناراگەیاندراوەی حکومەت بۆ وێرانکردنی کەرتی گشتی تەندروستی.
بەم رەفتارەی، وەزرارەتی تەندروستی بودجەی تەرخانکراو بۆ ٦٠٠٠ میلاک دەگەرێنێتەوە بۆ حکومەت کە کەس نازانێ چی لێدەکرێ.
ئێمە لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوا دەکەین کە تەندروستکارە دەرچووە نوێیەکان لە شوێنی ئەو میلاکە بەتاڵانە دابمەزرێنێ.
ئەگەر وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی نەیە ژێر باری ئەو داوای ئێمەوە، ئامادەین هەمو رێکارێکی یاسایی و مەدەنی بگرینە بەر بۆ گەڕاندنەوەی مافی دامەزراندن بۆ تەندروستکاران.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/١/٢٨

تۆڕی پاراستنی تەندروستی نامەیەک دەنێرێ بۆ وەزیری تەندروستی عێراق لەبارەی نەخۆشانی تالاسیمایەوە

تۆرەکەمان بە زمانی عەرەبی نامەیەکی ئاراستەی وەزیری تەندروستی عێراق کرد کە دەقەکەی لە خوارەوە دادەنێین.
لە چەند رۆژی ڕابوردودا، وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاری دا کە دەرزی دیسفیراڵ بۆ نەخۆشەکانی تالاسیمیا لە سەرانسەری وڵات دابینبکرێ.
تۆڕەکەمان لەم بارەوە نامەیەکی بە زمانی عەرەبی نارد بۆ د حسن محمد التمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق. لە نامەکەدا، تۆرەکەمان داوا لە وەزیری تەندروستی دەکات لە بەشی هەرێمی کوردستان لەو دەرمانە بدرێ.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا، تۆڕەکەمان ئاماژە بە دۆخی خراپی نەخۆشەکانی تالاسیمیا دەکات لە کوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی. نامەکە ئاماژەشی بەوە کردوە بەهۆی نەبونی ئەو دەرزیەوە نەخۆشەکانی تالاسیمیا لە کوردستان گیان لە دەستدەدەن.
شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشی تالاسیمیا لە کوردستان هەیە. بەڵام بە هۆی پشتگوێخستنیان لەلایەن دەسەڵاتی تەندروستیەوە زۆربەیان دەرمان و خزمەتی پزیشکی پێویستیان بۆ دابین ناکرێ. هەر لەم ماوەیە ژمارەیەک نەخۆشی تالاسیمیا بەهۆی نەبونی فلتەری خوێنەوە توشی دۆخێکی تەندروستی خراپ بونەوە. هەروەها، بە تایبەتی لە شاری هەولێری پایتەخت، بەهۆی کەمتەرخەمی وەزارەتی تەندروستیەوە نەخۆشەکانی تالاسیمیا لە دەرزی دیسفیرال بێبەشن، کە ژیانیان لەسەر ئەو دەرزیە بەندە.
دەقی نامەکە بە زمانی عەرەبی:
معالي وزیر الصحة و البیئة، الدکتور حسن محمد التیمیمی المحترم
تحیة طیبة واما بعد
لقد تلقينا بشعور من الابتهاج نبأ امرکم بتوفیر دواء الديسفرال لمرضى الثلاسيميا.
كما يشجعنا قرارك على توفير هذا الدواء لمراكز الثلاسيميا في جميع أنحاء البلاد من خلال الشرکة العامة لتسویق الادویة.
نود الطلب من سیادتکم التفضل بالنظر فی توفیر دواء الديسفيرال لمرضى الثلاسيميا فی إقليم كوردستان أيضًا. وذلك لأن مرضى الثلاسيميا يموتون بسبب نقص هذا الدواء. فمرضى الثلاسيميا في أربيل ، على سبيل المثال ، لم يتلقوا هذا الدواء لأكثر من عام.
سنكون ممتنين لاهتمامكم بهذه المسألة العاجلة.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/١/٢٦


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟