لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هێزەکانی بنەماڵەی بارزانی باری نائاسایی بەسەر خەڵکی شیلادزێ دا دەسەپێنن

Wednesday, 08.12.2020, 08:34 PM


ئەمرۆ بەرواری 13.08.2020 لە شیلادزێ پارتی تەواوی میلیشیا و هێزە سەرکوتکەرەکانی خستبووە حاڵەتی ئامادەباشی بە مەبەستی ڕێگری لە سەرهەڵدانی خۆپێشاندان و گردبونەوەی خەڵکی  توڕە و ناڕازی. هیزەکانی سەرکوتکەر و دژە خەڵك تەواوی شەقامەکانی شیلادزێیان بە چەکی قورسەوە گرتبو، بەردەوام هەرەشەیان لە ڕێبواران و خەڵکی سیڤیلی شارەکە کردووە کە لە ٣ کەس زیاتر بەیەکەوە ڕیگا نەکەن و بە بێ هەبوبی هۆکارێکی گرنگ ماڵەکانیان بەجێنەهێڵن .

دەسەڵاتی بنەماڵەکان و لە شیلادزێ دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی  پاش ئەوەی بە هۆی دزی و گەندەڵیەکانی سەرانی بەرز و بەرپرسانی گەورە و مامناوەندیان قەیرانێکی بێچارەسەریان دروستکردووە و بونەتە هۆکاری بڕینی نان و ئازادیەکانی خەڵك، ئێستا بەردەوام لە مەترسی ئەوەدان خۆپێشاندان و گردبونەوەکان بە ئاراستەی ڕاپەڕینی خەڵك و ڕوبەڕوبونەوەی دەسەڵات و هێزە سەرکوتکەرەکانیان بچیت و بەو شێوازەی ئەوان روبەڕویان دەبنەوە.  بۆیە هەمو ڕێگایەك دەگرنە بەر بۆ سەرهەڵنەدانی هیچ جۆرە خۆپێشاندان و گردبونەوەیەك کە دەسەڵاتیان بخاتە مەترسیەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس







وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟