خیانەتی قەڵەمی نووسەران لە خیانەتی پارت و سیاسییەکان مەترسیدارترە، چونکە رووناکبیران کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر کۆمەڵگا هەیە

هەواڵ » جیهانی

مردنی مەلا عوزێر زیانێكی گەورە بوو لە گەلەكەمان كەوت

(445 بینراوە)   | Thursday, 02.11.2021, 10:01 AM |


بنەماڵەی  خۆشەویستانی قوربانیانی  ئەنفال و شەهیدان

عەزیز حەمەد ناسراو بە مەلا عوزێر" عوزێر كۆی لە هۆڵەندا" , 5ی ئەم مانگە لە هۆڵەندا مرد, لە گەڵ  خۆیدا نهێنی كۆمەڵێك  تاوانی بردە گۆڕەوە, زیانێكی گەورەی لە پرسی  بە دۆسیەی بە جیهان ناساندن و  بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەی  ئەنفال و پرۆسەی دادوەری و رزگارنەبوونی تاوانباران لە سزا گەیاند,  ئێمە 14 ساڵە كارمان لەسەر ئەو دۆسیەیە كرد, سێجار پۆلیسی تاوانەكانی جەنگ لە ساڵی 2007  ەوە بە نهێنی لێكۆڵینەوەی لەسەر ناوبراو ئەنجامداوە, لە كۆتا لێكۆڵینەوە زۆر بە جدی هاتنە پێشەوە, بازنەی لێكۆڵینەوەو سكاڵاكانیان زیاد كرد, كەسانێكی زۆری بەرپرس بۆ دۆزەكە لە قوربانیان و شایەدحاڵەكان هاتنە ناو دۆسیەكەوە, بەڵام مخابن لە زیاتر 55 ئەنفالكراو تەنها كوڕی ئەنفالكراوێك لەو توێژە ئازایانەو لێبوردوانە هاتە پێشەوە و سكاڵای خۆی تۆماركرد.
ئەو تاوانانەی  ناوبراو ئەنجامیانی دابوو لە بەشداریكردن لە ئەنفالەكانی 4 و 5 و 6 و 7 و 8 , كە لە كۆتا ئەنفالی 8دا  بە خۆی و 425 چەكدار بەشداری لە تاوانی ئەنفالی 8  كردبوو, ئێمە هەموو ئەو نووسینانەی لەسەر ناوبراو نووسرابوون لە لایەن نووسەران و كەسوكاری قوربانیان و دیدارەكانی  رۆژنامەی ئاوێنە و  ئەوەی لە بەڵگەنامەكانی  دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی هەبوو تایبەت بە ناوبراو پێشكەشمان كرد, بە وردی و سەلیقەوە كارمان لەسەر دۆسیەكە كرد, لە چەند مانگی رابردوو پەیوەندی بە زۆر لە قوربانیەكانەوە كرا لە لایەن لایەنی پەیوەندیداری  هۆڵەندی, ئەوان ساغ ببونەوە ناوبراو تاوانبارە بە " بەشداری لە ئەنفال, بەشداری لە كوشتنی دیلی جەنگ, بەگرتن دانی رێكخستنی نهێنی, ژن و منداڵ, بۆسە دانانەوە بۆ پێشمەرگە, دەستگرتن بەسەر پارەو سەیارەی قوربانیان....." لە دواین دۆسیەدا بۆمان دەركەوت تۆمەتبارە بە چەكداركردنی منداڵانیش, بە داخەوە لێكۆڵینەوەكان نزیك ببونەوە لە پرۆسەی دەستپێكی دادگاییكردنەكە, زۆر بە جدی دەچووە پێشەوە,  تیمی لێكۆڵینەوە دایان نابوو لە زووترین كات قوربانیان ببینن لە كوردستان بێت یان جێگەیەكی دیكە.
دادگاییكردنی  ناوبراو سەرەتایەكی گرنگ بوو بۆ  بەرز كردنەوەی تاوانی ئەنفال بۆ ئاستی تاوانە گەورەكانی مێژووی مرۆڤایەتی, بە مردنی ناوبراو زیانێكی گەورە لە پرسی  ئەنفال و جینۆساید و دادپەروەری لە كوردستان كەوت.
ئەوەی شایانی ئاماژەیە چەندین جار لەو پرۆسەیە داوامان لە هەندێك دەستگای حكوومی لە كوردستان كرد, یەكێك لەوانە ئەنجومەنی دادوەرییە كە وەڵام رێكخراوێكی هۆڵەندی بدەنەوە بە نووسینی چەند وشەیەك كە ناوبراو داواكاریی دادگایە, بەڵام نەیان كرد, تەنانەت بۆ دەستخستنی هەندێك بەڵگەنامە خۆمان سەردانی دەرەوەی هەرێممان كرد, لە كوردستان پێمان نەدرا, وە ئەركی گرتنی پارێزەریش  دۆستێكی هۆڵەندی  گرتییە ئەستۆ, وەرگێڕیش  وەرگێڕێكی دڵسۆز خۆبەخشانە ئەنجامی دا.
ئێمە لە كۆتادا سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەین بەشداری  پرۆسەكە بوون, روحی شەهیدان و ئەنفالكراوانیان ئارام  كردەوە, وەسوپاسی  ئەوانە دەكەین  هاوكارمان بوون, بێ سڵمەینەوە لە ترس تا دوا چركە وەفادار بووین بە گۆڕی شەهیدان و  ئێسك وپروسكی ئەنفالكراوان،  بە  داخەوە  بە  مردنی  هەلی  دادگاییکردنی ئەم تاوانبارەمان  لە دەست  چوو.

دەستەی سەرپەرشتی كارەكان
11-2-2021





وێنە

مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات
خەو بە دوو قاچەوە دەبینێت