وتار

سیاسیەت شوێنی پیاوی راستگۆ نیە!

Monday, 08.01.2022, 10:08 PM



لێكۆلینەوەیەكی هاوبەشی بەریتانی و ئەڵمانی ئەوە پشت راست دەكەنەوە كە ئەو كاندیدانەی زۆرترین درۆ دەكەن زۆرترین هەلی بردنەوەی هەڵبژاردنیان هەیە.

"لەكاتی شەردا راستی دەبێتە شتێكی بەنرخ، بۆیە دەبێت بە پەرژینێكی درۆینە دەوری بدرێت" وتەی چێرچڵی سەرۆك وەزیرانی بەرتانیا لە كتێبی Why leaders lie ، وتەكەی چێرچڵی جیاوازیەكی ئەوتۆی نیە لەگەڵ وتەی ئەو فەیلەسوف و سیاسی ئیتاڵی ماكیاڤێلی كە وەكی بنچینەیەكی لێهاتووە دەلێـت (لەپێناو ئامانجدا..رێگا و هۆكاری جیاواز بەبەهانەدەگریێـت) مەبەستی ئەوەیەكە ئەو كەسەی خاوەنی ئامانجێكە لەتوانای دایە هەر هۆكاریك كە بیەوێـت بەكاری بێنێـت بەهەرشێوەیەك بێت بەبێ هیچ مەرجێك، ئەو رێسایەی كردوە بە خاڵی دەستپێكی هەموو سیاسەتمەدارێكی خوێنرێژ و دیكتاتۆر، وە رەنگدانەوەی ئەو رێسایەش بەرونی دەبینین لە هەردوو سەرانی چەتەئاسای پارتی و یەكێـی  ، هەروەك بلێی ئەو رێسایە تایبەت بۆ ئەوان وترابێت و بەرنامە و پەیرەویی حیزبیان بەسەر بونیاد نابێت .

بەگوێرەی لێكۆلینەوە هاوبەشەكەی هەریەك لە زانكۆی بەریتانیا وئەڵمانیا ئەوەیان خستۆتەرووكە (خەڵكی هەست بە بێتاقی و بێزابوون دەكەن لەو كاندیدەی كە پەیمانێك دەدات لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان ، وە ئەنجامدانی شتێكی تر دوای گەیشتنیان بە پلەو پایە ، بەڵام ئەنجامەكان ئەوەشیان دەرخستوە كە كاندیدە راستگۆكان هەلی بردنەوەی هەڵبژاردنەكانیان كەمترە).

وەبەگویرەی لێكۆلینەوەكەی The Economic Journal كەپشتی بەستووە بە ئەنجامی هەڵبژاردنێكی تاقیكاری كە 308 كەس بەشداریان تێداكردبوو كە %48 ئافرەت بوون ،كە(زۆرینەی ئەوانەی كە دەنگ دەدەن وای دەبینن كە متمانە و شەرعیەت دوو كارتێكەری سەرەكین لە بەرامبەر چۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵ دەنگەكانیان، لەكاتێكدا زۆرینەی ئەو كاندیدانەی كە دەرۆنە ناو كایەی سیاسەت ،ئەوانەن كە زۆرترین ئامادەكاریان تێدایە و وە هەل ومەرجی ئەوەیان تێدایە كە پاشەكشە بكەن لەو پەیمانانەی داویانە لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا ).

بەزمانێكی سادەتر ، واتا ئەو كاندیدانەی كە زۆرترین درۆ دەكەن زۆرترین ئەگەری بردنەوەی هەڵبژاردنیان هەیە بەبراورد لەگەڵ ئەو كاندیدانەی كە هەوڵی گەیاندنە سەری پەیمانەكانیان دەدەن .

ئەمە یەكەم لێكولینەوەی بابەتیە كەلە تاقیگە ئەنجام بدرێت بۆ زانینی چۆنیەتی كاریگەری راستگۆیی پالێوراو لە سەركەوتنی هەڵمەتی هەڵبژاردندا،ئەمەش لەرێگەی یاریەك كە سەرنجدانە بۆ چۆنیەتی روودانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەدا ،كە سەرەتا دەبێت پاڵێوراو لەلایەن هەڵبژێردێت لە لایەن حیزبەكەیەوە دواتریش بۆ هەڵبژاردنی دژی حیزبەكانی تر .

لێكۆلینەوەكە ئەوەمان بۆ بەدەر دەخات كە هەرچەندە راستگۆیی شتێكی گرنگە لە سیاسەتدا , بەڵام هیچ بەڵگەیەكی  زانستی نیە كە دەری بخات كە دەنگدەر دوور بكەوێتەوە لە سیاسێكی درۆزن، هەروەك لێكۆڵەران هەڵسان بە ژماردنی قسەی پەسەندنی راست لە 816 سیاسی پاڵێوراو ، بۆیان ئاشكرابوو كە ئەو سیاسیانەی رقیان لە درۆكردن دەبێتەوە دەكرێت كۆ دەنگی كەمتر بێنن بەبەرامبە ئەوانەی كە درۆ زیاتر دەكەن ، وە ئەوەش پێچەوانەی بەربوومی راستگۆییە كە نابێتە هۆی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی باش لە دونیای سیاسەتدا.

نازانم تا چ ئاستیێك دەتوانین ئەم لێكۆلینەوەیە بە لێكدەرەوەیەكی زیندووی حاڵی كوردستان دابنێین ،هەرەچەندە تارادەیەك یەك دەگرێیتەوە لەگەڵ هاتنە پێشی ئەو هەموو حیزب و كەسایەتیە سیاسیە درۆزان و گەندەڵانە بەڵام ئەوەی شوێنی پرسیارە بۆچی تاكی كورد تائێستا پەی بەراستی دروستی سیاسی گەندەڵ و درۆزان نەبردوە ،ئەوەش پێویستی بە لێكۆلینەوەیەكی زیاتر و تایبەتر هەیە سەبارەت بەكوردستان ، لەبەر ئەوەی هەریەكە لەسەرانی هەردوو حیزبی باڵادەستی پارتی و یەكێتی بە رەگ و ریشەیەكی درۆینەی پتەو هاتوونەتە پێش لەسەرتای دروستبوونیانەوە ،هەر بۆیە درۆ بوە بە راستیەكی حاشا هەڵنەگر لەلای زۆرێك لە پەیرەوانی هەرد رێبازەكە ، كەئەوەش خودی شوێنی لێكۆلینەوەی تایبەت و قوڵە .

https://academic.oup.com/ej/article/130/632/2468/5775475

https://www.eurekalert.org/news-releases/511833

https://www.scientificamerican.com/arabic/articles/news/candidates-who-lie-more-likely-to-win-elections/


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟