لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

زرار ھەرکی و عەواد بەندەر

Tuesday, 02.16.2021, 05:25 PM


(له‌ فه‌یسبووكی‌ یوسف عوسمان وه‌رگیراوه‌)
عەواد بەندەر ھاوڕێ و ھاوخەباتی صەدام حوسێنی بوو لەھەموو قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی نھێنی و ئەودەمەی نائیب بوو تا دوایی بووە سەرۆکی بێ ڕکابەری عێراق.
ھەر یەک لە براو خزم و ھاوڕێ نزیکەکانی دۆسیەی گرنگی دەوڵەت و حیزبیان وەرگرت.
عەواد بەندەریش دۆسیەی مەحکەمە سەورەی عێراقی وەرگرت. لەدوای مەحکەمەی مەھداوی ئامۆزای عەبدولکەریم قاسمی سەرۆک کۆمار کەبەئاشکرا لەپەخشی ڕاستەو خۆی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ پەخش دەکرا.
مەحکەمە سەورەی بەعس زۆربەی جار بەنھێنی و بە ئامادەبوونی پارێزەری بەعسی کە زۆرجاران خۆیان دەبوونە ھۆکاری سزادانی موەکیلەکانیان لە بەندیەکان.
تا کار گەیشتە سزادانی بەکۆمەڵی بەندیە سزادراوەکانی بەسێدارە و لە ھەشتایەکان تا ئەو ڕادەی یەک منەصەی ئیعدام کردن کەم بێ و پێڕانەگەن بەندیەکانی پێ لەسێدارە بدەن کردییانە دوو قەنارە.
دەڵێن جارێکیان ڕێزێک بەندی ڕێز کرابوون ژمارەیان زۆر بوو. عەواد بەندەر گۆتبووی ھەتا کراس سپیەکە سێدارە و لەویوەش تەبریە. جەلادەکان بۆیان یەکلا نەدەکرایەوە کراس سپیەکە لە سێدارە دەن یان تەبریەی کەن.
بەھەموو شێوەیەک کوردستان لە فۆرمی دەوڵەت داری دەبوا سزای زۆر توندی ھەر کەسێکی خایەن و نیشتیمان فرۆش و گەندەڵ و دز و ناپاک بدا. نەک سزادانی بەکۆمەڵی ھۆشیار ترین توێژی کۆمەڵگا.
دەبوا بۆ ھەر کەیسێکی دادگایی کردنی مەدەنی دادوەر و داواکاری گشتی و دادگا تەواو سەر بەخۆ بوونایە دوور بوونایە لە کەسانی حیزبی فەرمانڕەوا. تا موسداقیەت بە دەسەڵاتی دادوەری لەق نەبوایە.
ھەولێر، ٢٠٢١/٢/١٦


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟