وتار

پرەنسیپی مافی مرۆڤ لە نێوان بکۆژێک و زیندانیانی بادینان!

Wednesday, 08.03.2022, 08:05 PM



پێم سەیرە کاتێ دەزگا ئەمنیەکانی پارتی رێگێری لە خوێندنی زیندانیای بادینان کرد و بەناوی چاکسازی فشاریان لە زانکۆ کرد بۆچی ھەلوێستان نەبوو، بەڵام خوێندن بۆ تیرۆستێک دەخەنە چارچێوەی  چاکسازکردنی تاوانبار
دەزانین یەکلاییکردنی دوسیەکان کاری دەستەڵاتی دادوەرییە، بەڵام ھەر بەپێ ئەو پرەنسیپە مافی مرۆڤەی باسی دەکەن چما تا ئێستا ناتوانن سەرەدانی زیندانیانی بادینان بکەن ؟!
لەم سەری دونیا تا ئەو سەر گشت لایەک بە حزبەی جەنابی وەزیریشەوە دەڵێن؛ رۆژنامەنوس و زیندانیانی بادینان بە نایاسایی و نا دیمۆکراسی سزادراون، ئێستاش ماوەی سزاکەیان تەواو بووە و رێگێری لە ئازادکردنیان دەکرێت ، بۆچی وەزیر سەرەدانی بکۆژی مامۆستا ھۆشیار دەکات بەڵام ئامادە نیە چاوی بە زیندانیانی بادینان بکەوێت لە کاتێکدا ھەلسۆراوی حزبەی خۆی تێدان و ئێستا لە مانگرتن دان و دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە.
دەیان جار و بە ئێستاشەوە رۆژنامەنوس و  چاڵاکوانانی بادینان لە چاکسازی گەورانی ھەولێر لەسەر بیربۆچونی خۆیان سزادراون و مافیان پێشڵدەکرێت بۆچی محاسبەی بەرپرسانی چاکسازی ناکات، کە لەسەر پەیوەندیەکی تێلەفۆنی لەگەڵ ئێمە زیندانی ھەبووە  ٦٠ رۆژ سزادراوە و خراوەتە ئینفرادی.
لە کاتی مواجھە سوکایەتی بە کەسوکاری زیندانیان دەکرێت، رێگێری لە پێدانی کتێبە مۆلەتپێدراوەکان دەکرێت، زیندانیان لێکجیادەکەنەوە کە بەپێ رێمایتەکان دەبێ لەگەڵ ھاوتا ماددە یاساییەکانی خۆیان بن.
ئەمانەو دەیان پێشڵکاری دیکە بەرامبەر زیندانیانی بادینان دەکرێت بۆچی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی چاکسازی ناکات یاخۆد سەرەدانی ئەو زیندامیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکان ناکات، بەڵام ئاھەنگ بۆ بکۆژێک رێکدەخەن لەژێر ناوی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ بۆ مەگەر ئەو زیندانیەکانمان بێ بەشن لەو پرەنسیپانە ؟!



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟