لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (١٨/١/٢٠٢١ - ١٩/١/٢٠٢١)

Tuesday, 01.19.2021, 03:45 PM


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەستبەجێی بەرێوەبەری تەندروستی کۆیە دەکات

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی هۆشیاری توند لە بارەی کێشە تەندروستیەکانی شاری کۆییە دەدات. بە گوێرەی زانیاری و بەدواداچون و هەڵسەنگاندنی تۆڕەکەمان، کێشە تەندروستیەکانی کۆیە لە تەقینەوە نزیکبوەتەوە.
وەکو سەرجەم ناوچەکانی دیکەی کوردستان، کێشە تەندروستیەکانی کۆیە دەرئەنجامی چەندین ساڵی گەندەڵگ و ئیهمالی و پشتگوێخستن و بە حیزبیکردنی سیستمی تەندروستیە. بەڵام ئەوەی کۆیە لە شارەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ئەم شار زیاتر لە شوێنەکانی دیکە بوەتە قوربانی ململانێ ناشەرعییەکانی پارتی و یەکێتی.
ئێمە لێرەدا ناچیە ناو وردەکارییەکانی کێشە تەندروستیەکانی شارەکە. خەڵکی دڵسۆز و چالاکەوان و چاودێری دیکە زۆریان لەسەر ئەو کێشانە وتوە. ئێمە لێرەدا چەند هەنگاوێکی بە پەلە پێشنیار دەکەین بۆ دەرکردنی شارەکە لەو قەیرانە تەندروستیە قوڵەی کە تێی کەوتوە:
١. دەستلەکارکێشانەوەی دەستبەجێ و بێ مەرجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە.
٢. هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆیە.
٣. گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
٤. تەندروستی هەولێر بەرپرسبێ لە دابینکردنی بودجە و پزیشک و دەرمان بۆ شارەکە.
تۆڕەکەمان و شارەزا و چالاکەوانەکانی ئامادەی هەمو هاوکارییەکین بۆ دەرکردنی کۆیە لەو قەیرانە تەندروستیەی تێی کەوتوە.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/١/١٩

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ رێکخراوی IOM سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ئەنجامدا

رۆژی یەکشەمە ٢٠٢١/١/١٧، تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینی لەگەڵ رێکخراوی کۆچیی نێودەوڵەتی IOM ئەنجامدا.
لە لایەن IOMەوە بەرپرسی بەشی تەندروستی رێکخراوەکە ئامادەی بو. لە لای خۆیەوە بەرپرسی بەشی تەندروستی کورتەیەکی لەبارەی چالاکییەکانی رێکخراوەکە لە کوردستان و عێراق پێشکەشی تۆڕەکەمان کرد.
لە کەشێکی دۆستانەدا، تۆڕەکەمان ئەم خاڵانەی لەگەڵ رێکخراوەکە تاوتوێکرد:
١. وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر پشکنینی کۆرۆنا لە خاڵە سنورییەکان.
٢. خزمەتی تەندروستی لە خاڵە سنوریەکان و گەندەڵی لەو بابەتە.
٣. خزمەتی تەندروستی بۆ ئاوارەکان و بە تایبەتی پشتگوێخستنی کەمپی.
لە لای خۆیەوە بەرپرسەکەی IOM زۆر سوپاسی تۆڕەکەمانی کرد بۆ زانیاری و هەوڵەکانی و بڕیاردرا کە لە داهاتودا هەماهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتر بکرێ.
٢٠٢١/١/١٩

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای ڕونکردنەوە لە تەندروستی هەولێر دەکات لەبارەی نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لەرێی ئەم راگەیاندراوەوە داوای رونکردنەوە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکات.
نەخۆشخانەی لالاڤ لە ٤٠ قەروێڵە پێکهاتوە و تایبەت کراوە بە چاودێری چڕەوە. نەخۆشخانەکە هەر لەناو ئەرزی نەخۆشخانەی رۆژئاوا لە شاری هەولێر کراوەتەوە. لەم رۆژانە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دلۆڤان محمد فاتیح سەردانیکردوەو گوایە لە ماوەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
ئێمە لێرەوە وێرای دەستخۆشی لە کردنەوەی ئەم جۆرە دەزگایانە، بەڵام چەندین پرسیارمان هەیە کە پێویستە وەڵامبدرێنەوە:
١. ناوی نەخۆشخانە: ئایا هۆکارێکی تایبەت هەیە کە ئەم پرۆژەیە ناونراوە نەخۆشخانە؟ لە کاتێکدا لە هەمو جیهاندا چاودێری چڕ بەشێکە لە نەخۆشخانە نەک نەخۆشخانەیەک بە جیا؟ هەر پەیوەست بە ناوی نەخۆشخانەکەوە، ئایا وشەی لالاڤ مانی چیە و بۆچی بۆ ناوی نەخۆشخانە بەکارهاتوە و دەستەواژەکە چی ئاماژە و پەیوەندییەکی بە لایەنی پزیشکیەوە هەیە؟
٢. جێگای نەخۆشخانەکە: هۆکاری چیە ئەم بەشە کە لە ناو نەخۆشخانەی رۆژئاوا کراوەتەوە نەکراوەتە بەشێک لە نەخۆشخانەکە و ناوی نەخۆشخانەیەکی جیاوازی لێنراوە؟
٣. بودجەی نەخۆشخانە: ئایا لالاڤ لەسەر بودجەی کێ دروستکراوە؟ ئایا حکومەت یا کەرتی تایبەت بودجەکەی دابینکردوە؟
٤. خاوەندارێتی نەخۆشخانە: تۆڕەکەمان لە چەندین سەرچاوەوە زانیاری بەدەست گەیشتوە کە ئەم نەخۆشخانەیە گروپی کۆمپانیاکی ستێر دروستیکردوە کە سەر بە سەرۆک وەزیرانە. ئایا ئەو گومانانە تا چەند لە جێگای خۆیەتی؟
ئێمە هیوادارین ئەم نەخۆشخانەیە بخرێتە خزمەتی خەڵکی شاری هەولێری خۆشەویست. هاوکات داواش دەکەین کە وەکو نەخۆشخانەی سوبحی یەعقوبی، لالاڤیش بێدەنگی لێنەکرێ و خراپتر وەکو سانتیلایڤ ئەویش لە لایەن بازرگانەکانەوە زەوت نەکرێ.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/١/١٨

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوادەکات چی دیکە پلازما بۆ کۆڤید ١٩ بەکارنەهێنرێ

دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی گەورەترین توێژینەوەی جیهانی بواری کۆرۆنا دەریانخست کە پلازما هیچ کاریگەرییەکی نیە لەسەر ئەوانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە داخڵی نەخۆشخانە بون.
توێژەرەکانی لێکۆڵینەوەی Recovery ئاشکرایان کرد کە دەرئەنجامە سەرەتاییەکان دەریانخست کە بەداخەوە پلازما هیچ رۆڵێکی نیە لە باشبونی نەخۆشەکانی کۆڤید ١٩.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کاتی سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە کوردستان، پلازما ریکلامێكی زۆری بۆکراو و وەکو چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا ناسێنرا. تا کار گەیشتە ئەوەی کە پلازما بە پارەیەکی زۆر بازرگانی پێوەکرا.
لە ژێر رۆشنایی دەرئەنجامی ئەو توێژینەوانە، تۆری پاراستنی تەندروستی داوا دەکات کە
١. وەزارەتی تەندروستی بە پەلە رێنمایی دەرکات بۆ وەستاندنی بەکارهێنانی پلازما بۆ کۆرۆنا
٢. قەرەبوکردنەوەی ئەوانەی کە بە پارەیەکی زۆر ناچارکراون کە پلازما بکڕن.
بەم بۆنەیەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە وریا بن و بە قسە و قسەلۆک نەخەڵەتێن و ئاگاداربن کە بە بازرگانەکانی بواری تەندروستی بە ناوی ئەم کەرەستانەوە قۆڵبڕیان نەکەن.
زانیاری زیاتر لە بارەی لێکۆڵینەوەی Recovery و دەرئەنجامەکانی تایبەت بە پلازما
https://www.recoverytrial.net/.../statement-from-the...
٢٠٢١/١/١٨

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە بارەی بڕوانامەی وەزیری تەندروستیەوە نامەیەک ئاراستەی دەستەی نەزاهە دەکات
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی چەند رۆژێک پێش ئێستا داوای رونکردنەوەی لە وەزیری تەندروستی کرد دەربارەی بڕوانامەکەی. لە ڕاگەیاندراوێکە تۆرەکەمان پرسیاری خستە سەر یاسایی بونی بڕوانامەکەی وەزیر. هەر لەم بارەوە گومانەکانمان خستە ڕوو لەسەر ئەوەی کە وەزیری تەندروستی بەدەر لە ڕێنماییەکان لە کاتی دەوامی فەرمی وەکو بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر هاوکات خوێندنی دکتۆرایشی کردوە.
ئێمە چاوەڕوانی ئەوە بوین کە جەنابی وەزیر بفەرمێ بە بڵاوکردنەوەی ڕونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە. بەڵام وەکو هەمیشە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان خۆیان لەسەرو لێپرسینەوە و پرسیار دادەنێین.
بۆیە و بەهۆی ئەوەی وەڵامێکمان لە وەزیر و وەزارەتەکەی دەستنەکەوت، داوا لە دەستەی نەزاهەی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکەن. هەر لێرەوە دوبارە پرسیارەکانمان دەخەینە ڕوو.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست تۆڕەکەمان کەوتوە، گومان لە کارێکی نایاسایی وەزیری تەندروستی دەکرێت.
زیاد لە سەرچاوەیەک بە تۆڕەکەمانیان راگەیاندوە کە گومان هەیە وەزیری تەندروستی بەدەر لە رێنماییەکان خوێندنی تەواوکردبێ.
هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، د سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، کاتێک بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بوە، هاوکات سەرقاڵی خوێندنی دکتۆراش بوە.
بە بۆچۆنی ئێمە، خوێندنی دکتۆرا ئەگەر بە رێکوپێکی و بێ پێچ و پەنا و ئاسانکاری نازانستی بکرێ ئەوا کاتی تەواوی دەوێت. رەنگە لە هیچ شوێبێکی دنیادا ڕوینەدابێ کە کەسێک لەیەک کاتدا دکتۆرا بکا و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگایەکی گەورەی وەکو هەولێر بێت!
هاوکات، ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین، هیچ ڕێنماییەک نیە کە بوار بەم جۆرە لە هەڵسوکەوتە بدات.
بۆیە لێرەوە داوا لە دەستەی نەزاهە دەکەین کە بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بدات. ئێمەش وەکو تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ئامادەی هەمو هاوکارییەکین لەم بارەوە.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/١/١٨

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟