وتار
بارزانی و کێشەی میراتی سیاسی
Thursday, 12.31.2020, 02:33 PM
کێشەی میراتگری سیاسی لەناو ماڵی بارزانی دا چیدی بەداخراوی نەماوەتەوە . بەتایبەتی لەپاش دەستبەکاربوونی هەردوو ئامۆزا نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت و دانیشتنی سەرگەورەکەیان مەسعود بارزانی.
ئەو ناکۆکیە لە دەزگا حکومیەکان و پەیوەندیە سیاسیەکانی حزبەکەشدا رەنگدانەوەی هەیە و رۆژانە هاوڵاتی ئاسایی هەستی پێدەکات.
بۆ جێگرتنەوەی بارزانی باوک ، هەردوو ئامۆزا خەریکی خۆ ئامادەکردنن . ئەو کێشەیە لەناو ماڵە سیاسیەکەیاندا لەژێر ڕکێفی سەرگەورەکەشیاندا نەماوە.
لە ساڵانی نەخۆشکەوتن و دواتر کۆچی دوایی مام جەلالیشدا هەمان کێشە لەناو یەکێتیشدا هەبوو بۆ جێگرتنەوەی تاڵەبانی .لە دوا کۆنگرەی ئەو حیزبەدا چارەسەری ئەو گرفتەیان کرد ، بەشێک لە مەترسیەکانیان لە گۆنگرەکەیاندا تێپەڕاند . دانانی دوو هاوسەرۆک وەک جێگرەوەی تاڵەبانی ، مۆدێلێکە نەبارزانی باوک و نە هەردوو میراتگرەکەی ئامادەی دووبارەکردنەوەیین . چونکە سەرسەختانە هەر یەکێک لەو جێگرەوانەی خۆی بەشایستەتر لەوی دیکەیان دەزانێت. باوکیش زیاتر بەلای کوڕەکەیدا دەیشکێنێتەوە نەک برازاکەی.
بۆیە بارزانی بە ڕاستوچەپ ئەو مۆدێلی جێگرتنەوە یەکێتیانەی نە بۆحیزبەکەی (پارتی) قبوڵە و نەبۆ ماڵە سیاسیەکەشی، هەر لەسەرەتاشەوە دژ بە مۆدێلە یەکێتیەکەبوو و پیرۆزبایی دوای کۆنگرەی لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکەکانی نەکرد . چونکە ئەگەر بارزانی شێوازە یەکێتیەکە قبوڵ بکات ، وەک دابەشکردنی دەستەڵاتەکانی سەرەگەورەکە بەسەر دوو هاوسەرۆکدا ، ئەوا دەبێت لە حیزبەکەی خۆشیدا ، لەداهاتوودا دەستەڵاتەکانی دابەشبکرێتەوە بەسەر نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیدا.
لێرەوە هەموو هەوڵێک ئەدەن بۆ سەرنەکەوتنی مۆدێلە یەکێتیانەکە . دابڕینی هاوسەرۆکێکیان ( لاهوری شێخ جەنگی ) و بەردەوام پێکانی تا شەکەت کردنی . بۆئەوەی نێچیرڤان بارزانی لێوە بێ هیوابکەن . بۆی بسەلمێنن کە دەستەڵاتەکانی بارزانی باوک بایلۆجیانە بۆ کوڕی گەورە دەمێنێتەوە ، نەک برازا . لەیەکێتیشدا بەو ئاڕاستەیە پەیوەندی و ئیشە سیاسیەکانیان ڕێکدەخەن . لەنێوان هەردوو هاوسەرۆکدا دۆستایەتی لەگەڵ کوڕی تاڵەبانیدا ( وەک وەریسی بایلۆجی ) دەبەستن و لەهەمان کاتدا دژ بە برازاکەی تاڵەبانی دەوەستنەوە . بۆ ئەوەی ئەو چارەسەرەیە یەکێتیانە لە داهاتوودا نە گوێزرێتەوە بۆ ناو پارتی .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
ئەیهان سەعید: کێ پێویستی بە پیشەییبوون و ئامۆژگاری یە ؟ وەڵامێک بۆ سەرۆکی حکومەت
دلێر ئاکرەیی: دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم
زانکۆ ناصر احمد بگ: ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
ئەیوب بارزانی: گواستنەوە لە ڕۆڵی شۆڕشگێڕییەوە بۆ چەتایەتی ( جاشایەتی )
زانکۆ ناصر احمد بگ: ژیانی ڕۆژانەی " مەسرور بارزانی "
بابەتی تر
هەڵمەت تەلان: کاتێک بەڵای ماددە و پارە ڕۆحی مرۆڤ ڕاودەکات!
ئەبوبەکر حەسەن: چ كوردبوونێك لە ڕۆحی ئەم نەوە تازەیەدایە؟
ئاشتی برایم ئەفەندی: پوکانەوەی پارتی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم!
ئەیوب بارزانی: سیستمی پارێزگاری لە "دزە پیرۆزەكان" لە هەرێمی كوردستان
جهعفهر عهلی: قارەمانەکانی شکست!
رەنجدەر گڕاوی: چیم بینی لە جەنگەلی دانکیخ
عەزیز ڕەئوف: یەکێتی، کام گەنج و کام نوێبوونەوە؟
پێشڕەو ئیسماعیل عارف: چی بکەین؟ خەمساردی؟ پشتیوانی هۆشیارانە؟ یان دژایەتی کوێرانە هەڵبژێرین؟
شێرکۆ کرمانج: دەوڵەت نەتەوە باوی نەماوە؟
زانکۆ ناسر ئهحمهد: دۆسییە لەیەکچووەکان