لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

پارێزەر بەشدار حەسەن وەڵامی پارێزەرێکی لــقی دووی پــارتی لەبارەی کــۆمــەڵێک تــۆمەت لەسەر دەستـگیرکـراوانی بـادینان دەداتەوە

Tuesday, 05.11.2021, 06:35 PM



پارێزەر بەشدار حەسەن وەڵامی پارێزەرێکی لــقی دووی پــارتی لەبارەی کــۆمــەڵێک تــۆمەت لەسەر دەستـگیرکـراوانی بـادینان
"ئێمەش تەحەدات دەکەین"
بۆ برا و هاوپیشەی بەڕێزمان پارێزەر غازی زەنگەنە کادیری نوسینگەی ڕێکخستنی پارێزەران و مافپەروەرانی لقی دوی پاتی دیموکراتی کوردستان  .
بەڕێزت پارێزەری هیچکام لەو سزادراوانە نیت!؟  
ھیچ پەیوەندیت بەدەعواکەوە نیە چونکە وەکیلی ھیچکام لە لایەنەکانی تری دەعواکەش نیت ! لام سەیرە بۆ کەسێکی غەیرە چۆن رێگا بەخۆيان دەدەن شتێک بلێن کە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیەو ئاگاشیان لێ نیە!!؟
لە بەرنامەکەتان ئەمشەو لەگەڵ ڕەنج لە کەناڵی ڕوداو زۆر بە دڵنیاییەوە و تەحەداشت کرد کە گوایا لە قۆناغی لێکۆڵینەوە لە سزادراوانی بادینان ئێمە وەک پارێزەر حزورمان هەبوە لەکاتی تحقیق کردن و واژۆی ئێمە لەسەر ئیفادەکاندا هەیە من لام سەیرە چۆن ئاوها بە سیقەوە باسی ئەو بابەتە دەکەی !!؟ بەڕێزەکەم بۆ جەنابت و تەواوی ڕای گشتیش ڕای دەگەیەنم منیش تەحەدا دەکەم کە ئێمە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە جگە لەوەی حزورمان نەبوە تەنانەت بۆ یەک چرکەش ڕێگامان پێ نه دراوه سزادراوانی بادینان ببینیین  ، گلەییەکیش بۆ ڕوداو و بەڕێز مامۆستا ڕنج لەپیناو راگرتنی هاوسەنگی دەبوایە میوانداری یەکێک لە ئەندامانی تیمی پاریزەرانی بکرادیە !؟
لەگەڵ دوبارە ڕێزم
تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: ڕێخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی نارەزایی سەبارەت بە سزادراوانی بادینان ئاراستەی دیندار زێباری دەکات تەڤدا پرێس: یەكێتی ئەوروپا نیگەرانە بەرامبەر سزادانی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان تەڤدا پرێس: بەیاننامەی ناڕەزایی کونسوڵخانەی فەرەنسا سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای پیاداچونەوەی هەولێر تەڤدا پرێس: دادگەی پێداچوونەوە و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە تەڤدا پرێس: مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی پارتی: بێدەنگ بن لە تاوانەکانمان، با ئێمەش نهێنیەکانتان ئاشکرا نەکەین! تەڤدا پرێس: کەنەکە: دادگاییکردن و سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان نایاسایی و نادادپەوەرانەیە تەڤدا پرێس: كەنەداش هاتە ڕیزی وڵاتانی نیگەران و ناڕازی بەرامبەر سزادانی چاڵاکەوەانانی بادینان . تەڤدا پرێس: ٢٩ پەرلەمانتار نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی دادگای پیاداچونەوە دەکەن تەڤدا پرێس: بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان تەڤدا پرێس: نارەزایی و داواکاری ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە زیندانیانی بادینان

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟