لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دوا کێشەی موڵکداری نێوان ئامۆزاکانی ناو بنەماڵەی بارزانی

Tuesday, 02.02.2021, 12:31 PM


کێشەکانی نێوان توێژ و بنەماڵەکانی ناو دەسەڵاتە نادیموکرات و خۆسەپێنەکان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەندا بەگشتی هۆکارەکانی هەرگیز پەیوەست نین بە پێشبڕکێی خزمەت بە نیشتیمان و کۆمەڵگا، بەڵكو لە بازنەی دو بەرژەوەندیدا خۆی دەبینێتەوە، کە بە زمانێکی سادە و بە کوردی و بە کورتیەکەی بریتیە لە پایە و پارە.تەواوی کێشەکانی ڕابردو هەروەها دوا کێشە و ناکۆکیەکانی ناو بنەماڵەی بارزانیش کە چێگای ئەم باسەمانە لە هەمان بازنە بەدەر نیە.
لێرەدا بە پیویستی دەزانین، پاش بەدواداچونی تەڤدا پرێس و گەیشتن بە زانیاری باوەڕپێکراو  ڕونکردنەوەی زیاتر لەسەر هەواڵی تەڤدا پرێش لە بەرواری  30.1.2021 بە ناوی (تەقە کەوتە نێو بنەماڵەی بارزانیەوە) بخەینە ڕو. سەبارەت بە دوا کێشەی نێوان مەسعود و مەسرور بارزانی و ئامۆزاکەیان شێخ عەبدولمهەیمەن بارزانی و کوڕەکانی لە لایەکی ترەوە.
کێشەی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦ . لەو ساڵەدا یەکێك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە مەسیف سەلاحەدین زەویەك دەکڕێت بە مەبەستی دروستکردنی ڤێلایەکی چەند نهۆمی. ئەم ڤێلایە دەبێتە هۆکاری نیگەرانی و توڕەبونی ئەدهەم  بارزانی، کە هۆکارە بۆ دابەزینی نرخی موڵکێكی گرانبەهای  ئەدهەم  نزیك بەو ڤێلایە. بۆیە پەنا دەباتە لای مەسعود بارزانی و ناڕەزایی توندی خۆی بەرامبەر ئەو کارە دەردەبڕێت  دوا ئەنجام مەسعود بارزانی نێوەندگیریان دەکات و کۆتایی بە کێشەکە دەهێنێت. لە چوارچێوەی ئەم کێشەیەدا و بۆ دورخستنەوەری دو ئامۆزاکە لەیەکتری مەسعود بارزانی ئەدهەم هەڵدەبژێرێ بۆ ناردنی  بۆ سلێمانی و وەکو  بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبەكەی لە دەڤەری سلێمانی دەسبەکار دەبێت و لەو کێشەیەی دوردەخاتەوە.
  پاش تێپەربونی چەند ساڵێك و کۆتاییهاتن بەم کێشەیە، جارێکی تر لەسەر زەویوزار کێشەیەکی نوێ سەرهەڵدەداتەوە. نزیکەی شەش مانگ لەوەوبەر، عەبدولمهەیمەن بارزانی  کە ئامۆزی ئەدهەم و مەسعود بارزانیە، لە نزیك زەویە زۆر و فراوانەکانی ئەدهەم بارزانی لە گوندی بارزان پلانی ئەوەی دەبێت باڵەخانەیەکی بەرزی چەند نهۆمی دروستبکات. ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی کە لە نرخی زەویەکانی ئەدهەم بارزانی کەمدەکاتەوە، جارێکی تر  ئەدهەم ناڕەزایی خۆی دەباتەوە بەردەم مەسعود بارزانی و پێی ڕادەگەیەنێت: جارێك لە مەسیف و ئەمجارەش لە گوندی بارزان هەوڵدەدرێ زەرەرم لیبدرێت و داوی لێدەکات ڕێگری لەو پرۆژەیەی عبدولمهەیمەن بارزانی بگیردرێت. مەسعود بارزانی کاردانەوەی توندی بەرامبەر عبدولمهەیمەن دەبێت و ڕێگری لەو پرۆژەیەی دەکات. ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە نزیکەی نیوملیۆن دۆلار زەرەر لە عەبدولمهەیمەن بکەوێت بە هۆی نەخشەکێشان و دروستکردنی بناغە و کۆمەڵێك کاری تری سەرەتایی. سەرباری ئەوەی چەندین جار لە مەسعود و ئەدهەم داوادەکات قەرەبوی زەرەرەکەی بکەنەوە بەڵام داواکەی پشتگوێ دەخرێت.
جارێکی تر عەبدولمهەیمەن لە بناری گوندی بارزان زەوی تر دەکڕێت و دەیەوێت بینای نوێ دروستبکات. دانیشتوانی گوندی بارزان و کەسانی ڕیشسپی و ناسراوی گوندەکە دەچنە لای مەسعود بارزانی و سکاڵای ئەوە دەکەن کە ئەو باڵەخانانە دەبنە هۆکاری دابەزینی نرخی خانوەکانیان و کێشەی تری هاتوچۆ بۆیان. مەسعود بارزانی لەو بارەیەوە لەگەڵ عبدلمهیمن دەدوێت و بەم دەربڕینە پێی دەڵێ: تەواوی بیناسازیەکانی تۆ کێشە دروستکەرن. جارێ لەسەرەوەی گوندی بارزان کێشە بۆ ئەدهەم و جارێك لە بناری گوندەکە کێشە بۆ دانیشتوان دروست دەکەیت. نیوەی هەولێر و مەسیف موڵکی تۆیە هێشتا چاوت لە گوندی بارزان بریوە. وا باشترە بۆ خۆت و کوڕەکانت واز لە کێشە دۆزینەوە بۆئامۆزاکانی خۆتان و  گوندی بارزان بهێنن.
چەند مانگێك  پێش هاتنەسەرکاری مەسرور بارزانی وەکو سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم ، یەکێك لە کوڕەکانی عبدولمهەیمەن بە ناوی (سمیع بارزانی) لە نزیك ( گوندی ئیتاڵی یەك) لە کۆمپانیای ستێرك گروپ بە بەهای ١٦٠ ملیۆن دۆلار(سەدوشەست) کە یەکێك لە کۆمپانیا بەدناوەکانی مەسرور بارزانیە، چەندین پارچە زەوی فراوان و ستراتیژی بازرگانی دەکرێت. لە ڕێکەوتننامەی فرۆشتنەکەدا شێوازی پێدانی بڕە پارەکە وا دیاری دەکرێت کە وەکو پێشەکی ٦٠ ملیۆن دۆلار(شەست)  بدرێتە کۆمپانیای ستێرک گروپ و پاشان مانگانە ٢٠ ملیۆن دۆلار(بیست) بدرێت. پاش ئەوەی تەنها مانگێك ٢٠ ملیۆن دۆلارەکە دەدرێت، سەمیع بارزانی داوا لە مەسرور دەکات کە کێشەی داراییان هەیە و ناتوانێت بە پێی ڕێکەوتننامەکە مانگانە ئەو برە پارە دیاریکراوە بدات. پێشنیاری ئەوە دەکات کە باقی پارەکە بە ١٢ مانگ بداتەوە. مەسرور بارزانی ئەم داوایە پەسەند ناکات و پاش مشتومڕێکی زۆری  بێئەنجام،  مەسرور هەرەشەی ئەوە دەکات کە بەهۆی پابەند نەبونیان بە مەرجەکانی ڕێکەوتنامەکەوە، ڕێکەوتنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.  عبدولمهەیمەن و سمیعی کوڕی جارێکی تر پەنا دەبەنەوە بەر مەسعود بارزانی، ئەویش کێشەکەیان بە هێند ناگرێت و داوایان لێدەکات لەگەڵ خودی مەسرور ڕێکبکەون.  دوا ئەنجام ڕێکەوتنامەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە و ئەو ٨٠ ملیۆن دۆلارەی داویانە بە ستێرك گروپ بێ سەروشوێن دەبێت و ستێرك گروپ بۆیان ناگێریتەوە و زەویەکانیش بۆ جارێکی تر دەخاتە  بازارەوە  بۆ فرۆشتن.
ئەم کێشەیە لقوپۆپی زیاتری لێدەبێتەوە و دواجار عبدولمهەیمەن بە توڕەیی و ناڕەزاییەکی زۆرەوە بە مەسعود بارزانی ڕادەگەیەنێت کە بڕیاریداوە تەواوی موڵك و خانو بەرەکانی بفرۆشێت و کوردستان بەجێبهێڵێت.  
ئەوەی لەبەرچاوە و لە دانیشتوانی ناوچەکە ناشاردرێتەوە ئەوەیە کە عبدولمهەیمەن بارزانی و کوڕەکانی لافیتەی فرۆشتنیان لە تەواوی موڵکەکانیان داوە و بە نیازی فرۆشتنی و بەجێهێشتنی کوردستانن.
مەسرور بارزانی هەوڵ دەدات لەمەش سودمەمند بێت و وەکیلە بازرگانیەکانی دەنێرێت بۆ کڕینی ئەو زەوی و بینایانەی عبدولمهەیمەن.  ناوبراو لە لای ئامۆزایەکی دەڵێت؛ ڕێگا نادەم هیچ یەکێك لە موڵکەکانم بە مەسرور بارزانی بفرۆشرێت و لەوەش سودمەند بێت.  ئامۆزاکەی لە وەڵامدا پیی دەڵێت: تۆ کە نزیکەی بەرامبەر بڕی سێ تا چوار ملیاردت موڵك و ماڵ هەیە بە نیازی کێ لێت بکڕیت، حکومەتی ئێراقیش دەرەقەتی ئەوە نایەت. بۆ گاڵتەجاڕیش بە فەرمانبەرانی کوردستان پێی دەڵێت: خۆ بە نیاز نیت فەرمانبەرانی دائیرەی ئاو و کارەبا لێت بکڕنەوە؟! عبدولمهەیمەن بە توڕەییەوە دەڵێت: بە جەهەنەم  چەند لە موڵکەکانبمان فرۆشرا دەیفرۆشم و چیش نەفرۆشرا جێی دەهێڵم! شایانی باسە عبدولمهەیمەن بارزانی ئەندامی سەرکردایەتی لیژنەی ناوەندی پارتیە و پێش نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بووە. لەو سەردەمەدا ژمارەیەکی بێشوماری خانو باڵەخانە ڕوکنەکانی شاری هەولێر بە ناوی خۆی و کوڕەکانیەوە دەکڕێت، بە جۆرێك لە ناو خەڵکی هەولێر لەبەرچاو بووە کە بۆ تەنز ناوەکەیان لە عبدولمهەیمەن بارزانیەوە  گۆڕیبو بۆ (عبدولروکن بارزانی).
پاش ئەوەی ئەم دەنگۆیانە بە مەسرور بارزانی دەگاتەوە، بە یەکێك لە ئامۆزاکانیدا پێی ڕادەگەیەنێت: با بێمنەت بێت بۆ کوێ دەڕوات خوای لەگەڵ!.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی (٢٦/١/٢٠٢١ - ١/٢/٢٠٢١) كۆیار ڕه‌ووف: كۆمپانیای لاناز ی مه نسور بارزانی و بازرگانی نایاسایی به‌نه‌وتی سوریاوه‌ عه‌تا قه‌ره‌داغی: حیزبی كوردی لە نێوان بنیادنان یان كوشتنی ئایندەی نەتەوەدا!! کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان داوای بەتەنگەوە هاتنی زیندانیان لە دەزگا و ڕێکخراوە بیانی و ئێراقیەکان دەکات تەقە کەوتە نێو بنەمالەی بارزانیەوە بنەماڵەی شەهاب ئەنۆشە بەدوای بێسەروشوێنکردنی کوڕەکەیان وێڵن! عەلی مەحمود موحەمەد: لە یادی 43 ساڵەی گیانبەختكردنی رابەری رەنجدەرانی كوردستان كاكە ئارامی نەمردا قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس لەلایەن هیزە دەمامکدارە تێرۆریست ڕەفتارەکانی پارتیەوە دەسگیرکرا تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی: دوا بڵاوکراوەکانی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی(٢٠/١/٢٠٢١-٢٥/١/٢٠٢١) ئارێز عەبدوڵا: پارتی هێزی بردووە بۆ گەمارۆدانی پەکەکە و هاوکارییکردنی تورکیا

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟