لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دەزگای ئیتیلاعاتی ئێران، باندێکی لەشفرۆشی لە هەولێر دەستگیر دەکەن

Monday, 07.18.2022, 04:11 PM


”زیاتر لە هەزار لەشفرۆشی ئێرانی هێنراونەتە هەولێر و مامەڵەیان پێوەکراوە”

ئەم گروپە خەریکی هاوڕەگەزبازی، قومار، ساختەکاری، لەشفرۆشی بوون

هەواڵگری سوپای پاسداران، بەرپرسی گەورەترین باندی مامەڵەکردن بە ژنان و كچانی ئێرانی دەستگیرکرد کە ژنەکانی بۆ هەولێر دەنارد و لە هەولێر مامەڵەیان پێوەدەکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ژمارەیەک چەکداری سەر بە گروپی ئیمام زەمان کە گروپێکی سەر بە ئیتلاعاتن، بەرپرسی گەورەترین باندی مامەڵەکردن بە ژنان و كچانی ئێرانی دەستگیرکرد کە ژنەکانی بۆ هەولێر دەنارد و لە هەولێر مامەڵەیان پێوەدەکرا.

سەرۆک باندەکە ژنێکە بەناوی زەهرا مەنسوری کە خەڵکی هەمەدانە، نازناوی سارایە، ئەم ژنە خۆی هاوڕەگەزخوازە و دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنەکەی، میدیا ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە دەرەوەی ئێران پەخش دەکەن، ئەم کارەیان بە سەرکوتکردن و دژایەتی کەسانی هاوڕەگەزخواز باسکردووە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی یڵاوی کردووەتەوە، دەستگیرکردنی زەهرا مەنسوری، دوای چەند مانگێک چاودێریکردن دێت لەلایەت دەزگای ئیتلاعاتەوە، لەڕێی ئەو ژنەوە ناوی دوو کەسی دیکەیان دەستکەوتووە کە سەرپەرشتیاری گشتی ئەو گروپەن، بەناوەکانی عەلی رەزا فەرجەدی و کەتی.

ناوەندی بازرگانی ئەم گروپە شاری هەولێر بووە، بەپێی زانیارییەکان تەنها لە ڕێی ئەم گروپە زیاتر لە هەزار لەشفرۆشی ئێرانی هێنراونەتە هەولێر و مامەڵەیان پێوەکراوە.

جگە لە لەشفرۆشی، ئەم گروپە خەریکی هاوڕەگەزبازی، قومار، ساختەکاری بوون،  تەنانەت بەشێک لە کارەکانیان هەڕەشەکردن بووە لە خەڵک لەڕێی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی سێکسی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟