لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

بانگەواز بۆ خۆپێشاندانی ڕەوەندی کوردی لە لەندەن

Wednesday, 08.26.2020, 12:11 AM


بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ڕەشبگیریەکانی  دەسەلاتی کوردی  لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و بادینان بە تایبەتی بەرامبەر چالاکوانان  و خۆپێشاندەران و دەنگە ناڕازیەکان  ڕەوەندی کوردی لە شاری لەندەن خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن و داواکارن لە دەنگە ئازادەکان ئامادەی خۆپێشاندانەکە بن و پشتیوانی خۆیان بۆ بوێری خۆپێشاندەرانی کوردستان دەرببڕن و دەسەڵاتی میلیشییای هەرێمی کوردستان سەرکۆنە و ڕسوا بکەن.
خۆپێشاندانەکە لە  01/09/2020کاتژمێر 11.00بەیانی لە لەبەردەم فەرمانگەی یٔۆفیسی یٔەمنستی یٔەنتەرناسیۆنال ئەنجام دەدرێت .

ناونیشانی شوێنی خۆپێشاندانەکە؛
Address
1 Easton St Islington
London WC1X 0Dw

دەقی بانگەوازەکەی ڕەوەندی کوردی / لەندەن

بۆ پشتگیری لە خەڵکی کوردستان  و ڕێگری کردن لەبەر تەسککردنەوەی یٔازادی بە خۆپیشاندانی 01/09/2020کاتژمێر 11.00بەیانی  .
لەبەردەم یٔۆفیسی یٔەمنستی یٔەنتەرناسیۆنال پەیوەستبن.

هاوڕێیان وەک دەزانن  ژیانی خەڵک لە کوردستان  زۆر سەخت تێدەپەڕێت کۆمەڵگا کەوتۆتە ناو قیرانی یٔابوری و سیاسی گەورەوە.
بۆیە لە یٔێستادا لە هەمو کات زۆرتر  ستەمکاری گەیشتۆتە لوتکە، گرینگە ڕەوەندی کوردی پشتگیری لە داخوازی و مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات  بەهەر جۆرە  چالاکی و هاوکاریەک لە توانادا هەیە.
گرینگە هەمو یٔەو کەناڵ و پەیوەندیانەی خۆمان بەکاربێنین بۆ مسۆگەرکردنی خواستە ڕەواکانیان کە لە چەند خاڵێکدا خۆی دەبینێتەوە .

١- یٔازادی بێ قەیدوشەرتی گیراوە سیاسیەکانی ناوچەی بادینان. و ناوچەکانی دیکەی ژێردەسڵاتی حکومەتی ھەرێم .
٢- یٔازادی  بێ قەیدو شەرت بۆ کادیرو یٔەندامانی تەڤگەری یٔازادی و نەوەی نۆێ.

٣-باشترکردنی خزمەتگوزاری  تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
٤- موچەو خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم
چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا  لە نزیکترین کاتدا مسۆگەربکرێت.
٥-ڕاگرتنی قاچاخچێتی سنورەکان و

هێنانەژوورەوەی کەل وپەلی ماوەبەسەر چوو ڕابگیرێت و سەرجەم داھاتەکان یٔاشکرا بکریت و بخرێتە  خزمەت خەڵک
٦-یٔاشکرا کردنی چارەنوسی
بێسەروشۆێنەکانی شەڕی ناوخۆ.

٧-بەرگرتن بە هێزەکانی دەوڵەتی تورک و جمهوری یٔیسلامی یٔێران  بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

٨- یاسا سەروەر بێت ودادگاو دادوەرەکان نەبن بە بەشیک.لەو ستەمکارییەیی حیزب ،پێویستە  ھەموان  لەبەردەم یاسادا وەک یەک.سەیر بکرین و دادگاکان بتوانن ڕۆڵی.دادوەرانەی خۆیان بگێڕن

ڕەوەندی کوردی/ لەندەن.بە نیازی دیدارتان.

Address
1 Easton St Islington
London WC1X 0Dw

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟