لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بنەماڵەی شەهاب ئەنۆشە بەدوای بێسەروشوێنکردنی کوڕەکەیان وێڵن!

Friday, 01.29.2021, 06:12 PM


بەهۆی هەلومەرجی نالەباری گوزەران و باری سیاسی و تیرۆری ڕژێمی ئیسلامی ئێران زۆر لە لاوانی  ڕۆژهەڵات بۆ خۆپاراستن یان بۆ بژێوی خۆیان ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.  مەخابن بەردەوام چیرۆکی پڕ لە ناسۆر سەبارەت بە هەندێکیان دەبیستین و وەکو دانیشتوانی هەرێمەکەمان و لە هەلومەرجێکی نالەبارتردا ڕوبەڕوی کێسەی چاوەڕوان نەکراو دەبنەوە.
یەکێك لەو لاوانە شەهاب ئەنوشە(شهاب الدین انوشە) خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵێک لەمەوبەر بەمەبەستی کرێکاری روو لە باشوری کوردستان دەکا. مەخابن سێ مانگ پێش لە ناکاو ون دەبێ و هیچ دەنگی نامێنێ، دوای دوو مانگ لە دیار نەمانی رۆژێک پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە دەکات و پێیان ڕادەگەیەنێت کە  لە شاری هەولێر دەسگیرکراوە و  پێشمەرگەیەک بە بێئاگادری  بەرپرسەکانی تەلەفۆنی داومەتێ کە پەیوەندیتان پێوە بکەم  و هەتا زووە پارێزەرێکم بۆ بگرن. بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە کەس و کاری نەیانتوانی سەفەری باشوری کوردستان بکەن و توانیان لەگەڵ پارێزەرێک بدوێن بەو هیوایەی بتوانێت بەدواداچون بۆ کەیسەکەی بکات.  جێگای پرسیار و تێڕامانە کە  پارێزەرەکە چەند رۆژێك لەوەوبەر پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە و پێیان دەڵێ: سەردانی سەرجەم بنکەکانی ئاسایش و پۆلیسم کردووەو دەڵێن ئەو ناوە لە ناو سیستەمی هەرێمی کوردستان دا نییە.  ئەو هەواڵە بۆتە ترس و دڵەراوکێ لە نێو بنەماڵەکەی و ئێستا بنەماڵەکەی بە دوای ئاشکرابوونی چارەنووسی شەهاب دا دەگەڕێن و دەیانەوێ لە رێگای راگەیاندنەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بزانن چی بەسەر کوڕەکەیانەوە هاتووەو لە کوێ دەست بەسەر کراوە و چارەنوسی چیە و هۆکاری دەسگیرکردنەکەی چیە و دەیان پرسیاری تر.
ستافی تەڤدا پرێس بە سوپاسەوە داوا لەسەرجەم ئەوانە دەکات کە زانیاریان سەبارەت بە ناوبراو هەیە بە زوترین کات ماڵپەرەکەمان ئاگادار بکەنەوە. بۆ دڵنیایی و بەتەنگەوەهاتنی بنەماڵەکەی.
بنەماڵەی شەهاب ئەنۆشە ئەم زانیاراینەیان بۆ ماڵپەڕی تەڤدا پرێس ناردووە و لە پەراوێزی نامەکەیاندا نوسیویانە؛
{ ئێوەی تەڤدا پرێس یەك لە سایتە چالاك و جێگەی متمانەی کوردستانن کە لە ماوەیەکی زۆر کەم دا توانیتان جێگای خۆتان لە نێو دڵی خەڵکی ئازادی خوازی کورد دا بکەنەوەو داواتان لێدەکەین بە پێی یاساو رێسای خۆتان لە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە هاوکاری بنەماڵەکەی شەهاب بکەن بۆ ئەوەی لە ژێر گوشاری راگەیاندن دا چارەنووسی شەهاب دیاربکەوێ .       لەگەڵ رێز و سپاسی بێ پایانمان}


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟