لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئاسایشی بنەماڵەی تاڵەبانی لە رانیە تەقە لە خۆپێشاندەران دەکەن

Wednesday, 08.12.2020, 10:17 PM


ئەمڕۆ بەرواری 13.08.2020 جەماوەری شار و شارۆچکەکانی کوردستان دژی هەلومەرجی نالەباری باری گوزەرانیان بەهۆی دزی و گەندەڵیەکانی سەران و بەرپرسانی حکومەتی دو بنەماڵە بەدناوەکەی کوردستان،  هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان ئەنجام دا، هێزە ئەمنیەکان لە زاخۆ و دهۆك و شیلادزێ  ڕێگربون لە گردبونەوە و خۆپێشاندانەکان  و لە ڕانیەی شاری ڕاپەڕین درندەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی و سەرشۆڕ و  جاشەکانی لاهور تاڵەبانی تەقەیان بەسەر خەڵکی تیکۆشەر و ناڕازیدا کرد بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران.   شاری سلێمانی و هەولێر و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و كەلارو دەربەندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕانیەو  دهۆك و زاخۆ خۆپیشاندانی خەڵک دەستیپێکردوە و دروشمی بڕوخێ دز و جام کە پر بو لیی دەڕژێت، بەسەر دەمی خۆپێشاندرەانەوەیە.
داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتییه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتو لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
لە هەولێر و دهۆك و زاخۆ چەندین چالاکوانی مەدەنی لەو دەڤەرە دەسگیرکراون، عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆك ڕایگەیاند کە ڕیگر دەبن لە سەرجەم گردبونەوەیەکی خەڵک.
ڤیدیۆیی تەقەکردنی دەزگای ئاسایش لە خۆپێشاندەرانی شاری ڕانیە
:

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

هێزەکانی بنەماڵەی بارزانی باری نائاسایی بەسەر خەڵکی شیلادزێ دا دەسەپێنن ئەمڕۆ خۆپێشاندان لە زۆربەی شارەکانی هەرێم ئەنجام درا تەڤدا پرێس: ١٠ کارمەندی ئاسایشی شارۆچکەی کۆرێ بەسەختی پێشمەرگەیەک بریندار دەکەن تەڤدا پرێس: هێزەکانی ٨٠ ی پارتی و پاسەوانانی سنوری ئێراقی هێرشێکی لە ناکاو دەکەنە سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئازاد ئەحمەدی: ئەو مێژووەی کە شاردراوەتەوە (بەشی یەکەم) تەڤدا پرێس: دۆکیومێنتە نهێنییەکان لە گەندەڵییەکانی دامەزراندن لەلایەن مەسروڕ بارزانییەوە تەڤدا پرێس: لەبری لێپێچینەوە لە كارمەندی نەخۆشخانەی رزگاری 500 دۆلار خەڵاتی پارتیەكان كرا دابان محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان: موچه‌ نیه‌، به‌ڵام دامه‌زراندن هه‌یه‌ ! تەڤدا پرێس: دانا مەنمی، ڕۆژنامەنوس لە لایەن دەزگای بەدناوی پاراستنی پارتیەوە پەلامار دەدرێت تەڤدا پرێس: دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ فه‌رمانبه‌ران لە مانگی هەشت !

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟