بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ زوڵم قبوڵ دەکەیت!؟

راپۆرت » مێژوویی

ئەو مێژووەی کە شاردراوەتەوە (بەشی سێیەم)

(803 بینراوە)   | Saturday, 08.22.2020, 09:00 AM |


ڕادەستکردنەوەی پۆلێک لە نیشتیمانپەروەری هەرکی، کە لەلایەن مەلامستەفاوە بەئیران

ناکۆکی نێوان بنەمالەی زێڕۆبەگ و بارزانیەکان : سالی 1961 کاتێک شۆڕشی ئەیلول دەستی پێکرد بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا، حوکمەتی عێراق داوای لە زێڕۆبگ کرد چەکیان بۆ هەلبگرێت بەلام زێڕۆبەگ رەتی کردەوە و وتی من چەک دژی میلەتی خۆم هەلناگرم و شەر لە دژی ئەوان ناکەم، سالی 1963 مفاوزات کرا لە نێوان حوکمەت و سەرکردایەتی شۆرش کە ئەوکات بارەگەیان لە رانیە بوو، دواتر رێکەنەکەوتن و مەلا مستەفا هاتوە دەڤەری بارزان،زێڕۆبەگ بە احمدخانی کوڕی وت بڕۆ بۆ لای مەلا مستەفا بزانە بە نیازی چیە و چی دەکا ؟ احمدخانیش چوە مالی حوسێن ئاغای سورچی، کە ئەو کات حوسێن ئاغا و عومەر ئاغای بران لەگەل سەرکردایەتی بوون .احمدخان لە حوسێن ئاغای پرسی وەک بزانی مەلا مستەفا تێپەریوە یان ماوەتەوە ؟ حوسێن ئاغاش وتی نەخێر نە رۆیشتووە بە نیازە ئەو شەو بێتە گوندی (سرێشمە ) لە مالی (احمد شاباز) و با بێتە شەو یەکێکی شارەزات لەگەل دەنێرم برۆ بۆ لای، بوە شەو و احمدخان چوە سرێشمە و چاوی مەلا مستەفا کەوت و قسەیان کرد و مەلا مستەفا وتی من شەو لێرە نامێنمەوە دەچمەوە شاخ ئەگەر کارێکت هەیە بفەرموو، احمدخانیش ئیشی خۆی پێ وت کە زێڕۆبەگ پێی وتبوو، دوای رۆیشتن مەلا مستەفا احمدخان چوە مالێکی تر لە سرێشمە بۆ نوستن، بەیانیەکەی کە نانی دەخوارد پیاوێک هاتە لای احمدخان و وتی مەلا مستەفا دەلێت با بۆ نانی نیوەرو بێتە لای من . کە بوە نیوەرۆ احمدخان چوە ئەوێ مەلا مستەفا پێی وت :(دوێنێ زۆر ماندوو بووم لە رانیەوە هەتا گەیشتمە ئێرە بۆیە بەرێ نەکوتبووم وتم با نانی نیوەرۆ بەیەکەوە بخۆین ئنیجا برۆمە بارزان ئەگەر حوکمەتیش هێرشی کرد ئێمەش شەر دەکەین بەس ئەگەر بۆت بکرێ هەندێک ئەرزاق مان بۆ بنێرە (ئارد و ساوەر) وتی کە پارەم بۆ هات دەیدەم )،احمدخانیش وتی باسی پارە مەکە برۆمەوە بۆتان دەنێرم،دوای نان احمدخان ئیزنی لێوەرگرت و هاتەوە گوندی(کەلەکین ھەرکی) و 40 باری ئامادە کرد، پێان وت بیان هێنێت بۆ (ئەشکەوتە رەش) لە گوندی (خەلان) مەنیقەی (بیاو) ئەگەر لەوێش نەبووین تسلیمی (عەقید کافی ) بکە کە ئەفسەرێکی سوپای عێراق بوو ئەویش گەیشتبوە شۆڕش، احمدخانش چوەوە لای حوسێن ئاغا وتی مەلا مستەفا ئێستا لە کوێیە ؟ حوسێن ئاغاش وتی مەلا مستەفا ئێستا لە (ئەشکەوتە رەشە ) بەلام پێشمەرگەکانی بلاوبوونەتەوە .احمدخانیش چوە ئەشکەوتە رەش و ئەرزاقەکەی تەسلیمی عەقید کافی کرد و وتی حەزدەکەم مەلا مستەفا ببینم، عەقید کافیش وتی سەبرت هەبێت دوای سەعاتێکی تر دەتنێرمە شوێنێکی شارەوە بۆ بینینی، دوای سەعاتەکە پیاوێکی لەگەل احمدخان نارد بۆ لای مەلا مستەفا کە مەلا مستەفاش تەنیا سێ کەسی لەگەل بوو کە لە پشتی چیای (پیرەخەل ) بوون. احمدخان مەلا مستەفای بینی و قسەیان زۆر کرد، احمدخان ئیزنی خۆی خواست و گەرایەوە بۆ بارەگای پارتی لە (ئەشکەوتە رەش) لەوێ یەکێک لە بەرپرسەکانی پارتی کە ناوی (علی عبداللە) کە جێگری سەرۆکی پارتی بوو بە احمدخانی وت هەندێک ئیشی تایبەتم پێی احمدخانیش وتی فەرموو و چوونە دەرەوەی بارەگاکە و دوورکەوتنەوە لە جەماعەت و وتی قسەیەکەت پێ دەلێم بەس ناوی من مەهێنە، احمدخانیش وتی بێخەم بە ناوت نادەم بفەرموو، علی عبداللە وتی ( سەرکردایەتی شۆڕش بوەوە پیاوی ئێران و خۆیان تەسلیم بە ئەوان کردوە جا یەکێک لە مەرجەکانی ئێران ئەوەیە کە دەبێ زێڕۆبەگ تەسلیم بە ئەوان بکەینەوە، احمدخانیش وتی ئەی نیازی ئێوە چیە ؟ ئەویش وتی وەلا نیازی ئێمە خراپە جا بە باوکت بلێ خۆی بە دوور بگرێ لە مەلا مستەفا و سەرکردایەتی شۆڕش . احمدخانیش هاتوو بە باوکی وت ئیتر لەو کاتەوە ناکۆکی و ساردی لە نێوان زێڕۆبەگ و مەلا مستەفا دروست دەبێت .هەتا سالی 1965 کە بە دەستێکی خیانەتی ناوخۆ کە ئیشیان بۆ (ساواک ) دەکرد لەناو ریزەکانی پارتی زێڕۆبەگ تیرۆر دەکەن .ئیتر دوژمنایەتی درووست بوو لە نێوان بنەمالەی زێڕۆبەگ و مەلا مستەفای بارزان. .

(ئەو بابەتە تەنها زێڕۆبەگ و احمدخان و علی عبداللە دەیان زانی، باسیش نەکراوە لەبەر ژیانی علی عبداللە، بەلام ئێستا کە لە ژیان دا نەماوە احمدخان بۆ یەکەم جارە ناوی باسی دەکات ). لە دوای کوژرانی (زێڕۆبگ ) احمدخانی کورە گەورەی دەکەن بە شوێنگرەوەی باوکی بۆ سەرۆکایەتی هۆزی هەرکی_سیدا . بارودۆخ بەو جۆرە مایەوە تا رێکەوتن نامەی 11ی ئازار ئیمزا کرا خەلک پۆل پۆل دەچوونە لای مەلا مستەفا بۆ دەربرینی پشتگیری،احمدخانیش چوە لای و بە مەلا مستەفای وت ئەگەر هەر ناکۆکیەکت لەگەل من هەیە حەزدەکەم روبەرو بیلێی ئەگەر هەبوونی ئێمەش لێرە مایەیە نیگەرانیە ئەوا گوندی خۆم چۆل دەکەم و لێرە دەرۆم من حەزم لە شتی شارەوە نیە، مەلا مستەفاش وتی نەخێر هیچ نیگەران نین دەتوانن لە گوندی خۆتان بمێننەوە و هیچ کێشەیەکمان لەگەک هەبوونی ئێوە لە ناوچەکە نیە. احمدخانیش ئیتر رۆیشتەوە گوندی کەلەکین لەوێ لە ژیانی خۆیان بەردەوم بوون .یەکێک لە برایەکانی زێڕۆبەگ کە ناوی (محمود عارس ئاغا هەرکی) بوو لە گوندی (حێار) ی سەر بە دۆلی باراندوز لە شاری ارومیە دەژیا گوندێک لە تەنیشت ئەوان هەبوو کە یەکێک لە دانیشتوانی پیاوی (ساواک) بوو چەند زەویەکی لە گوندی (حێار) بۆخۆی داگیر کرد، محموداغا زۆر هەولی دا ئەو زەویانەی خۆی وەربگرێتەوە لە مەحکمە بەلام سودی نەبوو چونکە ئەوەی تر پیاوی دەولەت بوو،محمود ئاغا ش برای زێڕۆبەگ بوو کە دژ بە دەولەت بوو، بۆیە بە ناچاری محمود ئاغا بۆ ماوەیەک دێتە باشوری کوردستان و لە گوندی (کەلەکین ھەرکی )لەلای احمدخانی برازای دەژیت،دوای ماوەیەک دەیەوێ بگەرێتەوە رۆژهەلات بۆ ئەوەی هەقی خۆی لەو پیاوە وەرگرێتەوە و بزوتنەوەیەکی چەکداریش دەسپێبکەن دژ بە حوکمەتی ئێران، ساواک ئەو دەنگ و باسە دەزانێت و داوا لە پارتی دەکا کە بیانکوژن .ئەوە بوو لە سالی 1972 لە ناحیەی (دیانا) پارتی هەر پێنجیان دەسگیر دەکات کە برایەک و برازا و کورێکی زێڕۆبەگ بوون لەگەل دوو حیمایەی ئەوان کە ناوەکانیان بریتین لە ( محمود عارس ئاغا، دلشاد محمود عارس ئاغا، علی خان زێڕۆبەگ عارس ئاغا ) کە ئەوانە لە بنەمالەی زێڕۆبەگ بوون، وە دوو حیمایەکەیش ناویان (ئەبابەکر و گەنجۆ ) بوون، دواتر پارتی دەیان بەن بۆ سجنی (رایەت)، بۆ ماوەیەک لە سجن دەبن و دوایی هەموویان گولە باران دەکەن و تەرمەکەیان تەسلیمی حوکمەتی ئێران دەکەن لە بەرامبەر دا حوکمەتی ئێران ( 100000 )سەد هەزار تومەن بە دیاری دەدات بە هەر دانەیکیان. ئیتر بەهۆی ئەو خیانەتەی پارتی و بارزانی لەگەل بنەمالەی زێڕۆبەگ بە تەواوی نێوانیان تێکدەچێت و هێز دەنێرنە سەر گوندی (کەلەکین ھەرکی) داوا لە احمدخان دەکات گوندەکە چۆل بکەن و لەوێ نەمێنن، ئەوانیش بە ناچاری بۆ رۆژی دواتر گوندەکە چۆل دەکەن و دەچنە موسل لەوێ دەژین تا کاتی تێکچوونی دەسەلاتی بارزانیەکان لە ناوچە کوردیەکان ئینجا جارێکی تر احمدخان و بنەمالەکەی گەرانەوە گوندی (کەلەکین ھەرکی ). دوایی راپەرین احمدخان پەیوەندی دەکات لەگەل یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەنابی مام جەلال ھێزێک بۆ ئەحمەدخان دادەمەزرێنێت. ئەو پەیوەندیەکردنی ئەحمەدخان بە یەکێتیەوە رقی بارزانیەکان بەرامبەر بنەمالەی زێرۆبەگ زیاتر دەبیت و لەو کاتەوە ئەوەی لە دەستیان ھاتبێت بەرامبەر بنەمالەی زێرۆبەگ کردویانە،لە شەری ناوخۆ احمدخان فەرماندەی میحوەری (قەلاتگە) دەبێت و ماوەیەک دەچنە هەولێر و لەوێ دەژین لە شەری 31ی ئاب تاکە فەرماندە یەکێتی بوو کە دژی پارتی و بەعسیەکان شەری کرد و 124 پێشمەرگە و کورێکی خۆی کە ناوی (قوباد احمدخان ) بوو شەهید دەبن و خۆشی زۆر بە سەختی بریندار دەبێت .دواتر کە دێتەوە کەلەکین لە سالانی نیوان 1997_1998 سێ جار پارتی هێرش دەکەن بۆ سەر گوندەکەی بە سەرکردایەتی (علی حوسێن ) بەلام هەر سێ جار تێکدەشکێن و ناتوانن گوندەکە بگرن .رۆژێک لە سالی 1998 احمدخان بۆمەبەستی بەشداری کردنی پرسەی یەکێک لە خزمەکانی دەچێتە ناحیەی (تۆپزاوە) پاراستنی پارتی ئەوە دەزانن و دەست بەجێ سوپای (رزگاری) دەنێرنە ناو گوندەکە و گوندەکە گەمارۆ دەدەن و داوای دەستبەجێ چۆلکردنی دەکەن لە بنەمالەی احمدخان، لەو کاتەدا کە احمدخان لە تۆپزاوا بوە بۆ نیوەرۆ دەعوەتی یەکێک لە خزمانی بوە یەکێک بە تەکسیەوە دێتە ئەوێ و پێی دەلێت هەرچی زووە خۆت دەرباز بکە پارتی (کەلەکین) یان داگیر کرد ئیتر ئەویش بە ناچاری لە رێی تەکسیەکەوە کە کورێکی خۆی لەگەل بوو دەچنە (کەلەک) و لەوێشەوە دەچنە (موسل ) بۆ لی خزمەکانی، دەچێتە مالی (شێخ لتیف زێیاری) بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی برای شێخ لتیف کە ناوی (قەدری) بوو بە دەستی پارتی کوژرابوو، شێخ تیف دەلێ خێرە لە موسلی خۆ هیچ نەبوە ؟ احمدخانیش مەسەلەکەی بۆ باس دەکات، شێخ لتیف زیبارییش چەندین حیمایەی لەگەل دەنێرێت تا دێنە سنوری یەکێتی لە چەمچەمال . ئیتر لەو کاتەوە تا ئێستا احمدخان دور لە زێدی خۆی دەژیت لە سنوری یەکێتی، گوندی (کەلەکین ھەرکی )ش لەلایەن (علی حسین ) داگیر کراوە کە مەسئولێکی دەسرۆێشتووی پارتیە، علی حسین خۆی خەلکی گوندی (مەکردان) کە ئەو گوندە جیران گوندی (کەلەکین ھەرکی )،وە باوکی علی کە ناوی حسین بوو پێشتر حیمایەی احمدخان بوو دواتر بوە حیمایەی (محمد قادر ئاغا ی سورچی) لە باتاس.






وێنە

نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات
دەزگای میت، هاوپەیمانی پارتیی، بزانە چۆن مامەڵەی کورد دەکات