لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کێ لە پشتی ڕوداوەکانی ناو خۆپێشاندەرانی گەرمیان بووە؟

Monday, 08.24.2020, 11:47 AM



لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە ماڵپەڕی تەڤدا پرێسەوە عەبدوڵای مەلا نوری ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە  پارتی داواکار بووە لە سەرانی یەکێتی کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا کۆتایی بە ناڕەزاییەکانی خەڵك بهێنن و بەو شێوازەی گوایە پارتی توانیویانە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی هەولێر و بادینان سەرکوت بکەنەوە.  
ئەوەشی ڕاگەیەند کە ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکان و زۆر لە کەسانی ناسراوی ناو خۆپێشاندانەکان لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە داواکاریان لە خۆپێشاندەران ئەوە بووە کە  خۆیان لە توند و تیژی و وێرانکاری و تەنانەت بەردهاوێژی بەدور بگرن.  بەڵام پێش ڕودانی هیچ گرژیەك لە لایەن پیاوانی ناو دەزگا ئەمنیەکانی کەلا ر و گەرمیان بە گشتی ئەوەیان لای هەندێك لە خۆپێساندەران دەربڕیوە کە گرژی و توندوتیژی دروست دەبێت، پرسار لەوەدایە کە ئایا چۆن پێسوەخت لەوە بە ئاگا بون؟ ئەگەر پلان و دەستێکی گڵاو لە پشتی ئەوەوە نەبوبێت.
هەروەها لە پەیجی فەیسبوکی خۆیدا نوسیویەتی ''واتە خودی دەسەڵات پلانیان بۆ دروستکردنی گرژیەکان داناوە
بۆیە چ لێدان لە خەڵک و چ هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەی قەڵاو هەر دەزگایەکی تری خزمەتگوزاری لە گەرمیان و لە هەر شوێنێکی تریش دور و نزیک پەیوەندی بە ئەخلاقی بەرزی خۆپیشاندەران و خواستەکانیانەوە نیە.
بەڵکو پلانی مافیاکانی دەسەڵاتە بۆ گومان دروستکردن لە سەر خۆپیشاندانەکان و ناشرینکردنی.
خۆ ئەگەر کەسانێکی خۆپیشاندەری دڵسۆز و دڵپاک کەوتبنە ناو پلانەکەی دەسەڵاتەوە ئەوا دیسان هەر ئەو دەسەڵاتە گڵاوە لێی بەرپرسیارە. هیوادارم خۆپیشاندەرانی دڵسۆزو بەڕێز خۆیان لە پلانە پیسەکانی دەسەڵات بپارێزن''


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟