لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سزای زیندانیانی بادینان مەحکوم دەکات

Thursday, 02.18.2021, 07:20 PM


(دەقی بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان)

دادگاییکردنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بەهدینان بە نایاسایی و نا دادپەروەری دەزانین!
داوا لە دادگای تەمیز دەکەین کە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە.
رۆژی سێشەممە 16 ی شوباتی 2021 دادگای دووی هەولێر 5 – پێنج لە چالاکوان و رۆژنامەنووسانی دەڤەری بەهدینان هەر یەک لە ( شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا مامۆستا شڤان سەعید و ئەیاد کەرەم ) بە شەش ساڵ زیندانی دادگایی کرد. بەگوێرەی ئاگاداری و زانیاریەکانمان لە چۆنیەتی بەڕێوچوونی دانیشتنی دادگاییکردندا، بە گشتی نادادپەروەرانە و  نایاساییانە بوو. سەد لە سەد سیاسی و تاک لایەنانە بوو. لەلایەکەوە ئەوا بۆ یەکەم جارە لە ماوەی 30 ساڵی حوکمڕانی  لە باشووری کوردستان دا دەبینرێت و هەستدەکرێت کە دادگە و دادوەر هەیە و خەڵک دادگا دەکات. هەڵبەت سیستەمی بەڕێوەبەرایەتیی هەر حوکمڕانیەک بە دەستوور و یاساوە جوان و شارستانییە و سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام دەبێ  یاسا و دادگەیەکەی دادپەروەرانە و تا سەر ئێسقان سەربەخۆ بێت. هەروەها بە رەهایی لەژێر فەرمانی لایەن و حیزبەکانەوە نەبێت و ئازادانە و عادیلانە لە سەرووی دەسەڵاتەوە بڕیار بدات، واتە سەروەری هەموو دەسەڵاتەکانەوە بێت. نەک رق و کینەی حیزبی ببێتە بڕیاری دادگا و بە ناحەق هاوڵاتیان دادگابکرێن. ئەوەی دوێنی لە ناو هۆڵی دادگا دا بەڕێوەچوو و ئەو حوکمەی لێکەوتەوە، رێک ویست و بڕیاری سیاسیی حیزبی بوو و چەند رۆژێک پێشتر خەڵکی ئەو تۆمەتانەیان لە زاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە بیست و رێک هەر ئەو قسانەیشی بوونە بڕیاری دادگایی کردنەکە. لەلایەکی ترەوە ئەو تاوانانەی کە لە سەری دادگایی کران بێ بەڵگەو بێ بنەمای یاسایی بوون و لە هەندێک کەیسیشدا دەبوو بە دواداچوونی زیاتری بۆ بکرایا، ئەوجا بڕیاری لەسەر بدرایە.
تێپەڕاندن و قەبوڵکردنی ئەم جۆرە بڕیارانەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان، سەروەربوونی یاسا و ئازادی را و را دەربڕین و دیموکراسیی بەرەو ئاراستەیەکی ترسناک و ماڵوێرانکەر دەبات و زەرەر بە هەموو پرۆسەکە دەگەیێنێت.
- بۆیە ئێمە لە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو ئەو دڵسۆز و مافخواز و رێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و ئەم بڕیارەی دادگاییکردنی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی دەڤەری بەهدینان سەرکۆنە و مەحکوم دەکەین.
- داوا لە دادگای تەمیز دەکەین کە بە زووترین کات بریارەکە هەڵوەشێنێتەوە و ئەو بەڕێزانە ئازادبکرێن.

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ـی ک ن ک ـه
17 ی شوبات 2021


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






بابەتی تر

سزای شەش ساڵ زیندانی بە بێ هیچ بەڵگەو شایەتیەك بۆ زیندانیانی بادینان کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان لەسەر ئازادی بیروڕا ڕاپۆرتێک ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات سەرۆکى حکومەت بێ بەڵگەیەکى پشتئەستورى دادگا گیراوانى بادینان و هەولێر بە سیخوڕو تێکدەر تۆمەتباردەکات ئۆپراسیۆنەکەى چیاى گارە بە هەماهەنگى هەولێر و بەغداد ئەنجامدراوە سەروەریی هەرێم لەبەردەم چەكوشی دادوەری لەندەندا بەهادین یوسف: بەهادین یوسف: دوو هەزار پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان قارەمان مەمەند: بایدن دوبارە پابەندبوونی ئەمریکای بە بەهاو هاوپەیمانییە جیهانییەکان دوپاتکردەوە تەڤدا پرێس: مردنی مەلا عوزێر زیانێكی گەورە بوو لە گەلەكەمان كەوت تەڤدا پرێس: تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لەسەر لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت بڵاو دەکاتەوە تقرير لصحيفة مورننغ ستار البريطانية حول تعذيب واعترافات قسرية في كردستان العراق

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟