لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

مانگی یەکی ١٩٩١ و بەرەو ڕاپەرین

Monday, 01.11.2021, 09:02 PM


سوپا داگیرکەرەکەی صدام ٥ مانگ زیاتر بوو ، دەوڵەتی کوێتی داگیر کردبوو ، هەڵبەتە سیناریۆی داگیرکردنی کوێت لە بابەتێکی وادا شرۆڤە ناکرێ ، ئەمما ببێ یان نەبێ صدام داگیری کردو برایەوە .
صدام لەو حەقیقەتە تێگەیشتبوو کە کوێت داگیر کردن و خستنەوە سەر خاکی عێراق ، بەو پێودانگەی شارێکی عیراقیە و فەرعێکە دەگەرێتەوە سەر ئەسڵی خۆی ( عاد الفرع الی الاصل) وەک دەیان وت ، پارویەکی ئاسان نی یەو هەرواش ئاسان قوت ناچێت ، بەڵام ئیدی کار گەیشتبوە ئاستێک تەواوی خاکی عێراق لە زاخۆ وە تا فاو ، بوو بوە سەر زەمینی سوتێنراو ( ارض المحروقە ) تەنها داهاتی ژیانی عیراق بەو هەموو قەرزە زۆرەی پاشخانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران ، تەنها نەوت بوو ، گوایە کوێت دژی عیراق یاری بە نرخی نەوت کردوە ، بۆیە صدام پەلاماری داوە ، دەنا ئەمە وا پیشان دەدرا وەلی ئەسڵی قەزیەکە نەبوو .
پەیتا پەیتا لە رۆژی ٢ مانگی ٨ ساڵی ١٩٩٠ تا سەری ساڵی تازەی ١٩٩١ ، وەفدی وڵاتان و رۆژنامە نوسانی بەناوبانگ و کەسایەتیە بەناو بانگەکانی جیهان ، دەهاتن بۆ دیدەنی صدام حسێن ، تا ئەو گەشتیارو خەڵکانەی لە کوێت صدام بە بارمتە گلی دابونەوە ئازاد بکرێن ، هەموشیان ئازاد کراو صدام هیچی لێیان دەست نەکەوت .
سەرچاوەی مێدیاو هەواڵی خەڵکانی عیراق ، تەنها ڕادویەک بوو ، هەرچەندە دوو کەناڵی تەلەفیزۆن هەبوو ، بەغداو کەرکوک ، وەلی بێ ئەرزش بوون و تەنها درۆی دەکردو گۆرانی بە سەر صدامدا هەڵدەدا ، رادوێ بۆ ئەوکات گەورەترین سەرچاوەی هەواڵ بوو ، دەنگی لەندن لە هەیئەی ئیزاعەی بەریتانی ، پڕ گوێگر ترین دەنگی کەناڵی هەواڵ بوو ئەو سەردەمانە ، دوای ئەو دەنگی ئیسرائیل ، و مونتیکارلۆ ، لە کوردستانیش ڕادوێ خشە جشکەرەکەی شاخیش بۆ کوردایەتی کردن وەردەگیرا ، مانگی یەکی ساڵی ١٩٩١ ئیدی کۆتایی بەو موهلەیە هات کە لەشکری تەحالوف و لەشکری دەوڵەتە عەرەبیەکان ، کە لە موئتەمەری قیمەی ساڵی ١٩٩٠ بۆ مەسەلەی کوێت گرتیان لە مصر ، بریاری هاوبەشی کردنی سوپای تەحالوف درا کە کوێت رزگار بکەن ، ئیدی هەرەشەکانی ئەمەریکاو ئینگلیزو ئەوروپا گەیشتبوە وەختی جێ بە جێ کردن ، عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە شەوق و ئەوپەری ورەو خۆشحاڵیەوە چاوەروانی ئەو لێدانە بە زەبرەی تەحالوفیان دەکردو ، ئیتر صدام بروخێ خەڵک رزگار بێ لە بەعس، ، شارو کوچەو کۆڵان پڕ بوو بوو لە سەربازی فیرار ، ئەمن و سوپا دەسەڵاتی لاواز بوو بوو ، حەساری ئابوری پرزەی لە هەم خەڵکی عیراق هەم حکومەتی عیراق بڕیبوو ، صدام لەسەر تەلەوفیزۆن بە سوپا کەی دەوت ، ئەگەر منتان بینی پێتان بڵێم لە کوێت بکشێنەوە ، ئەوە بروا نەکەن صدام حسێن نی یە ، ئەمەریکا و هاوپەیمانان دروستیان کردوە ، دەیوت من سمێڵم دەتاشم بکشێمەوە ، خەڵک لە بازاڕو کوچەو کۆڵان بە نەوعێ باسی پێشکەوتویی و بەزەبر و بەهێزی ئەمەریکاو هێزەکانی تەحالوفیان دەکرد ، کە ئەگەر لە صدام بدەن بە ٢٤ سەعات تەختی دەکەن ، وەک ئەفسانە باسیان دەکرد ، رادوێی دەنگی گەلی کوردستان بەرنامەکانی زیاد بوو بوو ، دەنگ و وەرگرتنیشی ئەو تەشویشەی جارانی لەسەر نەمابوو ، بەردەوام رێنمایی پێشمەرگەو شانە چەکدارەکان و رێکخستنی پلانی هاتنەوە بۆ سنورەکانی شاریان تاو توێ دەکرد ، ئیدی لە کۆتایی مانگی یەک دوەم موهلەیان دا بە صدام حسێن بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر ئەگەر نەکشێتەوە لە کوێت ، ئەوا نەخشەی لێدانی ئاسمانی دەست پێ دەکات ، صدام نەکشایەوە و لاقرتێی بە ئەمەریکا دەکرد ، وێنەیەکی جۆرج بۆشی باوکی لە بەردەم قەسری جمهوری دروست کردبوو ، کە بەسەریدا بڕۆن ، هێرشی ئاسمانی دەستی پێ کردوو ، هەرچی پردوو دامەزراوەی سەربازی و کینمیایی و مەخزەنەکان و داروبەردی بەغدادیان وێران کرد ، ماوەی یەک مانگی خایەن دوای هێرشی ئاسمانی ، بۆ جاری سێەم موهلەی ٢٤ سەعات درا بە صەدام بکشیتەوە ، پیش ئەوەی هێرشی زەمینی دەست پێ بکات ، ئەمما نەکشایەوە ، هێرشی زەمینی بە قیادەی نۆرمال شوارسکۆف دەستی پێ کرد و کوێت رزگار کرا بەڵام صدام هەرچی بیرە نەوتی کوێت هەبوو گڕی تێ بەرداو دەوڵەتی کوێتیشی بە تەواوەتی فەرهود کردو تاڵانی کرد ، بەڵام( ئەنفالی نەکرد چونکە عەرەب نابێ عەرەب ئەنفال بکات) خەڵکی بەو لێدان و هێرشانەی ئەمەریکا زۆر کەیف خۆش و ڕوو لە ئاسۆی ڕونی رزگاری بوون ، دەیان وت صدام بروا ئیتر عێراق دەبێ بە بەهەشت ، کورد زۆر دڵی بە بەرەی کوردستانی خۆش بوو ، وامان دەزانی پێشمەرگە بێتەوە ، ئای چ کوردستانێ دەخەمڵێ ، هەر مەپرسە ، کوێت رزگار کراو سوپای صدام لە هەموو لایەکەوە پرزەی لێ برابوو ، ئەوە بوو لە جنوبی عێراق شیعەکان بە چەکی ئێران ڕاپەرینی دەست پێ کردوو ، کوردەکانیش خۆرسکی لە کوردستان بە دامو دەزگا داپلۆسێنەرەکانی رژێمی صدامدا ڕاپەرین ، وەک لێرەو لەوێ بۆم دەرکەوتوە کە ، بەرەی کوردستانی و حیزبە شێعەکان وا رێک کەوتبوون کە ، بە یەکەوە لە پلانێکی هاوبەشدا لە یەک رۆژدا دەست پێ بکەن جاڕی ڕاپەرین بدەن ، وەک لە کوردستان بە ( زەماوەند ) ناوزەد کرا ، بەڵام ئێران پێێ خۆش نەبوە ئەسڵەن کوردستان ڕاپەرێ بۆیە ئەمری بە شیعەکان کردوە بەشداری هیچ پلانێکی کوردەکان نەکەن ، بۆیە شیعە هەر لەوێوە دژی مەسەلەی کورد بوە بەڵام کورد شوکور ئەوساو ئێستەش تێنەگەیشت ، پەرەی بەرێ ئیتر بەنەخوێنەکەی بەدەستیەوەیەتی .
ئەو شەوەی کە دەیکردە شەوی ٦ لەسەر ٧ ی مانگی سێ ، دارای برام ، دە پیلی گەورەی کردە ڕادوێکەوە ، شەو کارەبا نەبوو ، کە پیلە تازەکانی کردە ڕادوێکەوە و بەدەنگی بەرز وتی ، ئێرە دەنگی گەلی کوردستانە ، دارا وتی ئیتر ئەم پیلانە تا صدام دەروخێ بەسمانە . ئەوە ٣٠ ساڵی ڕەبەقە صدام لەناوماندا نەماو ئێمەش هەر پیل دەکەینەوە ڕادوێکە وە ، چاوەرێێ روخانی صدام دەکەین .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟