لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بنکەی پۆلیسی هەریر یان چایخانەکەی علی حسێن

Tuesday, 07.28.2020, 11:12 AM


لەم ڕۆژانەی دوایدا مەهدی دەروێش ئەحمەد بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هەریر بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەوڵی دروستکردنی چەند سیناریۆیەکی داوە بۆ چەند گەنجێکی هەریر تەنیا بەهۆی ئەوەی ئەم چەند گەنجە پارتی نین و لەگەڵ سیاسەتی پارتی نین لە ناوچەکەدا، مەهدی وەک یەکێک لە مەسینە هەڵگرەکانی علی حسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ،وەک بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هەریر دانراوە ئامانج لە کردنی بە بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هەریر بۆ ماندووکردنی کۆی ئەو هاوڵاتیانەیە لە هەریر حیساب بۆ علی حسێن و براکانی ناکەن، مەهدی دەروێش لە دژایەتیکردنی کۆی نەیارەکانی علی حسێن کاراکتەرێکی سەرەکی بووە لە ڕابردوودا دەوری باڵای هەبووە لە گەورەکردن و چارەسەرنەکردنی کەیسەکانیان ،ناوبراو لەڕێی علی حسێن پەیوەندی توند و تۆڵی بە پاراستنی پارتیەوە گرێداوە و لەسەر ڕاسپاردەی ناوبراویش پاراستنی پارتی ٤ ساڵ لەمەوبەر گەنجێکی بێ تاوانی هەریر بەتۆمەتی نزیکایەتی و بوونی پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لەداهاتوو شێوازی شوێن بزرکردن و ئەو تۆمەتەی بۆی داتاشراوە بڵاودەکەمەوە کەتا ئەم جرکە ساتە شوێن بزرکراوە و هیچ سۆراخێکی نیە ....

مەهدی دەروێش لە ڕابردوودا پلەکەی بۆ دامەزراندنی برا و خزمەنزیکەکانی و بەکارهێنانی سەیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەکارهێناوە و
لە ڕۆژ بوونی وەک بەرێوەیەری پۆلیسی هەریر تا ساڵی ڕابردوو ٥ پۆلیسی بندیوار نیوەی موچەکەیان پێدەبەخشی لەبەرامبەر ئەوەی دەوام نەکەن..

مەهدی دەروێش بەدەر لەوە علی حسێن بەدەیان پاسەوانی هەیە هەموو شەوێک لە هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەنێرێت بۆ پاسەوانیکردنی فێلاکانی علی حسێن لەسەر گردی قەڵاتە سوور لە هەریر !!

مەهدی دەروێش پۆستەکەی بەکارهێناوە بۆ گوێگرتن و سیخوڕیکردن و ڕیکۆرکردنی پەیوەندیی تەلەفۆنی نەیارەکانی خۆی و علی حسێن لە لایەن کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن بەتایبەت کۆمپانیاکانی( کۆرەک تیلکۆم و زین) دەنگی تۆمارکراوی چەندین هاوڵاتی لایە ولە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن هێناوە دەنگە ڕیکۆردکراوەکانی داوەتە نەیارەکانی ئەو کەسانە و ڕایسپاردوون سکاڵا تۆمار بکەن و خۆشی پشتیوانیان دەبێت، کەمن ئەم بابەتە درێژە پێنادەم لە ئێستادا و لەکاتێکیتر بەڕوونی دەیخەمەڕوو..

لە ئێستادا بنکەی پۆلیسی هەریر زیاتر لەچایخانەیەک دەچێت وەک لە بنکەیەکی پۆلیس کەلە ئەفسەرە مەسنەهەڵگرەکان و کەوش جووتکەرەکانی علی حسێن پێکهاتووە و بەرپرسیاریەتیان پێدراوە هەر ئەفسەرێک کاسەلێسی دیوەخانەکەی نەبێت، مەحاڵە لە بنکەی پۆلیسی هەریر شوێنی ببێتەوە بە پێچەوانەی دەیان ئەفسەریتری خەڵکی هەریر کە لە ڕابردووا نەبوون بە جوزەلەژەن و شایەری علی حسێن شوێنیان نەبۆتەوە و ڕاگوێزراون بۆ دەرەوەی هەریر..!!

لە کۆتایدا دەبێت مەهدی دەروێش ئەحمەد و علی حسێن و ئەفسەرە کاسەلێسەکانیتر وریا بن دروستکردنی هەر سیناریۆیەک بۆ دروستکردنی ئاشوب بۆ هەر گەنجێکی هەریر یان هەر بنەماڵەیەکی هەریر بڵاوکرنەوەی مەلەف گەلێکی هەستیار بەدوای خۆیدا دەهێنێت کاتێ بزانن چیە و چی بەردەستە خەو دەبێتە نەیارێکی سەرسەخت بۆ چاوەکانیان...


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟