لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس لەلایەن هیزە دەمامکدارە تێرۆریست ڕەفتارەکانی پارتیەوە دەسگیرکرا

Wednesday, 01.27.2021, 11:43 AM


هێزێکی دەمامکداری تیرۆریستانی  ئاسایشی پارتی لە کۆمەڵگەی سیرێ بە شێوازێکی دڕندانە هەڵیانکووتایە سەرماڵی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری زەینەدین و دەستگیری دەکەن، سەرباری تێکدانی ماڵ و دوکانەکەی، سوکایەتیی بە خانەوادەکەشی دەکەن.
هێزە تیرۆریستیەکە بە زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێل هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی قارەمان شوکری و تەوای کۆڵانەکانی دەوروبەریان  گرتووە،  ماڵەکەیان بەتەواویی تێکداوە و سووکایەتییان بەرامبەر دایکم  برایەکی کردووە.
پاشان چوونەتە سەر دوکانەکەی قارەمان شوکری و کلیلی دوکانەکەیان شکاندووە مۆبایل و لاپتۆپیان بردووە.
قارەمان شوکری زەینەدین تەمەنی ٢٤ ساڵە و دانیشتووی کۆمەڵگەی سیرێ-یە لە شارەدێی شیلادزێی سنووری پارێزگای دهۆک، پیشەی ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافە و خاوەنی خەڵاتی وەدات حسێنە بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەریی .
پێشتریش دوو جاری دیکە لە ڕێککەوتی ٢٦ی ١ی ٢٠٢٠ و ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٠ هەر لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراوە، هەردووجارەکەش ئاسایش بەبێ بڕیاری دادوەر کراوە و بەبێ بڕیاری دادوەریش ئازاد کراوە..
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی وتەی گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا نزیکەی ٧٠ کەس لە سنووری دهۆک لە زیندانەکاندان و دەربارەی چارەنووسیان سەرۆکی حکومەت وەڵامی ئەوانیش ناداتەوە.

رۆژنامەنوس و چالاكوانى شێلادزێ قارەمان شوکری دواى دوو مانگ له‌ ئازاد كردنى جارێكى تر ده‌ستگیر كرا - YouTube


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟