لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دکتۆر کازم فاروق قوربانی بازاڕی فرت و فێڵی سیاسی یە

Tuesday, 06.13.2023, 09:07 AM



سیاسەت چالاکییەکی ئینسانییە کە پەیوەستە بە دروستکردنی ژیانێکی گشتییەوە و لە خەم و ژیان و قازانجی گشتییەوە ئاڵاوەو ئیشی سیاسەتیش دروستکردنی دونیایەکی باشتروجوانترەو چاکەو قازانجی گشتی یە ، بەڵام نەمبیستووە سیاسەت تەکتیک و تەکنیک بێت بۆ هەلخەڵەتاندنی خەڵک و درۆکردن لەگەڵ خۆت و دونیادا ، هیچ یەکێک لەم ئاکارانە نامانباتەوە ناو سیاسەت ، ساڵانێکە کۆمەڵگای کوردی لەناو دۆخێکی درۆزنانەی پارتی و یەکێتی و ئیستاش لەناو دۆزەخی درۆزنانەی نەوەی نوێ و کاکە شاسوارو ئەو سیاسیانەدایە کە خۆیان پێ نەیاری دەسەڵاتەو حەوزەکە زیاتر پیس دەکرد بۆ ئەوەی خەلک مەلەوانی تیدا بکەن!

دەرئەنجامی داڕمانی متمانە لە نێوان خەڵک و حیزب و حکومەتدا بۆشایی و کەلێنێکی گشتی دروست دەبێت کە لە ژینگەیەکی وەهادا  دەرفەت دروست دەبێت بۆ کەسایەتی یان حیزبی پۆپۆلیزم ، هەڵبەت دوای بێهیوابوونی خەڵکی کوردستان لە پارتی و یەکێتی کە حیزبی فەرمانڕەوایی سیاسی قەڵەمڕەوی خۆیانن و  ژینگەیەکی پڕ لە ترس و دڵە ڕاوکێی بۆ خەڵکی کوردستان بونیاد ناوە ، لەناو ئەو ژینگەیەدا دەرفەتێکیش رەخسا بۆ شاسوار عبدالواحید کە نەوەی نوێ دروست بکات و بازاڕی فرت و فێڵی سیاسی و هەڵخەڵەتاندن و درۆکردن لەگەڵ خەڵکدا لە پارتی و یەکێتی گەرمتر بکات ، نەوەی نوێ لە دەستپێکی دروستبونیەوە قاڵبێکی بنەماڵەیی وەرگرتووە و تەواوی جوڵانەوەکە بەدەوری شاسوار عبدالواحیددا دەسوڕێنەوە و ئەمە بۆخۆی نەبوونی هێڵی گشتییە بۆ پێگەیاندن و پەروەردەکردنی سیاسی لە ناو نەوەی نوێ دا.

با لەوە بگەڕێن و سەری ئەم مەنهۆڵە هەڵنەدەینەوە کە یەکەمین کۆنگرەی نەوەی نوێ ڕۆژی ٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە شاری سلێمانی چۆن تێپەڕی و کێشمە کێشمی ناو کۆنگرەو وازهینانی ژمارەیەک لە کاراکتەرە سەرەکییەکانی نەوەی نوێ و پەنا بردنی شاسوار عبدالواحید بۆ تیۆری تۆمەت و ناوزراندن و هەتا خواردنی مافی خاوەن پشکەکان لە چاڤی لاند و کۆکردنەوەی سەروەت و سامانێکی ناڕوون کە پرسیاری زۆری لەسەرەو تا دەگاتە ئەوەی کە ئەم جوڵانەوەیە هەموو پەیام و قسەو باسەکانیان لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکانەو ئەوەندەی لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان دەبینرێن هێندە لە ناو واقیعدا نین و نابینرێن ، سەرباری ئەوەی کە وەلامی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری تایبەتی خۆی زۆر توندەو قسەو گفتوگۆکانیشی هیچ قوڵاییەکی فکرییان نیە و هیچ بنەمایەکی لۆژیکی لەبەرچاو نەگیراوە .   

ئیوارەی ئەمڕۆ دکتۆر کازم فاروق لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئوردن دەرکەوتەوە و ئاماژەی بە دۆخی ئیستای خۆی کرد کە دۆخی تەندروستی باشە و پزیشکەکان پێیان وتووە مەترسیی لەسەر ژیانی نەماوە ، ئاشکرایە مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠٢٢ یش جارێکی تر پرسی دکتۆر کازم فاروق لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وروژێنراو دکتۆر زوهێری برای دکتۆر کازم لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە باسی لە خراپی دۆخی تەندروستی براکەی (دکتۆر کازم ) کرد ، لەبەرامبەردا نەوەی نوێ بەیاننامەیەکی دەرکردو هەرای نایەوە ، وەلێ بەیاننامەیەک کە بێموراڵانە و نابەرپرسیارانە درۆی گەورە گەورەی دژ بە دکتۆر کازم فاروق تێدابوو بەتایبەت لەبارەی مووچەکەی ! لەپاڵ ئەمانەشدا کەم نەبوون ژمارەی ئەو کەسانەی بەناو رۆشنبیر روناکبیرو سیاسەتمەدار و چالاکوان و رۆژنامەنوس کە کویرانە بە هەڵەدا چوون و دژ بە قسەکانی دکتۆر زوهێرو دایکی بەریز دکتۆر کازم فاروق  کەوتنە داکوتین و ئاویان کردە ئاشەکەی نەوەی نوێ ! دوای چاکبونەوەو ئاشکراکردنی رازو نهێنییەکانی دڵی دکتۆر کازم گەورەترین سزا کە روبەڕووی شاسوارعبدالواحیدو نەوەی نوێ دەبێتەوە لە دەستدانی متمانەیە و  زۆری نەماوە ئەم مۆدێلە سەخیفەو بازاڕی فرت و فێڵی سیاسی و هەڵخەڵەتاندن و درۆکردن لەگەڵ خەڵکدا دابخرێت لەکۆتاییدا بە دکتۆر کازم دەڵێن : خودا شیفات بدات و بەتەندروستیەکی باشەوە بگەریتەوە ناو ماڵ و منداڵت و ئەرکیشمان هەرچی بێت پشتیوانتین .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟