لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

په‌رله‌مانتارێكی یەکێتی داوای راگرتنی بڕیارێكی "ناعادیلانە"ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دەكات

Wednesday, 01.20.2021, 05:08 PM


ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ر له‌ یاسا و رێنماییه‌كان چه‌ندین شوقه‌ی له‌ شوقه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه‌ دابه‌شكردوه‌ و داواشده‌كات، "به‌ر له‌و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیه‌ بگیرێت".

سه‌لمه‌ فاتیح، له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوه‌ نوسیویه‌تی، "تكایه‌ ئه‌م نایاسایه‌ رابگرن له‌ پێناو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌دان خێزان به‌ هیوا و ئومێدێكی گه‌وره‌وه‌ له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ فۆڕمی نیشته‌جێبونیان پڕكردوه‌ته‌وه‌ به‌ هیوان له‌ كرێچێتی ڕزگاریان ببێت، به‌ڵام وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ یاسا و ڕێنمایه‌كان چه‌ندین شوقه‌ی دابه‌شكردوه‌ له‌ شوقه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه‌ به‌بێ وردبینی و به‌بێ فۆڕم له‌بری ناوه‌ یه‌ده‌گه‌كان".

راشیگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ پره‌ له‌ ناعه‌داله‌تی، "بۆیه‌ تكایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ رابگرن و ئێمه‌ش هه‌مو رێكاریكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ریگرتن له‌م گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌یه‌ت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی".

له‌ساڵی 2013دا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی شوقه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانی كه‌نه‌كه‌وه‌، زڕگوێز و سیته‌ك، 25.000 (بیست و پێنج) كه‌س فۆڕمیان پڕكرده‌وه‌، كه‌ كۆی شوقه‌كان 3624 (سێ هه‌زار و شه‌ش سه‌د و بیست و چوار) شوقه‌ن و به‌شێك له‌و شوقانه‌ تا ئێستا سه‌ره‌ڕای ته‌واوبونیان دابه‌شنه‌كراون.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (١٨/١/٢٠٢١ - ١٩/١/٢٠٢١) باسنیوز: مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی قاچاخچێتیی مەرزێكی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت ئەوە کلیپەی پەرلەمانی کوردستان دوای یاسایی لەدژی تۆمارکردووە د. هەردی مەهدی میكە: نائومێدی و ناڕەزایەتی بیست ڕۆژی پڕتوڕەیی نەبیستراو ئاسۆ کەمال: نەخشە ڕێگای بانکی جیهانی و ئەفسانەی گەشەی ئابوری کوردستان بۆ ٢٠٢٠ پێشەوا هەیاك (مانی): لە فیتنەی بە ناو شورشی ئەیلول بۆ ئاشبەتاڵی 75ی بابە گەورەوە و تا هەرەس هێنانی قەوارەی هەرێم ...... هیوما رایس ۆچ رەخنە لە رەوشی خراپی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان لەهەر‌ێم دەگرێت جیهانگیر سدیق گوڵپی: په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، سیناریۆ ئایندەییەکانی‌ دلێر محەمەد نوری: کچانی کورد لە تاراوگە! میللەت پرێس: گەشەپێدانی ئابوریی سلێمانی بە ئەنقەست لەهەولێرەوە لاوازكراوە

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟