هەواڵ

چـاوپـێـکـەوتـنـێـك لـەگەڵ هاوسەری جـمال عریفان.

Thursday, 08.20.2020, 08:58 AM


... لـەژورێکی خنجیلانەی قـوڕیـنـدا پیرێژنێك لـەسەر قەرەوێـڵـەیەك دانیشتوە، تەمەنی درێژ زۆر شتی لـە بیربردبۆوە، چرچی دەم و چاوی شریتی عومری ڕابووردوی نیشان ئەدا، لەوە ئەچوو لە هەڕەتی جوانیا لێی قەومابێ و بـەئاوات نەگەیشتبێ خەمەکانی ئەستوور بوون، هەر بەسەوزی مابۆوە، وازی لێ نەهێنا تالەگەڵیا چوە ناو قەبری تەنگ و تاریکەوە، لێی چومە پێشەوە دوای ئەوەی خۆم پێ ناسان، ووتم هەندێ پرسیارت لێ ئەکەم لەسەر جمال عیرفان وەڵامم بدەرەوە، سەرێکی بۆ لەقاندم، لەوە ئەچـوو نیشانەی ڕازی بوونی پێوە دیاربێ.
بـەم پرسیارە دەرگای قسەم کردەوەو وتم:
پــرســیـار: خــۆتــانــم پــێ بــنــاســێــنــە.
وەڵام: نـاوم خەدیجە ئیسماعیلە، باوکم چەرکەسیە، لە ئەنقەرە لەدایك بووم، دوای لەدایك بوونم بەماوەیەك هاتیینە موسڵ، لەوێ نیشتەجێ بووین. لەتەمەنی (٣)ساڵیدا باوکم مرد، دایکم گەورەی کردم و نەیهێشت بێ باوکیم پێوە دیاربێ، بەڵام دایکم زۆر دانەنیشت و جاری دووەم شووی کردەوە، ئەو ئافرەتانەی لەمناڵیدا شیریان دامێ حەزیان ئەکرد ببمە مناڵیان بەڵام دایکم ڕازی نەئەبوو.

پرسیار: چــۆن جــەمــال عــیــرفــانــت نــاســی ؟
وەڵام: لەپێش ئەوەدا بنێرێتە خوازبێنیم جەمـال عیرفانم نە ئەناسی و منی هەرنەدیبوو، لەخوازبێنی کردنیشا چاوی بە ناوچاوانم هەرنەکەوت، لەسەردەمی ئێمەدا ئافرەت گیانی داپۆشراو بوو کوونی چاویشی بەدەرەوە نەبوو کە پیاو بیبینێ چارەنووس کردمی بە هاوسەری و کوڕ و کچێکم لێی بوو.

پرسیار: چــۆن جــەمــال شــەهــیــد کــرا ؟
وەڵام: ئێوارە بوو هێشتا بەتەواوی لەنان خواردن دەستمان نەگرتبووە، جەمیلەی کچی بە خاولیەکەوە لای باوکی وەستابوو بۆ ئەوەی دەستی بشواو خاولیەکەی بداتێ، ڕێکەوت وابوو شوێنی دەست شتنەکە لای دەرگای دەرەوە بوو، خەریك بوو دەستی ئەشت کە یەکێك لە دەرەوە بانگی کرد ووتی جـمال بـەگ لەماڵە...؟
هەرخۆی وەڵامی دایەوە ووتی: فەرمـوو لەماڵە، هەرئەوەندەمان زانی دەستڕێژێکی لێکراو کەوت، چووینەسەری لاشەکەی هاوارمان لێ کرد کێ کوشتتی، ووتی: دووژمنی خۆم ئەناسم ئەگەر نەمردم و ژیام چاریان ئەکەم، سەیرمان کرد گولەیەك بەرباتووی کەوتووە،
هەمووی کات ژمێرێك نەژیا مرد.

پرسیار: ئەحـمـەدخـواجـە دەڵـێ کـە جـەمـال عـیـرفـان کـوژرا چـووم بـۆلای شـێـخ مـحـمود ئـەگـریـا ئـەی ووت: جـەمـال برای شیریم بوو، دۆستایەتیەکەیان هێندە بەین بوو ئەی ووت: شـەرتـە خـووێـنـی ون نـەکـەم.
وەڵام: بەڵێ برایەتیەکەیان زۆر بەتین بوو، برای شیری بوو. شێخ نەمر زۆری ڕۆژە کانی لەماڵی ئێمە بەسەر ئەبرد، خەریکی قسەی خۆش و گۆرانی ووتن بو لەگەڵ جەمال دا.

پرسیار: ئایا هیچ دەستنووسێکی لەپاش بەجێ ما.
وەڵام: بەڵێ گەلێك دەسنووسی لەپاش بەجێ ما، هەندێ لەودەستنووسانە لەم ساڵانەی دواییدا کەوتە دەست مامۆستا جەمال بابان و شێخ محمدی خاڵ، تائێستا سەروو سۆراخیان دیار نی یە.

[ ئەوەی شایەنی باسە تائێستا کەم کەس و کۆ هەن
شێخ محمودی نەمر گۆرانی بۆ ووتبن بەڵام ئەوەندەی جەمال خۆش ئەویست زۆربەی ڕۆژ ( وەك خێزانەکەی بۆی گێڕامەوە) هاتـووە بۆ ماڵیانوو لەسەر قەنەفەیەك بەرامبەر جمال دانیشتوەو، گۆرانی (ئەلڵاوەیسی) بۆ جمالی خۆشەویستی وتوە، هەموو جارێکیش بەگاڵەتەوە پێی وتووە: جەمال لەبەرئەوەی تۆماوەیەك زۆر لە تورکیا بوویت میزاجی کوردەواریت تێك چوە بۆیە ئەڵاوەیسی خۆمانەت بۆ ئەڵێم.]
تێبینی [جمال عیرفان ئەفسەرێکی کوردی هونەرمەند و زیرەك و بەتوانا و ئازابووە،
لە ساڵی ١٨٨١-- لە دایك بووە لە ئێوارەی ١٢ /١٢/ ١٩٢٢ لەلایەن چەند کەسێکەوە لەماڵەکەی خۆیدا دەست ڕێژی گولەی لێ ئەکرێتوو بەو هۆیەوە گیان لەدەست ئەدات ] دوای ئەم چاوپێکەوتنەیش بەچەند مانگێك خەدیجەی خێزانیشی وەفاتەکات خـوالـێـیـان خـۆش بـێـت.
سەرچاوەی یەکەم: جـەمـال عـیـرفـان ڕوناكبیرێکی گومناو
ئـەم چاوپێکەوتنـە لەلایەن نوسەر [ کەمال نوری مەعروف ] لـەکـات ژمێری چواری دوای نیوەڕۆی
٦ / ٢ / ١٩٨٠ دا کـراوە. وەلـەسەر شریتێکیش تۆمارکراوە.
(سوپاسی تەڤدا پرێس بۆ کاك دلێڕ شازەمان بۆ هەڵبژاردن و ناردنی ئەم بابەتە)

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟