لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

٦٢ کادیر و بەرپرس وپیشمەرگەی دێرینی حزبی شوعی داوا لەجەماوەرەکەیان دەکەن پشتگیری خۆپیشاندەران بکەن

Wednesday, 08.26.2020, 07:37 AM


دەقی بانگەوازەکەیان؛

شیوعیەکان هەموو کات لە سەنگەری جەماوەردا بوونە و هەر ئەوێش سەنگەر بەردەوامی ئەوانە!!
لە ئەنجامی بەردەوامی پرۆسەی گەندەلی دەسەلاتدا، هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ئاستێک کە ژیانی زۆرینەی خەلکی هەریمی خستۆتە مەترسیەوە. ئاستی گەندەلییەکان گەیشتوتە رادەیەک کە زۆرینەی هاولاتیانی هەرێم متمانەیان بەو دەسەلاتە نەماوە و دەزانن کە چەند گروپێکی مافیایی بەرێوەی دەبات و ئەو گروپانەش بێجگە لە بەرژەوەندی خویان بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەنەوە.
زۆرینەی جەماوەری هەرێم بێزاریان گەیشتوتە ئاستیک کە ئارەزوو دەکەن دەسەلاتی ناوەند ئیدارەیان بکات ئەمەش خۆی لە خویدا گەورەترین زیانە بە بزوتنەوەی رزگاری نیشتمانی کەووتوە. لە ئەنجامی ئەو پرۆسە گەندەلیەی ئەو گروپانە بەرامبەر دانیشتوانی هەرێم ئەنجامیان داوە و لەسەری بەردەوامن ، ئێستا بە هەموو پێوەریک ئەو دەسەلاتە شەرعیەتی مانەوەی لە دەستداوە، پێویستە بروا و کوتایی پێبێت،
هەرچەن پێشوەختە ئێمە دەزانین ئەو دەسەڵاتە مافییایە بۆ مانەوەی خۆیان پەنا بۆ هەموو رێگایەک دەبن هەتا تەرۆر و توندو تیژیش.

بەداخەوە بە هۆکاری نەبوونی رێکخراوێک ،حیزبێک، لایەنێک کە جێگای متمانەی خەلک بێت تا پێشرەوی ئەو جەماوەرە ستەم لێکراوە بکات بۆ رزگاربوونیان لەو دەسەلاتە، هەر بۆیە لێرە و لەوێ جەماوەر خورسکانە و نا رێکخراوانە نارەزایەتیەکانیان دەردەبرن ، بەلام بەداخەوە بە هۆکاری نەبوونی لایەنێکی شۆڕشگێر و ڕادیکاڵ بۆ قیادەکردنیان، دەسەلات توانیویەتی بە ئاسانی سەرکوتیان بکات و بۆ ماوەیەک نارەزایەتیەکان کونترۆل بکات.
بویە ئێمە ئەوانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە، داوامان لە هەموو شیوعیە دلسوز و دۆستەکانیان و کەسە نیشتمان پەروەرەکان و دلسوزانی گەلەکەمانە، بە پێشمەرگە دێرینەکانیشەوە ،کە بتوانن لە پروسەی نارەزایەتیەکانی کومەلانی خەلکی کوردستان دەوری خویان ببینن و چالاکانە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن و پێشرەویان بن و کۆمەکیان پێشکەش بکەن،ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی شەپۆلی نارەزایەتیەکان ڕێرەوی راستی خۆی بگرێت و ئامانجەکانی خۆی بپێکێ.

بۆ پێشەوە لە پیناو کوردستانیکی ئازاد و بەختەوەردا

١ هاوری ملازم هەژار
٢ ماموستا عەلی زەنگەنە
٣ ئەحمەد عەلی کوتک( حازم)
٤ کاوە بیسارانی
٥ هاوری دارا [تەحسین]
٦ تانیا مەحمەد ئەمین
٧ هێمنی دەربەندیخان
٨ عەولا پۆلا
٩ گۆران هەلەبجەیی
١٠ هاورێ هەلۆ گەرمیانی
١١ هەژاری مام تەهای
١٢ جاسم خەیلانی
١٣ فاتح مستەفا
١٤ ئارام بوگدی
١٥ چالاک زەنگەنە
١٦ رزگار حەساری
١٧ رابەر کەریم
١٨ ریباز هاشم
١٩ هاوری عادلی نەرویچ
٢٠ هاوری جبار مەرزانی
٢١ هاوری دلشاد خدر
٢٢ علی محمود [علی سیاسی]
٢٣ دانا عومەر فەرەج
٢٤ هاوڕێ ئەردەڵان یاسین
٢٥ هاوڕێ شەماڵ ڕەئوف
٢٦ شۆڕش خۆشناو
٢٧نەورۆز نائیب
٢٨پۆڵا زیندانی
٢٩ شێرزاد شێر
٣٠ئەحمەد ڕشید[ئەحمەدکۆمۆنیست]
٣١بەندی علی
٣٢ ئاسۆ بیارەیی
٣٣ بەختیار هەڵەبجەیی
٣٤ عارف حەمدئەمین ( هاوری عارف)
٣٥ چنار عبدالقادر
٣٦ کرمانچ نەرویج
٣٧ هاوری هاوار پالانی
٣٨ خدر تاهیر خدر دیبەگەیی
٣٩ یادگار حیدەر
٤٠ ئیسماعیل گەرمیانی
٤١ هاوری عبدول عەلی
٤٢ هاوری بورهان حەساری
٤٣ هاوری عەباس رۆستم
٤٤ دکتور سەباح قەدووری
٤٥ عیماد مەحەمەد
٤٦ هۆشەنگ کریم
٤٧ گۆران کۆیی
٤٨ چەتۆی بەرانەتی
٤٩ لوقمان شیخ سەلام
٥٠ ریدار مەحەمەد
٥١ جەلال عەلی
٥٢ بەیان قادر کریم
٥٣ جەوهەر سەیدا
٥٤ هەندرین عباس رەسول
٥٥ شعبان سەید ئەحمەد
٥٦ هاوری ئیبراهیم
٥٧ سیروان حەمەخان
٥٨ بیستون مام سابیر
٥٩ هیرۆ ئاشقان
٦٠ فارس بەترس
٦١ دیلان عومەر
٦٢ کۆسالان هەورامی

هەر هاورێیەک، پێشمەرگەیەکی دێرین ئارەزویەتی ناوی خۆی بخاتە سەر، ناوەکەمان بۆ بنوسێ و دەست خۆشی لیدەکەین.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟