لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

خەتای هەژارانە

Sunday, 10.24.2021, 09:57 AM


گرانی بەنزین و غاز چارەسەر دەکرێ، پێشنیاز هەیە لێرە بەدوا بۆ پاس ٥٠٠ نا ٧٥٠ ، بۆ تەکسی ٣ هەزار نا بەڵکو ٤ و ٥ و ٦ لە نەفەر وەر بگیرێ، ئێ خۆ ئەوەش هەر چارەسەرە!
دەی هاووڵاتی میهرەبان هەر ئەمەیە، لە بری ئەوەی لە سەر ٢٥٠ دینار یان هەزار دیناری بەسیت ملەجڕە لە گەڵ حکومەت بکات، ئەوە ناکات، بەڵکو زۆر پیاوانە لە سەر گیرفانی خۆی کێشەکە چارە دەکات!
دەوترا: لە داخستنی رێگاکانی ناو شارەکان هەژاران زەرەر ئەکەن! لە راستیدا ئەوەم نەزانیبو، کە دەوڵەمەندەکان بە پاس و تەکسی هاتوچۆ دەکەن، هەژارەکانیش هەرگیز بە پیادە نەرۆشتوون، بەڵکو هەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی خۆیان بەکارهێناوە!
ئەوترا: ئەگەر رێگای دەرەوەی شارەکان، رێگای نێوان گەرمیان سلێمانی، هەولێر سلێمانی، کەرکوک هەولێر، کۆیە هەولێر، قڵادزە سلێمانی، دهۆک هەولێر، هەڵەبجە سلێمانی…هتد، دابخرێ دیسان هەژاران زەرەرمەند دەبن، ئەی ئەوە نیە باری بازرگانی و نەوتی ئەوان لە سەر جادەکانە!
سەرنج بدەن، خەڵک چەند میهرەبانە، بێ موچەیی و پاشکەوتیان قبوڵ کرد، گرانبونی نرخی ئاوو کارەباو تابلۆی دوکان و خۆڵڕشتن و بەنزین و غازو زیادکردنی دەیان نەوعی باج و رستومات و…هتدیان قبوڵ کرد.
خوێندکاران لە دونیادا شۆڕشیان کرد، کەچی دەیان هەزار خوێندکاری زانکۆکانی کوردستان، کە لە ساڵانی رابردودا هاوکاری مانگانەیان پێ دەدرا، ئێستا ئەمان پارە بە حکومەت دەدەن!
واتە لێرە ئەوە خەڵکە کێشەی دەسەڵات چارەسەر دەکات.
ئێمە کۆمەڵگەیەکی زۆرینە موسڵمانین، خوا داوامان لێدەکات لە سەر زەوی هاوکارو پشتیوانی یەکتربین، ستەم قبوڵ نەکەین، کەچی بە قسەی خواش ناکەین!
زۆرینەی مەلاکانمان خوا خوایانە، نەک خوا بەڵکو دەسەڵات لە خۆیان رازی بکەن! رۆشنبیرکانمان کونجی قەناعەتیان گرتووە!
غیرەت ئەمەیە: پیاوی ئێرە لە سەر قسەیەکی سادە، ژن و منداڵەکانی دەداتە بەر زلەو شەق، عەشیرەتەکانی ئێرە لە سەر دۆنمێک زەوی، لە سەر دڵداری کچ و کوڕێک، لە سەر ئەوەی حەیوانێک شتێک زیانی کردبێ، لە سەر لەفەو نانێک بە ئاربیجی و بیکەسی تەقە لە یەکتر دەکەن و بە دەرزەن لەیەکتر دەکوژن!
کەچی هیچ کام لەم چین و توێژو پێکهاتە کۆمەڵایەتیانە لە سەر ئەو هەمو سوکایەتی و تاوان و خیانەتەی، کە دەسەڵات و کۆمەڵێک گروپی مافیایی دەرحەقیان دەیکەن نایەنە دەنگ!
کاتی ئەوەیە خەڵکانی بەهەڵوێست و مەزڵوم لە هەمو شارو شارۆچکەکان جادەکان دەبخەن، ژیان رابگرن، گرنگە ژیانی تەواوی کۆمەڵگە پەک بخرێ.
لە راستیدا هیچ پاساوێک بۆ بێدەنگی خەڵک نیە، هەر قسەیەک بوترێت جگە لە بڕو بیانو و خۆدزینەوە لە هەڵوێست وەرگرتن هیچی تر نیە!
جارێکی تر دەڵێم: ئەو کاسبکارو بازرگان و سەرمایەدارو فەرامانبەرو هاووڵاتیەی لە ئاستی ستەمی دەسەڵات بێدەنگ بێت و هەر خەریکی بەرژەوەندیەکانی خۆی بێت و هەلپەرستانە دەست بە کڵاوی خۆیەوە بگرێ، دەبێ ئیشی ئەم جۆرە خەڵکانەش پەکبخرێ و گوێی لێنەگیرێ.
هەژاران هیچیان نیە لە دەستی بدەن، دەبێ ئازایانە داکۆکی لە مافی خۆیان بکەن.
زانکۆیەک خوێندکاری وشیارو ئازادو ئازا پەروەردە نەکات بۆ داخستن باشە.
مەلاو مزگەوتێک نەبێتە مایەی دروستکردنی مرۆڤی ئیمانداری راستەقینەی بە هەڵوێست و رازیکردنی خودا، ئەم جۆرە مەلاو مزگەوتە پەیوەندیان بە ئاینەوە نیەو دەبێ پشتیان تێبکرێ.
کاسبکارو بازارێک نەبنە پشتیوانی یەکترو هاوڵاتیانی بێکارو مەزڵوم، وا باشە ئەو بازاڕە بایکۆت و بێکار بکرێ.
رێگایەک مرۆڤی بێئیرادەو بێهەڵوێست و هەلپەرست بەسەریدا هاتوچۆ بکات ئەو رێگایە دەبێ دابخرێ و کوێر بکرێتەوە.
کورت و پوخت خەڵکی بەهەڵوێست و مەزڵوم مافی خۆیانە ژیان و سەقامگیری هەمو کۆمەڵگە رابگرن، تا ئەو کاتەی هەموان لە ئازارو مەینیتیەکانیان تێدەگەن و دێنە سەر خەت!

خۆ دوریش نیە ئەوکات بوترێت: کێشەکان خەتای هەژارانە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟