ته‌ڤداپرێس راگەیاندنێکی سەربەخۆیە، کار بۆ دەرخستنی راستیی و تاوانی دەسەڵاتی ستەمکار دەکات

وتار

ساڵی داهاتوو، سه‌ختترین ساڵی هه‌رێمی كوردستان و عێراق !

(848 بینراوە)   | Thursday, 12.31.2020, 02:35 PM |


به‌پێیی هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستدان، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، له‌ 2003 وه‌ تا 2020 دا ڕوینه‌داوه‌. ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانیی عێراقیه‌كان ده‌كات، به‌ عه‌ره‌ب و كورده‌وه‌، زۆر كاره‌ساتاویتره‌ له‌ چركه‌ساتی كه‌وتنی سه‌دا‌م له‌ 2003 دا، له‌ چركه‌ساتی كه‌وتنی موسڵ له‌ 2014 دا، له‌ چركه‌ساتی كه‌وتنی كه‌ركوك له‌ 2017 دا.
عێراقیه‌كان به‌ كورد و عه‌ره‌به‌وه‌ وشیارن به‌وه‌ی كه‌ له‌ چ كۆڵانێكی داخراوی ئابوری و سیاسی و ئاسایش و سه‌قامگیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیمۆگرافیدان. تائێره‌ چیرۆكه‌كه‌ زانراوه‌ لای هه‌مووان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ نه‌زانراوبێت چیرۆكی فریادڕه‌س بێت ! له‌نێوان  2003 تا 2020 دا، هه‌میشه‌ ده‌وڵه‌تانی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنال له‌ به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیاواز ئاماده‌بوون هاوكاریی عێراقی عه‌ره‌ب و كوردبكه‌ن، به‌ڵام له‌ ئێستادا هیچ ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنال ئاماده‌یی هه‌مان هاوكاریی تیادانیه‌. چیتر عێراق چه‌قی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا نیه‌، عێراق و هه‌رێم ته‌نها له‌ په‌راوێزدا ده‌بینرێن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له‌ دۆخێكی واشدا، دوو گریمانه‌ی گرنگ له‌ پێش عێراقیه‌كانه‌وه‌، به‌ عه‌ره‌ب و كورده‌وه‌، ڕێده‌كات :
یه‌كه‌میان بریتیه‌ له‌ مانه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێم له‌ دۆخی ئێستادا. واته‌ ده‌ستكارینه‌كردنی سنوره‌كانی و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دانپیادانراو، به‌ڵام وازلێهێنان و ده‌ستلێبه‌ردانی و بایه‌خنه‌دان به‌ تلۆربونه‌وه‌ی بۆ هه‌مان سه‌رده‌می 1991، واته‌ سه‌رده‌می گه‌مارۆ و برسیه‌تی و دارزان و تارمایی و مردن به‌ هێواشی. ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر قۆناغی نێوان 1991 و 2003 بڵایانكرده‌وه‌، زۆر ترسناكترن له‌ ژماره‌ی قوربانیه‌كانی تیرۆر له‌ عێراقدا.
گریمانه‌ی دووهه‌میش بریتیه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق له‌ ناوه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێمیش، چونكه‌ هه‌رێم به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێو عێراقدایه‌ و به‌شێكه‌ له‌ عێراق. مه‌به‌ستم ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تانی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنالیش نه‌توانن ڕێگای لێبگرن. له‌ دۆخێكی واشادا دیسان عێراقیه‌كان به‌ عه‌ره‌ب و كورده‌وه‌ ده‌ڕۆنه‌ نێو دنیایه‌ك له‌ مه‌جهول و چاوه‌ڕوانه‌كراو. واته‌ ته‌قینه‌وه‌ی عێراق له‌ ناوه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ یه‌كسان نیه‌ به‌ دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك زۆرێك له‌ خه‌ڵك ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌به‌ستن. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لكاندنی به‌شێكی به‌ توركیاوه‌ و به‌شێكی به‌ ئوردن و به‌شێكی به‌ ئێرانه‌وه‌ زۆر به‌هێزتره‌ له‌ دروستبونی سێ ده‌وڵه‌تی شیعی و سوننی و كورد.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

دانیشتنی سەرۆکێکی نەخوێنەوار لەسەر مێژوویەکی پڕ لە درۆ
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟