لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕوداوەکانی پشتی تویتەکەی مەسرور بارزانی

Friday, 01.22.2021, 01:52 PM


دوێنێ مه‌سرور بارزانی، له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، لەگەل  کونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان کۆبۆتەوە .
ڕایگەیاندووقە کە لە  داهاتوی نزیکدا شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ ده‌چێتەوە‌ به‌غدا، هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كان دەربڕیوە سەبارەت بە ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق.
بەلام تەڤدا پرێس، ئەو زانیاریانە دەخاتە ڕو کە ناو کۆبوونەوەکانی دەزگاکانی راگەیاندنی پارتی و تویتەرەکەی مەسروور بارزانی ئاماژەی پێنەکراوە، وە ناوەرۆکی بەشێک لە راپۆرتی دبلۆماتکاران وەکو خۆی باس دەکات.
ئەوەی باسنەکراوە لە راگەیاندنەکان و تویتەکەدا مەسەلەی مافی مرۆڤ بووە کە زۆترین قسەی لەسەر کردووە لە قسەکانیدا. بەشیوەێک ووتویەتی هیچ زنیدانێک لە هەرێم لەدەروەی یاسا ئەنجام نەدراوە جگە لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ، هەروەها جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤیش لەبەر چاوگیردراوە.
لەسەر کەسی زیندانیانی بادینان ووتویەتی؛ هیچ رۆژنامەنوسێک بە سیفەتی رۆژنامەوان نەگیراوە ، هەروەها وتوەتی هیچ دەزگاێکی راگەیاندینیش دانەخراوە بەدەر لە یاسا.
لەسەر راپۆرتی هەر یەکە لە کەندا و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ٣ی دیسێمبەری ٢٠٢٠ دا بەهاوبەشی ئاراستەی حکومەتی هەرێمیان کردبوو، داوای فراونکردنی ئازادی سیاسی و میدیایان کردبوو. وتیویەتی: نوێنەری ولاتان و رێکخراوە جیهانیەکان دەتوانن سەردانی گرتووخانەکان بکەن و راستەخۆ قسە لەگەل زیندانیەکان بکەن.
هەروەها وتوویەتی: خاچی سووری نێودەولەتی بەردەوام سەردانی زیندانەکان دەکات، هەموو دەرگاکانی بەروویدا کراوەیە.
سەبارەت بە  پارتی کرێکارانی کوردستان وتیوویەتی:  ٨٠٠ گوند لە کوردستان لەناوچوون بەهۆی چالاکیەکانی پەکەکەوە ، هەروەها بە تیرۆرست ناویبردوون.
لەکاتی ئەم قسانەیدا دبلۆماتکاران سەریان سوڕاندووە سەیری یەکیان کردووە. ئەمەش  لە زمانی جەستەدا لە ئەتەکیەتی دبلۆماسی بەدرۆ خستنەوەی قسەکانی مەسروور بارزانیە بەبێ دوان.لەهەمانکاتدا لەکاتی دوانەکاندا یەکێک لە دبلۆماتکارە بینانیەکان ووتویەتی: راپۆرتی رێکخراوە نێودەلەتیەکان و ئەو نامەو ئیمێلانەی لە لایەن رێکخراوە لۆکالی و تاکەکەسەکان و کەسوکاری دەسگیرکراوان بە ئێمە دەگەن زۆر جیاوازن لەو قسانە.  ئەو دبلۆماتکارە ئەم دەربڕینەی لە کاتێکدا خستۆتە ڕوکە قسە لەوە کراوە گوایە لە حکومەتی هەرێمدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆژڤ و نوسنگەی وەلامدانەوەی راپۆرتە نێودەولەتیەکانمان هەیە ئەوان ووردەکاری زیاتر و وەلامی زیاتریان لایە دبلۆماتکاران دەتوانن راستەخۆ لەگەل ئەوان قسەبکەن. لێرەدا مەبەستی مەسرور بارزانی ئەو دەزگا  چەواشەکاریەی  نزیك لە بنەماڵەکەیانە بەناوی  رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانکە دیندار زێباری بەڕیوەی دەبات.

شایانی باسە سەرباری دوانەکانی مەسرور بارزانی سەبارەت بەو کەیسانە لە ناو ڕای گشتی و تەواوەی دبلۆماتکارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا ئەو ڕاستیە لەبەرچاوە کە مەسرور بارزانی پێچەوانەی ڕاستیەکان دەدوێت و بێباوەڕ لە دوان و دەربڕینەکانی دەڕوانن. هەروەها لە هیچ یەکێك لەو تاك و دەزگایانە  شاراوە نیە کە هەر لە سەرەتای دەسبەکاربونی کابینەکەی مەسرور بارزانی گوشاری زیاتر و پێشێلکاری زیاتر بەرامبەر ڕای ئازاد و ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان ئەنجام دەدرێت.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان: ڕاپۆرتێک دەربارەی دوو پێشمەرگەی زیندانی بە تۆمەتی ناڕەوا سەرکۆ یونس: نەوت.. نیعمەت یان نەفرەت؟ ساڵح ژاژڵەیی: كێ‌ خاوەنی قەزیەی كوردی باشوورە لەئێستادا؟ تەڤدا پرێس: په‌رله‌مانتارێكی یەکێتی داوای راگرتنی بڕیارێكی "ناعادیلانە"ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دەكات تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (١٨/١/٢٠٢١ - ١٩/١/٢٠٢١) باسنیوز: مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی قاچاخچێتیی مەرزێكی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت ئەوە کلیپەی پەرلەمانی کوردستان دوای یاسایی لەدژی تۆمارکردووە د. هەردی مەهدی میكە: نائومێدی و ناڕەزایەتی بیست ڕۆژی پڕتوڕەیی نەبیستراو ئاسۆ کەمال: نەخشە ڕێگای بانکی جیهانی و ئەفسانەی گەشەی ئابوری کوردستان بۆ ٢٠٢٠ پێشەوا هەیاك (مانی): لە فیتنەی بە ناو شورشی ئەیلول بۆ ئاشبەتاڵی 75ی بابە گەورەوە و تا هەرەس هێنانی قەوارەی هەرێم ......

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟