لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هەولێر، ئاسایش ئەندامێکی دیکەی تەڤگەری ئازادیی دەستگیرکرد

Sunday, 08.23.2020, 06:37 PM


سەرچاوەیەک لە تەڤگەری ئازادی رایگەیاند، کەوا ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی ئەو رێکخراوە،  ماوەی چوار ڕۆژە ئاسایشی سەر بە پارتی ئەندامێکی تەڤگەریان لە هەولێر دەستگیرکردووە ، کە تۆمەتی دەستگیرکردنەکەشی وەکو دەڵین تەنها “ئەندامبوونە لە تەڤگەری ئازادیی”.

نەریمان ئەحمەد، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند: ماوەی چوار ڕۆژە ئەندامێکمان لە شاری هەولێر بەناوی ماهیر عەزیز بێسەروشوێن بوو، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکراوە.

ئەو کەسەش ناوی ماهیر عەزیز لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٢ـە و دانیشتووی شاری هەولێرە، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی هەولێری تەڤگەری ئازادیی بووە، بە وتەی نەریمان ئەحمەد: چوار ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئاسایشی دارەتووی هەولێرەوە بانگکراوە بەبیانووی دەرنەکردنی مۆڵەتی نیشتەجێبوون لەو گەڕەکەی نوێیەی کە ماڵەکەی بۆ گواستووەتەوە، بەڵام دواتر دەستگیرکراوە.

شایانی باسە دوو ساڵ پێش ئێستاش ماهیر عەزیز هەر لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە هەولێر دەستگیرکراوە و زیاتر لە ١٥ ڕۆژ لە زینداندا بووە، بە وتەی هاوڕێیەکی ماهیر  باسی کرد، کەوا پێشتر لە زینداندا ئەشکەنجەی سەخت درابوو و پلاتینەکەی دەستی شکێندرابوو.

تەڤدەری ئازادی لەو بارەیەوە روونکردنەوەی داوە و دەڵێت لەماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە شەشەمین ئەندامی تەڤگەری ئازادییە کە لە هەولێر دەستگیرکراوە، بۆیە لەو بارەیەوە  ٣٦ کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستانیان لێ ئاگادارکردۆتەوە، هەروەها بڕیاریانداوە لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقیشەوە کار لەسەر کەیسی پێشێلکارییەکانی سنووری هەولێر و دهۆک بەرامبەر ئەندامەکانیان بکەن.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟