لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوون و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە

Saturday, 04.03.2021, 10:10 AM


بۆ/ لایەنە پەیوەندیدارەکان
"چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوون و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە"

دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی ترساندنی خەڵکی بادینان، لە پرۆسەیەکی نا یاسایی و نا دیموکراسیدا، لە مانگی ٨ی پارساڵدا بە دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان ڕفاندو ماوەی حەوت- شەش مانگ لە زیندایکردنیان و سزادانی پێنج کەس بە حوکمی شەش سال زیندانی لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ ئێستاش مافی ئەم بەندکراوانە بەم شێەوەیە پێشێلدەکرێت.

یەکەم: ئەم چالاکوانانە ژمارەیەکی زۆر چەکدار بە شێوازێکی ناشارستانی و وەحشیانە لەبەر چاوی خێزان و منڵیان بە لێدان ڕفێران، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەت و موبایلی خێزان و ئایپادی منالیشیاندا گرت.

دووەم: بێ بەشکران لە مافی بینینی پارێزەران، کە بە پێ (اصول محاكمات جزائية)ی دەبێت پارێزەرەکان لەگەلیان بن.

سێیەم: بێ ھەبوونی بەلگە ماددەی یاساییان لە یاسای ژمارە ٣٥ ی رۆژنامەگەری و یاسای ژمارە ١١ی خۆپیشاندان گۆڕیویانە بۆ ماددەی ١ی ژمارە ٢١ی یاسای تێکدانی ئەمنی کە ھەمواری یاسای ژمارە ١٥٦ی سزادانی عێراقیە.

چوارەم: هەڕەشە و سوکایەتی:
لە کاتی لێکولینەوەکاندا بە ژن ھەرەشە لە شێروان شێروانی کراوە و لێدراوە، ھەروەھا بۆ ماوەی ٦٧ رۆژ خۆی و ھاورێکانی لە زیندنی تاکەکەسی (انفرادي) ببون، کەچی لە کاتی دادگاییکردنیاندا دادوەر ئەم قسانەی بە ھەند وەرنەگرتوە کە دەبوو پێداچونەوە لە لێکۆلینەوەکاندا بکرێت.

چوارەم: خواردنیان کەم و خراپە و کێشیان زۆر زۆر دابەزیوە، پێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و تەنانەت کتێب، پێنوس و وەرەقەشیان لێ قەدەغەکردون.

پێنجەم: شەڕی دەرونیان لەگەڵ زیندانیان دەکرێت رێگەنادرێت ھەموو ھەفتەیێ پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن، بەمەش دەرونی زیندانیان باش نیە. کە مافی ھەموو حوکمدراوێکە ئازادانە قسە لەگەل خێزانیان بکەن.

شەشەم: لە ژورێکی چەند مەتری کە بەپێ شێوازی ستاندارد بۆ ٣٠ کەس دروستکراوە، ١٣٥ کەس تێیدان و شوێنیان زۆر خراپە و زۆر تەسک و ناخوشە.

حەوتەم: لەبەر پیسی و خراپی شوێنیان زیندانیەکان توشی نەخوشی پێست بوون، دەرمانی پێویست پێیان نادرێت کە ئەمە دژی مافی مرۆڤە و دوخی دەرونیان باش نیە، ئێستا مەترسی توشبونی کۆرۆنا و نەخوشی دیکەیان ھەیە.

ھەشتەم: دادگایی نەکردنی ڕاگیروانی دیکە، وە دروستکردنی تومەتی نارەوا و ناوزراند و بلاوکردنەوەی ڤیدیۆ بەناوی داپێدانان کە ھیچ دانپێدانانی تێدا نەبوو، ھەروەھا ھەولدان بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ سیناریوی تازە لەسەر بەندکراوەکن لەنێو زینداندا.

ھەشتەم: دوای سزادانیان بە پێ یاسا دەبێت نقلی چاکسازی گەوران کرابان، بەڵام ھەر لە زیندانی ئاسایشی گشتی ماون و رێگەیان پێنادرێت خێزانەکانیان سەرەدانیان بکەن کە مافی ھەموو زیندانییەکە.

ئێمە وەکو گشت کەسوکاری زیندانیانی بادینان بێدەنگ نابین لەسەر ئەم نا عەدالەتیەی بەرامبەر کەسوکارمان دەکرێت ھەر لە رفاندنیان تا سزادانیان، داواکارین دادگای پێداچۆنەوە (تممیز) بریارێکی دادپەروەرانە بدات و ئەم رۆژنامەنوس و چالاکوانە بێ تاوانانە ئازاد بکات.
پێویستە پارتیش ئەگەر خۆی بە حوکمران دەزانێت واز لەم رق و تەحەدایە بەرامبەر چەند کەسێکی مەدەنی بێنێت کە لەسەر رەخنەو بیرورای جیاواز بە ناحەق سزادراون، تا چیتر سومعەی خۆی و ھەرێمەکەمان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەولی ناشرینتر نەکات، بەپێچەوانەوە ئێمە سەری خۆمان لەسەر ئەم کەیسە دائەنێین.

ئەیھان سەعید - نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان
٢ی نیسانی ٢٠٢١

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟