لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مستەفا بارزانی و پلەی جەنەراڵ لە یادەوەریەکانی دکتۆر خەلیل عەبدولعەزیز

Thursday, 08.20.2020, 09:24 AM


هەموو جارێك لە گفتوگۆکانی نێوان من و هاوڕێ "غەفورۆف" بەڕێوەبەری "پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی لە مۆسکۆ" باسی "مەلا مستەفا بارزانی" و پلەی "ژەنەڕاڵ"ییەکەیمان دەکرد ، دەمویست بزانم چۆن ئەو پلەیەی دراوەتێ و کەی و لەکام سوپادا و لە کوێ ؟ غەفورۆف دەیگوت :
ـ باسی کام پلە دەکەی ؟ بەڕێز بارزانی لەدەست حکومەتی "عێراق" ڕایکرد و پەنای هێنایە بەر "یەکێتی سۆڤییەت" ، ئەو هەقایەتی ژەنەڕالییە داهێنانی ئێوەی عەرەب و کورد خۆتانە ، مەلا مستەفا لەهیچ قوتابخانەیەکی سەربازی نەیخۆێندووە و هیچ پلەیەکی سەربازیشی نییە....!
دەساڵ لەمەوبەر "یەفغینی بریماکۆف"ی سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا ، کتێبێکی بەچاپ گەیاند ، ئەویش لەکتێبەکەیدا دەڵێ :
بارزانی هیچ پلەو پۆستێکی سەربازی نیە چونکە ئەو هەرگیز لە قوتابخانەیەکی سەربازی نەیخوێندووە ، کەواتە ئەو پلەی ژەنەڕالییە لە کوێوە هاتووە ، ڕاستی ڕووداوەکە بەمشێوەیە بووە :
ـ مەلا مستەفا لە ناوەڕاستی ئاسیاوە ـ کەلەوێ دەژیا ـ هاتە مۆسکۆ ، بووە میوانی کەسێکی کورد لە مۆسکۆ ، ڕۆژێکیان بۆ گەڕان لەگەڵ ئەو پیاوە چوونە دەرەوە و چوونە کۆگایەکی کەل وپەلی سەربازی کە دەکەوێتە بەرامبەر "کتێبخانەی لینین" ، لەوێ لەناو کۆگاکە گەڕان و چوونە نهۆمی دووەم کە تایبەت بوو بە جلوبەرگی سەربازی و پلەسەربازییەکانی سوپای سۆڤییەتی ، لەسەر داوای بەڕێز بارزانی برادەرەکەی جلی سەربازی ژەنەڕاڵی سۆڤییەتی بۆ بارزانی کڕی و لە کۆگاکە هاتنە دەرەوە ، پاشان بارزانی وێنەیەکی بەو بەرگی ژەنەڕالییەوە گرت ، پاش ماوەیەك ئەو وێنەیە لەگەڵ ڕاپۆرتێك لەسەر جوولانەوەی کورد لە عێراقدا لە "ڕۆژنامەی تریبیۆن" ی "لەندەن" ی بڵاوبووەوە ، لەو کاتەدا ئەو وێنەیە بووە شۆك بۆ "دەزگای هەواڵگری سۆڤییەت" کەچۆن ئەو وێنەیە دزەی کردۆتە "بەڕیتانیا" و بڵاوبۆتەوە ، ئەو کاتە ئەو هەواڵە بۆمنیش جێگای سەرسوڕمان بوو....!
ـ ئەوە وتەکانی "بریماکۆف"ە لە کتێبەکەیدا....!
ـ لە سەردانێکمدا بۆ لای بەڕێز "مەسعود بارزانی" کتێبەکەی بریماکۆف و وەرگێڕانی یاداشتەکەی سەبارەت بە پلە سەربازییەکەی "مەلا مستەفا"م پێشکەش بە بەڕێزیان کرد ، کتێبەکەو یاداشتە وەرگێڕاوەکەی لێ وەرگرتم و هیچ کۆمێنتێکی نەدا....!
ـ لە کتێبی "محطات من حیاتی" بیرەوەرییەکانی دکتۆر "خلیل عبدالعزیز" کە لە "دار السطور" لە 2018 لە بەغداد دەرچووە....!!
(سوپاسی تەڤدا پرێس بۆ کاك دلێڕ شازەمان بۆ هەڵبژاردن و ناردنی ئەم بابەتە)

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟