لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

تاقمەكەی لاهوور جەنگی بە پشتیوانیكردنی هاوڕێ مەلا ستار سووكایەتی بە ئافرەتان دەكەن

Saturday, 04.03.2021, 12:44 PM


“پەرلەمانتارانی سەر بە لاهوور و چەند پەرلەمانتارێكی تر بە هەڵسووكەوتی نەشیاویان شكۆی پەرلەمان دەشكێنن”

باسنیوز 03/04/2021

تاقمەكەی لاهوور جەنگی بە پشتیوانیكردنیان لە هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەكێتی، سووكایەتی بە ژنان دەكەن، لە كاتێكدا چاودێران رەخنە لەوە دەگرن كە ئەو پەرلەمانتارانە و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی بەناو ئۆپۆزسیۆن، جگە لە قسەی خراپیان، هەڵسووكەوتێكی هێندە نەشیاو دەكەن، شكۆی پەرلەمان دەشكێنن.

لە میانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا، هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری سەر بە لاهوور جەنگی، لە كاتێكدا وەك هەمیشە دەیویست لە ڕێگەی زانیاریی هەڵە و درۆوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان تۆمەتبار بكات، سووكایەتی بە ژنان كرد.

لە ئەنجامی سووكایەتییەكەی هاوڕێ مەلا ستار، لە هەموو ئاستەكانەوە و تەنانەت لە نێو خودی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا رەخنەی توندی لێ گیرا و سەرزەنشت كرا، تەنیا تاقمە خۆفرۆشەكەی لاهوور جەنگی لە ڕێگەی میدیاكانیان و لە ڕێگەی هەژمارەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەرگرییان لێكرد و هەر یەكەی بە جۆرێك پاساویان بۆ هێنایەوە تاوەكوو ئابڕووچوونەكەی پەردەپۆش بكەن.

لەمبارەیەوە شیرین ره‌زا، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”ئه‌گه‌ر خوشك و دایك نه‌بوایه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌و شوێنه‌ نه‌ده‌بوو، مێینه‌ دایك و خوشك و كچی نێره‌كانیشە، بۆیە لێی قەبووڵ ناكرێت سووكایەتی بە مێینە بكات‌".

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پاش ئەو قسەیە، بە دڵنیاییەوە دەنگدەرانی هاوڕێ مەلا ستار لە دەنگدانیان بەو پەرلەمانتارە پەشیمانن، ”باشە چۆن رووی دێت بچێته‌ لای دایكی؟ چۆن رووی دێت خوشكی ببینێت؟ ئەو پەرلەمانتارە ده‌بێت داوای لێبوردن بكات“.

داواشی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، ڕێوشوێنەكانی توند بكات و ڕێگە لەم جۆرە هەڵسووكەوتەی پەرلەمانتارانی بگرێت.

پێشتر پەروین عەبدولڕەحمان، ژنە ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كردبوو، قسەكەی هاوڕێ مەلا ستار “بەسەر یەكێتی و خودی خۆیشیدا شكایەوە”.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو سووكایەتیكردنە بە ژنان گوزارشتكردنە لە بۆچوونی تاقمێكی نێو یەكێتی، هەروەك گوتی: “قسەكەی بەرپرسیارێتی و گوزارشتە له‌و ئاراسته‌ی له نێو یه‌كێتی پشتیوانی لێ ده‌كات”. بە پێویستیشی زانی، “یه‌كێتی بانگی بكات، تازه‌ قسه‌كه‌شی كردووه‌، خه‌ڵكی نیگه‌ران بووه‌، زۆره‌ به‌داخه‌وه‌ ئەو حزبە وای لێهات”.

چاودێران نیگەرانن لەوەی ئەم جۆرە پەرلەمانتارە نێردراون بۆ نێو پەرلەمانی كوردستان و لەوێدا جگە لە سووكایەتیكردن و قسەی خراپ و نەزانییان، هەڵسووكەوتی نەشیاویش دەكەن كە دەبێتە هۆی شكاندنی شكۆی پەرلەمان.

لەمبارەیەوە د. سالار تاوه‌گۆزی، مامۆستای زانكۆ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”سووكایەتیكردن بە ئافرەت یان پێڵاوگرتن لە سەرۆكی پەرلەمان، دەرئەنجامی گەیشتنی پەرلەمانتارانی هەرزە و عەوام فریودەرن بۆ نێو پەرلەمان، مانای وایە ئەو پەرلەمانتارانە هیچ قسەیەكی لۆژیكییان نییە و بگرە نایشیزانن“.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

سەنتەری میترۆ: داوای لێكۆڵینەوەی جدی و بە پەلە دەكەین تەڤدا پرێس: رێگا نادەین كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال بكەن تەڤدا پرێس: چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوون و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن تەڤدا پرێس: ملیارێك پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان لە بانکەکانی لوبناندا لە مەترسیدایە باسنیوز: لاهوور جەنگی بۆ سیخوڕیكردن كارمەندێكی دژە تیرۆری یەكێتی دەكات بە سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامان تەڤدا پرێس: كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان بەردەوامە لە بەرگری کردنی لە لەزیندانیانی بادینان و ئازادی ڕادەربڕین . باسنیوز: چاودێران: لاهوور جەنگی دەیان پەیجی بە پارەی دزراوی سلێمانی كردۆتەوە تەڤدا پرێس: باری تەندروستی زیندانیانی بادینان لە مەترسیدایە تەڤدا پرێس: مستەفا چاوڕەش و وەستا حەسەن لە شاخەوە بۆ کۆمپانیاگەری نایاسایی

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟