لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

تۆمارە دەنگیەکەی نیهاد بارزانی!

Sunday, 04.11.2021, 10:38 PM


بڵاوبوونەوەی پەیوەندێکی تەلەفۆنی نێوان نیهاد بارزانی و کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە ئەوروپا نیشتەجێیە، بووەتە باسێکی گەرم و جەدەلێکی زۆر. بێگومان ئەوەی بۆ خەڵکی مایەی سەرسوڕمان یاخود پرسیارە، لای ئێمەمانان نوێ نییە، وەلێ راستیەکەی بۆ ئێمەش جێگای سەدان پرسیارە.
خەڵکێکی زۆریش سەریان سوڕماوە کە چۆن ئەم تۆمارە دەنگیە گەیشتۆتە دەستی ئەو چالاکوانانەی ئەوروپا و یان کێ ئەوەی تۆمار کردووە؟!
بێگومان کە ئەم ستایڵە شێوازی دەزگای پاراستنە و ئەو کەسەی لەپشت ئەو کارەیە پێشووتر کاری لەم شێوەیەی بۆ پاراستنی پارتی کردووە، بەڵام بەهەر هۆیەک بێت ئەو کارەیەی دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانی کردووە و لە کاردانەوەدا داویەتی بە ئەم و ئەو و سەرەنجام دزەی کردووە بۆ سۆشیەڵ میدیا.
هەر کەسێک لە نزیک سەرکردەکانی پارتی ژیابێت دەزانێت ئەوە حاڵ و کەسایەتی نیهاد بارزانیە، بەڵام بۆ هەموو کەس جێگای پرسیارە کە چۆن و بۆچی رێگای ئەم کارانەی پێدەدرێت؟!
دوای رووداوەکانی 31 ئابی 1996 لە مەسیف سەلاحەدین و لە مخابەرەی فەرماندەیی لەشکری کوردستان (فەلەک) بێتەل بووم، زۆر ئێواران نیهاد بارزانی و حیمایەیەکی ئەهاتنە ژوورەکەمان کە بەبڕیاری مەسعود بارزانی هیچ بەرپرسێک بۆی نەبوو بێتە ژووری جیهاز، بەڵام من دەسەڵاتی شێخ نیهادم نەبوو چونکە ئەو برای مەسعود بارزانی و کوڕی مەلا مستەفا بوو.
چەند جارێک ویستم بە د. رۆژ بڵێم کە بەرپرسی فەلەک بوو، بەڵام لە ڕووم نەهات، تا دواجار بە زەعیم عەلیم وت، زۆر بەلایەوە سەیر بوو، کە بۆچی ئەبێت نیهاد ئەو مافە بەخۆی بدات بێتە ژووری بێتەل و جیهازو گوێ لە بروسکەکان بگرێت، بە منی وت دەری بکە! وتم شەرم دەکەم ناتوانم بەو بڵێم هاتنە ژووری جیهاز قەدەغەیە، گوتی باشە خۆم چارەی دەکەم، ئەوەبوو دواجار ئیتر نەیهێشت بێتەوە.
ئەوەی ئەوکات بۆ من زۆر سەیر بوو، لای هەر بەرپرسێکی فەلەک دەموت نیهاد بارزانی بۆ پرسیاری مەوقفی شەڕ دێت، دەیانگوت رێگای مەدەن ئەو پیاوێکی سوکە و بەردەوام بەدوای ژن و کچی خەڵکەوەیە!
ئەو کات و ئێستاش تێناگەم بۆچی ئەبێت پیاوێک کە ئەمە حاڵێتی، رۆژگارێک لێپرسراوی مەکتەبی کۆمەڵایەتی پارتی بوو، ئێستاش خاوەن دەیان و سەدان جۆری بزنسی ئابووری گەورە و ناونجیە، بەڵام رێگای دەدرێت بەم شەخسیاتەوە خاوەنی پێگەی سیاسی و ئابووری بێت؟!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟