لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کاردانەوەی جەلال پەرێشان لەتۆمەتی سیاسییەوە بۆ جنێوو تۆمەتی ئەخلاقی

Tuesday, 10.26.2021, 07:16 PM


کاردانەی جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی لە دژی شایان عەسکەری لەهۆڵی پەڕلەمان بەو ئاستە نزمە نیشانەیەکی ڕوونە کە باش پەروەردە نەکراوە ، بەڵام ئەم بێ موراڵی و خۆداماڵینە لە ئەخلاق ڕیشەیەکی مێژووی هەیە و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەی بارزانیزم وەک یەکەمین و خودی کەسایەتی مەلا مستەفا کە پیاوێکی جنێوفرۆش و دەمپیس بووە ،یەکەمین  دەستەواژە کە لە زاری مەلا مستەفاوە نەیارەکانی پێ جنێوباران دەکرد دەستەواژەی (قوندەر )بوو ، هەڵبەت مەلا مستەفا پێش ئەوەی پەنا بۆ جنێودان ببات تۆمەتی سیاسی بۆ نەیارەکانی دەهۆننیەوە ،بەڵام دواتر لەگەڵ تۆمەتی سیاسی تۆمەتی دزی و داوێن پیسی جنێودانیشی بەکار دەهێنا ، کاتێک مەلا مستەفا لەناو خەڵکدا باسی جەماعەتەکەی مامجەلال و برایم ئەحمەدی دەکرد دەیگوت ( جەلال و بلە سواری ژنی خەڵک ئەبن،سواری پێشمەرگە ئەبن،سواری یەکتر ئەبن".

لەوەڵامی ئەم بێ موراڵییەی مەلا مستەفادا هەندێک سەرکردە ڕەخنەیان گرتبوو کە ئەم قسانە شیاو نین بۆ جەنابی مرحوم مەلامستەفا ، بەڵام مەلا مستەفا گوتبووی ( کورد لەوە تێناگا بڵێم ناکۆکی سیاسیم لەگەڵیان هەیە، بەڵام لەوە تێئەگا کە بڵێم دزیان کردوە،خەڵکیان گاوەو گانیان داوە،من دوژمنەکانی خۆم بەم ڕێگایە ئەشکێنم.

جا دەڵێن جەژن دێتە پێشەوە،ئەوڕەحمانە ڕوتە کە دۆستی باڵی جەلالیزمە و نزیکی مەلا مستەفا ئەبێت، بە نوێنەرایەتی ئەمان ئەڕوات بۆ لای مەلا مستەفا ئیجازەیان بۆ وەربگرێ بە بۆنەی جەژنەوە بچن بۆ بینینی ژنەکانیان،ئەو ڕەحمانە ڕووتە ئەچی بۆ لای مەلا مستەفا و بەنائومێدی ئەگەڕێتەوە، هەرلە دورەوە عەلی عبدوڵا لێی ئەپرسێ" ها ڕوتە شێری یان ڕێوی؟ ڕوتە لوت ئەدا بە یەکاو قسە ناکا،سەری ئەکەن سەر ئەڵین"چی وت؟'
لەوەڵامدا ئەوڕەحمانە ڕوتە ئەڵێ' مەلا مستەفا ووتی ئیجازەیان نادەم".
ئەمانیش ئەڵێن"نەیوت بۆچی ئیجازەمان نادا؟ "
ئەوڕەحمانە ڕووتە ئەڵی"قسەیەکی ناشیرینی کرد بۆ گێڕانەوە ناشێ".
خولاسە زۆری لێئەکەن و سەر ئەخەنە سەری  ،ئەوڕەحمانە ڕووتە ناچار ئەبێ بۆیان بگێڕیتەوە،ئەڵێ" وتی ئیجازەیان نادەم بۆ ئەوەی ژنەکانیا حیز بن".
علی عبدوڵا لەوکاتەدا پیاسە ئەکا لە بەرخۆیەوە ئەڵێ"پەکو کە پیاوێکی بێئەدەبە".
لای خۆیەوە نوری شاوەیش یەکسەر هەڵی دابویە وتبوی " گەوادە خۆی تەجروبەی هەیە،یانزە ساڵ لە سۆفیەت بووە".

کلک زەردەکانی ئەم سەردەمە نە خاوەنی خۆیانن نەخاوەنی کەسایەتییەکی باش ، ئەمەش بەهۆی پەروەردەی سەقەتی باوکی ڕۆحیی پارتییەکانەوە خەساربووە ، دیوی پشتەوەی کلک زەردەکان کەسایەتی شاراروەی باوکی ڕۆحی پارتییەکانە ، دیوی شاراوەی مەلا مستەفا ئەو ئاکارانە بووە کە دژ بە نەیارەکانی پەنای بۆ بردووە ، ئیدی ئەم دیووەشاراوەیە بووەتە ئاوێنە بۆ پارتییەکان و لاسایی باوکیان دەکەنەوە ، مرۆڤ بە بێ جنێودان و سوکایەتی و هۆنینەوەی تۆمەت و بوختان کائینێکی عاقڵ و هوشیارە ، چونکە جنیودان و هۆنینەوەی تۆمەت و بوختان چەکی دەستی بچوکترین مرۆڤە و نەخۆشییەکی دەرونییە پێویستە لە ژێر چاودێری دەروونناسەکاندا بێت و پەروەردە بکرێتەوەو جارێکی تر ئامادەبکرێتەوەو بگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟